ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

گه‌ر له‌ كاتی سوڕی مانگانه‌دا ئه‌م 6 نیشانه‌یه‌ت به‌دی كرد، ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشك بكه‌

خێزان

هەرچەندە گۆڕانكاریەكان كاریگەری ناڕاستەوخۆی هەیە لەسەر كچان بۆ كەوتنە نێو سوڕی مانگانەوە، بەڵام لە ئێستادا تێكچونی كاتی سوڕی مانگانەی كچان و ژنان یەكێكە لە نەخۆشیە باوەكانی نێو ئەو ڕەگەزە.

پڕۆسەی تەواوكاری لە ڕێككردنەوەی سوڕی مانگانەی كچانی تازە پێگەیشتوو جیاوازە و ڕەنگە ساڵێك بۆ دوو ساڵ  بخایەنێت بۆ ئەوەی سوڕی مانگانە (سووڕی بێ نوێژی) تەواو ڕێكبێت، لەگەڵ ئەمەش هەندێك لە ڕەگەزی مێینە سوڕی مانگانەكەی هەر بە ناڕێكی دەمێنێتەوە.

بە وتەی پزیشكانی پسپۆڕی ژنان، پێویستە لە سەر كچانی تازە پێگەیشتوو سەردانی پزیشك بكەن لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەیان بەرامبەر بە چەند كێشەیەك لەوانە:

-ماوەی مانەوەی لە سوڕی مانگانەدا ئەگەر ماوەكە زیاتر بوو لە هەفتەیەك.


-بوونی خوێنێكی زۆر بەجۆرێك هەموو كاتژمێرێك یان دوو كاتژمێر پێویستت بەگۆڕین هەبێت.


-نەكەونە سوڕی مانگانەوە، كە زیاتر بێت لە سێ‌ مانگ.


-بینینی خوێن بەدەر لە وادەی سووڕی مانگانە واتە (لە مانگێكدا دوو جار).


-هەست كردن بە ئازارێكی زۆر لە پێش یان دوای سوڕی مانگانە.

Vector illustration with a feminine figure representing a Woman with Abdominal Pain

-گۆڕانكاری لە سوڕی مانگانەدا لە ڕێكەوە بۆ سوڕێكی ناڕێك لەكاتدا.

تەندروستی

کڕێش تێی دابووم، تا ئەوکاتەی ئەم گیراوە سروشتیانەم بۆ چارەسەر دۆزیەوە

خێزان

کڕێش و ئەسپێ کێشەیەکی باویی زۆرێک لە خانمەکانە، بەڵام ئەمە بەبێ چارەسەر نییە، لێرەدا کۆمەڵێک بەرهەمی سرووشتیتان پێ ئاشنا دەکەین کە دەتوانیت بۆ لابردنی کڕێش بەکاری بهێنیت:

 

زەیتی زەیتوون

زەیتەکە بدە لەدەست و بیهێنە بە مێخی سەرتا و شەو تا بەیانی پێوەی بخەوە، چارەسەرێکی باشە بۆ کڕێش.

 

مایۆنیز

مایۆنیز بدە لەقژت و بەزەرفێک بۆ ماوەی ٣ بۆ ٤ کاتژمێر بیبەستە، دواتر قژت بشۆرەوە.

 

خوێ

چارەکە کوپێک خوێ لەگەڵ چارەکە کوپێک سرکە تێکەڵبکەو بیدە لەقژت، با بۆماوەی ٢ کاتژمێر پێوەی بمێنێتەوە پاشان بیشۆرەوە.

 

سیر

١٠ قاش سیر بهاڕە و بیدە لە سەرت بۆماوەی ٣٠ خولەک، دواتر بیشۆرەوە

 

سرکەی سێو

سرکەی سێو بدە لەقژت و پێوەی بخەوە، دواتر بیشۆرەوە چارەسەری کڕێش دەکات

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

نازانیت بۆچی لەپڕ قەڵەو بوویت؟ ئەمە هۆکارەکانێتی

خێزان

چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی رۆژانه‌ هه‌یه‌ كه‌ خانمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌وه‌ بزانن كه‌ هه‌ڵه‌كه‌یان مه‌ترسیداره‌و ده‌بێته‌ هۆی كه‌ڵه‌كه‌بونی چه‌وری له‌ جه‌سته‌یان كه‌ دواتر ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی قه‌ڵه‌وی كه‌ ئه‌وانیش:

– خواردن به‌خێرای: پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانیت كه‌ تۆ له‌ پێشبڕكێدا نیت، هه‌ر بۆیه‌ پێویستناكات به‌ خێرایی نان بخۆیت.


– نه‌سوتاندنی كالۆری پێویست: ده‌توانیت پشت به‌ پرۆگرامی Body Weight Planner بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ڕۆژانه‌ پێویستت به‌ سوتانی چه‌ندێك كالۆری هه‌یه‌.


– نه‌خه‌وتن به‌ڕێژه‌ی پێویست: كاتێك له‌ رۆژێكدا 8 كاتژمێر نه‌خه‌ویت ئه‌وا هۆڕمۆنی ڕاڕایی زیاتر ده‌رده‌ده‌یت، كه‌ ئه‌وه‌ش چه‌وری زیاتر ده‌هێڵێته‌وه‌.


–  دانیشتن: گه‌ر بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر به‌ به‌رده‌وامی دابنیشیت ئه‌وا جه‌سته‌ت ده‌وه‌ستێت له‌ ده‌ردانی ئه‌نزیمی ليباس كه‌ چه‌وری ده‌سوتێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ئامۆژگاری لە دکتۆر و گەشتیار و کارمەندانەوە: ئەم جلوبەرگانە بۆ نێو فڕۆکە لەبەر مەکەن

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئامۆژگارین لە دکتۆر و گەشتیار و کارمەندانی ناو فڕۆکە و فڕۆکەخانەکانەوە کە پێشنیار دەکەن هیچکاتێک ئەم جلوبەرگانە بۆ نێو فڕۆکە لەبەر نەکەن:

 

-لە نێو فڕۆکەدا خوێنبەرەکان لەژێر پەستاندان، هەر بۆیە نابێت تۆش جلوبەرگی زۆر تەسک لەبەربکەیت و پەستانەکە زیاتر بکەیت

-بەدلە و جلوبەگری یەکپارچەش بەهیچ جۆرێک بۆناو فڕۆکە نابێت! ئەو کەتاش هۆکارەکەی دەزانیت کە پێویست دەکات بچیت بۆ تەوالێت

-پێڵاوی تەسک و پاژنە بەرز لەپێ مەکە، چونکە گرنگە قاچەکانت ئاسوودە بێت

-هەندێکجار لەکاتی گەشتدا بە فڕۆکە جەستەت توشی هەڵئاوسان دەبێت، هەر بۆیە نابێت ستیان یاخود جلی ژێرەوەی تەسک لەبەر بکەیت چونکە زۆر بێزارت دەکات.

 

-بەهەمان شێوە پانتۆڵی کابۆ بۆ ناو فڕۆکە باش نییە، هەم تەسکە و هەم پەستان زۆر درووستدەکات لەسەر جەستەت.

-ئەو جلوبەرگانە لەبەر مەکە کە پشتت دەردەخات، چونکە سەر کورسیەکانی فڕۆکە پاک نییە و سەدان کەس لەسەری دادەنیشێت و میکرۆبێکی زۆری لەسەرە و توشی هەوکردنت دەکات.

-هیچکات ئەو جلوبەرگانە لەبەرمەکە کە کانزای پێوەیە، چونکە لە خاڵەکانی پشکنین کێشەت بۆ درووستدەکات

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان