ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

هەسەدە: لە سەرێكانی 150 چەكداری سەر بە توركیا كوژراون

خەڵك – بەشی هەواڵ

هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت، لە میانی رووبەڕووبوونەوەی شەڕڤانان لەگەڵ سوپای توركیا و گروپە هاوپەیمانەكانی لە سەرێكانی، زیاتر لە 150 چەكداری سەر بە توركیا كوژران و 9ی تریش بە دیل گیراون.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، سوپای توركیا و چەكدارە هاوپەیمانەكانی بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ هاتنە ناو شاری سەرێكانی و شارۆچكەی تەلحەلەفی مێژوویی، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانەوە بە توندی بەرپەرچدراونەتەوە و شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت بەڕێوەدەچێت.

هەسەدە ئاشكراشیكرد، لەماوەی چەند كاتژمێری ڕابردوودا 150 چەكداری هاوپەیمانی توركیا كوژراون، هاوكات، 9 چەكداریش بە دیل گیراون.

جیهان

دواین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 43 ملیۆن و 790 هەزار و 543 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 43 ملیۆن و 790 هەزار و 543 حاڵەت، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 164 هەزار و 609 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە هەشت ملیۆن و 962 هەزار و 783 كەس و 231 هەزار و 45 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ و بایدن هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنیان چڕ كردووەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئێستای ئەمریكا و كاندیدی كۆمارییەكان ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر دەنگ بدەن بە بایدن ئەوە ئابووری وڵات بەڕووی گەشەسەندندا دادەخەن و خەونی ملیۆنان ئەمریكی لە ناودەبەن. لەبەرامبەردا جۆو بایدن كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەڵێت: ئەو بەڵێنانەی كە ترەمپ دایبوون بۆ بوژانەوەی وڵات و ژێرخانی ئابووری جێبەجێ‌ نەكراون.

لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە نوێترین لێدوانیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە بارەی هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕایگەیاند: لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەوڵی جددی و بەردەوامدان بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا.

ترەمپ وتیشی: ئەمریكییەكان بەبێ ڤاكسینیش لە جەنگی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادا سەردەكەون، بەهەر شێوەیەكیش بێت ئەو دۆخە تێدەپەڕێت.

لە بارەی دەنگدانیشەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئێستای ئەمریكا و كاندیدی كۆمارییەكانی هۆشداری دایە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی و ڕایگەیاند: ئەگەر دەنگ بدەن بە جۆو بایدن ئەوە ئابووری وڵات بەڕووی گەشەسەندندا دادەخەن و خەونی ملیۆنان ئەمریكی لە ناودەبەن.

لەبەرامبەر ئەو لێدوانەی كاندیدی كۆمارییەكان، جۆو بایدن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ سەرۆكی ئەمریكا لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان لەوتارێكدا بۆ لایەنگرانی لە پێنسلڤانیا ڕایگەیاند: ئەو بەڵێنانەی كە دۆناڵد ترەمپ دابووی بۆ بوژانەوەی وڵات و ژێرخانی ئابووری جێبەجێ‌ نەكراون.

بایدن ئەوەشی خستەڕوو: هاووڵاتییانی ئەمریكا ئەگەر بیانەوێت گۆڕانكاری بكەن و داهاتووی وڵاتەكەیان باشتر بێت ئەوا پێویستە دەنگ بە ترەمپ نەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حكومەتی بەریتانیا لە هەوڵدایە لە دوو مانگی داهاتوودا ڤاكیسنەكە پەسەند بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەكی بەریتانی، حكومەتی ئەو وڵاتە هەوڵدەدات پێش كۆتایی هاتنی ئەمساڵ باشترین و كاریگەرترین ڤاكیسنی كۆرۆنا پەسەند بكات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە ڕاپۆرتێكیدا كە لە بارەی هەوڵەكانی حكومەتی بەریتانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە: حكومەتی وڵاتەكەیان هەوڵدەدات پێش كۆتایی هاتنی ئەمساڵ باشترین و كاریگەرترین ڤاكیسنی كۆرۆنا پەسەند بكات و بیدات بەو كەسانەی لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادان وەك پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەكان و ئەوانەی لە خانەی بەساڵاچووان كاردەكەن و ئەوانەی تەمەنیان گەیشتووەتە 80 ساڵ سوود لەو ڤاكسینە وەردەگرن.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو: حكومەت ئەو هەنگاوەی ناوە بۆ ئەوەی هیوایەك بە هاووڵاتیان بدات و خۆی ڕزگاربكات لە كەرەنتینەكردنی خەڵكی كە لە ئاداری ڕابردووەوە لەو وڵاتە پیادە دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان