ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

٤ هەڵسوکەتی باو کە پیاوان ئەنجامی دەدەن و ژنان زۆریان پێناخۆشە

خێزان
كۆمه‌ڵێك هه‌ڵسوكه‌وت هه‌یه‌ له‌ ژیانی هاوسه‌رگیریدا هه‌چه‌نده‌ زۆرجار پیاوان به‌ بێ مه‌به‌ست ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ده‌بێته‌ هۆی توڕه‌بونی ژنان و زۆرجار وه‌ك ده‌وترێت له‌ توڕه‌یدا “شێت ده‌بن” كه‌ ئه‌وانیش:

-كاتێك ژنان به‌ پیاوه‌كانیان ده‌ڵێن با بچینه‌ ده‌ره‌وه‌، تاقه‌تیان نیه‌ یاخود زۆر به‌ نابه‌دڵی دڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام كه‌ هاوڕێكه‌یان ته‌له‌فونیان بۆ ده‌كات زۆر به‌ دڵخۆشیه‌وه‌ ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌.

-هه‌ندێك كات پیاوان ده‌ستوه‌رده‌ده‌نه‌ كاروباره‌ ژنانه‌كانی ناو ماڵه‌وه‌و خۆیان زۆر شاره‌زاتر نیشان ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ شێوازی دروستكردنی خواردن و دیكۆری ماڵدا.

-ئه‌م خاڵه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی خاڵی یه‌كه‌مه‌ به‌ڵام به‌ جۆرێكی جیاوازتر، كاتێك پیاو تاقه‌تی نیه‌ قسه‌ ڵه‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا بكات و كاتێكیش هاورێیه‌كی په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كات زۆر به‌ گه‌رمی و كه‌یفه‌وه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و درێژه‌ی پێده‌دات.

-پێشكه‌شكردنی ئامۆژگاری هاوسه‌رگیری به‌كه‌سانی دیكه‌ له‌ به‌رده‌م هاوسه‌ره‌كه‌یدا له‌ كاتێكدا خۆی له‌ ماڵه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ نیه‌و ئه‌و كارانه‌ جێبه‌جێ ناكات.

 

 

خۆشەویستی

٨ هەڵە کە وادەکات لەبەرچاوی ژنەکەت بکەویت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەی باوە کە پیاوان ئەنجامی دەدەن و وادەکات هاوسەرکانیان لە خۆیان بتۆرێنن بە جۆریک کە وەک لە کوردەواریدا دەڵیت لە بەرچاوی بکەویت:

 

-متمانە

-متمانەی پێنەکەیت و بەردەوام گومانت هەبێت لەو قسانەی کە دەیکات، بەبێ ئەوەی هۆکارێکیشت بۆ ئەو کارە هەبێت.

 

-دڵپیسی

-دڵپیسی ژیانی خانمان دەکات بە دۆزەخ، هەر بۆیە ئەمەش هۆکاریکی دیکەیە کە وادەکات لێت دوربکەوێتەوە.

 

-ڕێز

-سوکایەتی پێکردن و ڕیز لێنەگرتنی و شکاندنی.

 

 

هەستیار

-وەک پیاوێک زۆر هەستیار بیت و بەرامبەرەکەت بێزار بکەیت، گرنگە کە بتوانیت کەمێک کۆنیڕۆڵی هەستەکانت بکەیت.

 

-پارێزراو

-کاتێک خانمەکەت هەستبکات لەگەڵ تۆدا پارێزراو نییە و هەموو کات مەترسی جۆراوجۆر لەسەری هەیە.

 

-پشتگوێخستنی

-گرنگینەدان پێی و ئیهمالکردنی.

 

-سەربەخۆی

-ڕێگری ئەوەی لێبکەیت کە خانمێکی سەربەخۆبێت و کاربکات یان هەنگاو بۆ ئامانجەکانی بنێت.

 

-تێرنەکردنی حەزەکانی

-گرنگینەدان بە پڕکردنەوەی حەزە سۆزداری و تایبەتەکانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چۆن وادەکەیت ژنەکەت هەستبکات کە تۆ کەسێکی زۆر ڕۆمانسیت؟ ئەم خاڵانە جێبەجێ بکە

خێزان

بۆئه‌وه‌ی ببیته‌ كه‌سێكی لێهاتوو له‌ رۆمانسیه‌تدا ئه‌وا پێویسته‌ كه‌سێكی داهێنه‌ربیت و بیرۆكه‌ی نوێت بێبێت، ئێمه‌ له‌و كاره‌دا هاوكاریتده‌كه‌ین، به‌ وێنه‌وه‌ رێبه‌ری (خێزان) بۆ ڕۆمانسیبوون بخوێنه‌ره‌وه‌:

 

دیاری ماناداری بۆ ببه‌، له‌گه‌ل گوڵ و نه‌سته‌له‌دا بزانه‌ حه‌ز به‌ چی دیكه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی بكه‌یت!

له‌ ژوانه‌كانتنا به‌رده‌وام بنن، پاش هاوسه‌رگیریش ماوه‌ ماوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بژنه‌ ده‌ره‌وه‌ و ژوان بكه‌ن

له‌ نێو كتێب و كه‌لوپه‌له‌كانیا كاغه‌زی خۆشه‌ویستیانه‌ی بۆ جێبهێڵه‌.

ڕۆژنامه‌ نامه‌و ئیمه‌یڵی خۆشه‌ویستی بۆ بنێره‌.

له‌ كاروباری ناوماڵدا هاوكاری بكه‌.

له‌ شوێنه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كاندا (بۆنمونه‌ ته‌والێت و ئاوێنه‌ی ته‌والێته‌كه‌) ده‌سته‌واژه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ بنوسه‌.

ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ یادگاریتان له‌گه‌لیدا هه‌یه‌ بكه‌ به‌ سیدیه‌ك و بیكه‌ره‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ته‌وه‌.

ئه‌لبومی وێنه‌كان دروستبكه‌ تایبه‌ت به‌ خۆتان.

كێ وتویه‌تی ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ڕۆژی ڤاله‌نتاین بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌راسیمی خۆشه‌ویستی ڕێكبخه‌یت؟ له‌ ڕۆژه‌ ئاساییه‌كانیشدا ئه‌وه‌ بكه‌.

ده‌توانیت به‌ شێوازه‌ كلاسیكیه‌كانیش خۆشه‌ویستی خۆت ده‌رببڕیت و بیرۆكه‌ كۆنه‌كان به‌كاربهێنیته‌وه‌.‌

ده‌توانیت خۆشه‌ویستیت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌ شێوازی منداڵانه‌ نیشان بده‌یت، له‌و كاره‌ مه‌ترسه‌.

گرنگیپێدانی جه‌سته‌ی له‌بیر نه‌كه‌یت و له‌ كاتی رێكردندا ده‌ستی به‌رمه‌ده‌.

گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌ رۆمانسیانه‌ بمێنیته‌وه‌، ئه‌وا پێویسته‌ به‌رده‌وام گرنگی به‌ ڕوخسار و شێوه‌ت بده‌یت.

هه‌میشه‌ وا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ كه‌ كچێكی گه‌نجه‌و ده‌ته‌وێت بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی ڕازی بكه‌یت.

مه‌ترسه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ شته‌ ناباوه‌كان و بیرۆكه‌ نوێكان.

گرنگی به‌ ژوری نوستنه‌كه‌ت بده‌و سه‌رنجڕاكێشانه‌ بیهێڵه‌ره‌وه‌.

به‌یه‌كه‌وه‌ چێژ له‌ سروشت وه‌ربگرن.

كاتی وه‌رزش دیاری بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامی بده‌ن.

متمانه‌ت به‌خۆت هه‌بێت و به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌.

سه‌ماكردن به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌رفه‌تێكی باشه‌ بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی.

هیچكات هه‌سته‌كانتان له‌ یه‌كدی مه‌شارنه‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

بۆ کوڕان: ئەمە چەند جۆرێکی کچە کە دەبێت خۆت ئامادە بکەیت توشی یەکێکیان ببیت

خێزان

توێژەری دەروونی  Samantha Rodman کچانی دابەشکردووە بۆسەر چەند بەشێک کە پێویستەکات کوڕان خۆیان ئامادەبکەن توشی یەکێکیان ببن، ئەمەی خوارەوە بەشێک لە گرنگترینیانە:

 

– کچی باوکی

ئەم جۆرە کچانە پشت بەکوڕان نابەستن و تەنها باوکی خۆیان لا پیاوە و هەرچیەک بێت بەو دەڵێن

 

کچی سەر بەدەرەوە

ئەو کچانەن کە بۆیە شوو دەکەن تا ئازادبن و بتوانن بۆخۆیان بێن و بچن

 

کچی مەکتەب

ئەم کچانەن کە بەردەوام بەخوێندنەوە سەرقاڵن و پاش زانکۆ دەیانەوێت ماستەر و دکتۆراش بخوێنن و زۆر کاتیان بۆ ماڵەوە نییە

 

کچی دڵپیس

ئەو جۆرە کچانەن کە بە سادەترین شت گومان دەیانگرێت و دڵیان پیسە

 

کچی شیکپۆش

ئەو کچانەن کە ستایکل و جلوبەرگ و خۆگۆڕین هەموو دنیایی ئەوانە

 

کچی لەخۆڕازیی

ئەم کچانە کە لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ١٠٠ وێنەی سێڵفی دەگرن و زۆر خۆیان لا جوانە!

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان