ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

تورکیا پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ بەغدا پەرەپێدەدات
ریفراندۆمی ئەیلول خاڵی وەرچەرخانی پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە بوو

خەڵک-

بە پێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی “میللیەت” ـی تورکی، لە ئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکارا و بەغداد لەسەر پەیوەندییەکانی ئەنکارا و ھەولێر گەشەیان کردووە و بەم زووانەش تورکیا کونسوڵییەکانی خۆی لە موسڵ و بەسرە دەکاتەوە.

رۆژنامەکە دەڵێت، لەپاش کۆنترۆڵکردنی موسڵ لە لایەن داعشەوە، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عیراق گەیشتنە خراپترین ئاست، دواتر ریفراندۆمەکەی ھەرێمی کوردستان گیانی ھێنایەوە بەبەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە و بەو ھۆیەوە چەند جارێک کۆبوونەوە و بیروڕایان لەیەک نزیک کردەوە.

ھەروەھا دەڵێت، لە ئێستادا پەیوەندییەکان گەشتوون بە ڕێکەوتنی پێشکەوتوو لەبارەی کردنەوەی خاڵێکی سنوریی دیکە لەگەڵ تورکیا و ھاوکاریی ئەمنی، لە ئایندەیەکی نزیکیشدا کە تەنھا چەند ھۆکارێکی ھونەری ماوەن، تورکیا کونسوڵخانەکانی خۆی لە دوو شاری موسڵ و بەسرە دەکاتەوە، لەبەرامبەردا پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و ئەنکارا کشانەوەی گەورەیان بەخۆیانەوە دیوە.

کاتی کەوتنی موسڵ بەرپرسانی عیراقی بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ تورکیایان تۆمەتبار دەکرد بە ھاوکاریی کردنی داعش، ئەوەش پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو لای ئاڵۆزتر کرد، گەرچی تورکیا کونسوڵییەکەی لە موسڵ و ٤٥ کارمەندی کونسوڵخانەکەشی بە دیلی کەوتبوونە دەستی داعش، دواتر لە لایەن داعشەوە لە ڕێکەوتنێکی نھێنیدا ئازاد کران.

رۆژی ٢٠١٤/٦/٩ چەکدارەکانی داعش گەشتنە ناو موسڵ، پاش دوو رۆژ و لە ٢٠١٨/٦/١١ گەشتنە باڵیۆزخانەی تورکیا کە لە بەشی رۆژھەڵاتی شارەکە بوو بە بێ ئەوەی کارکردنیان وەستاندبێت، لەوێش ئۆتورک یەڵماز سەرکونسوڵی تورکیا لە موسڵ، لەگەڵ ٤٥ کارمەندی باڵیۆزخانەکە و خێزانەکانیشیان دەستبەسەر کران، پاش ١٠١ رۆژ بە سەلامەتی نێردرانەوە بۆ تورکیا.

عێراق

بەغدا.. دوو تەقینەوە ڕوویاندا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە ڕژهەڵاتی بەغدای پایتەخت دوو بۆمبی چێنراو تەقینەوە و بە هۆیەوە 2 كەس بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكان، تەقینەوەكان لە ناوچەی بەلەدیاتی ڕۆژهەڵاتی بەغدا ڕوویانداوە و بە هۆیەوە دوو هاووڵاتی بریندار بوون.

دوبەدوای ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان بە مەبەستی ئەننجامدانی لێكۆڵینەوە چووەنەتە شوێنی ڕووداوەكە و بریندارەكانیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

باڵیۆزخانەی ئەمریكا: ئەوەی لە گۆڕەپانی وەسبە ڕویدا تۆقێنەرە

خەڵك- بەشی هەواڵ
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی لە گۆڕەپانی وەسبە ڕویدا “شتێكی تۆقێنەرە”.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بڵاوكرایەوە”بەردەوام ڕاپۆرتی زۆر نیگەرانبەخشمان پێدەگات و چالاكوانان و خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز ڕووبەڕووی هەڕەشە و ڕفاندن و كوشتن دەبنەوە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ناكرێت لێبوردەبین بەرانبەر بەو كردەوانە، نابێت حكومەتی عیراق ڕێگە بەو كردەوە لەیاسا دەرچوانە بدات و بەمشێوەیەى ئێستا بێدەنگ بێت”.

باڵیوزخانەی ئەمریكا، لە بەیاننامەكەیدا بە توندی بەكارهێنانی توندوتیژی و ترساندنی ئیدانەكردووە بۆ لەگەڕخستنی خۆپیشاندانى ئاشتیخواز و یاسایی و دادپەروەر، و ڕایگەیاندووە”لەگەڵ هەموو ئەوانەدا ڕووداوەكەی ئەمڕۆی گۆڕەپانی وەسبە شتێكی تۆقێنەر بوو”.

هەر لە بەیاننامەكەدا، باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەڵێت”پێشتر ڕامانگەیاندووە و جارێكی تر دووپاتیدەكەینەوە، حكومەتی ولایەتە یەكگرتووەكان پشتیوانی لە خواستی عیراق دەكات بۆ هێنانەدی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی، ئەمە شتێكە تەنیا لەڕێی ڕاگرتنی توندوتیژی و كوشتن و بڕین و ڕفاندنەوە دەهێنرێتەدی”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

گێڕانەوەیەكی فەرمی لەبارەی ڕووداوەكەی ئەمڕۆی گۆڕەپانی وەسبەی بەغدا بڵاودەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، وردەكاریی ڕووداوی كوشتن و هەڵواسینی تەرمەكەی گۆڕەپانی وەسبە لە ناوەڕاستی بەغدا، دەگێڕێتەوە.

لیوا ڕوكن عەبدولكەریم خەڵەف، وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”ئەو كەسەی ئەمڕۆ كوژرا، تەمەنی 16 ساڵە و ناوی هەیسەم عەلی ئیسماعیلە، بەر لە كوژرانی لەگەڵ ژمارەیەك كەسدا كە خۆیان وەك خۆپیشاندەر ناساندووە، دەمەبۆڵێ‌ و شەڕە قسە لەنێوانیاندا دروستبووە لە نزیك ماڵەكەی كە داوای لێكردبوون شوێنەكە چۆڵ بكەن”.

بە وتەی خەڵەف”ئەو شەڕە قسەیە بۆتە مایەی دروستبوونی شەڕ لەنێوانیاندا و لاوەكەش بە دەمانچە چەند گوللـەیەكی بەسەریاندا تەقاندووە، لەبەرانبەردا ئەو كەسانە ماڵەكەیان بە بۆمبی مۆڵۆتۆف سوتاندووە”.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق دەڵێت”ژمارەی ئەوانە لەبەردەم ماڵی لاوەكەدا زۆر بووە، بۆیە چونەتە ژوورەوە و لەپاش كوشتنی بە یەكێك لە ستونەكاندا لە گۆڕەپانی وەسبە تەرمەكەیان هەڵواسیوە”.

عەبدولكەریم خەڵەف، ڕایگەیاندووە” هێزە ئەمنییەكان دەستوەردانییان نەكردووە و چاوەڕوانی بڕیاری لایەنە پەیوەندیدارەكانن، چونكە ترسی ئەوەیان هەیە لەگەڵ ئەو كەسەناڕێكخراوانەدا پێكدادان دروست ببێت”.

لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، چەند دیمەنێك بڵاوبووەوە كە تێیاندا كوشتنی كەسێك و هەڵواسینی بە ستونێكی كارەبایی دەردەكەوێت لە گۆڕەپانی وەسبە لە بەغدا و تۆمەتی كوشتنی پێنج خۆپیشاندەری دراوەتەپاڵ كە دەوترێت لە هەینی ڕابروودا لەسەرسەربانی ماڵەكەی خۆیەوە تەقەی لە خۆپیشاندەرانی سنەك كردووە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا، حاشايان لە ڕووداوەكەی وەسبە كرد و تەئكیدیان لەسەر ئاشتیخوازيی خۆپیشاندانەكانیان كردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان