ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند وەرزشێک بە پەتی لاستیکی دەکرێت و ماسولکەکانت زۆر بەهێز دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە کە بە پەتی لاستیکی دەکرێت کە لە سەنتەرە وەرزشیەکان دەستدەکەوێت  و ماسولکەکانت زۆر بەهێز دەکات:

 

-پەتەکە بکە ژێر قاچەکانت و بە قۆڵەکانت تا ئاستی شانت بەرزی بکەرەوە و دایبنێرەرەوە. ١٠ جار

 

-ئەمجارە هەر بە هەمان شێوە بەڵام هەوڵبدە تا دەتوانیت پەتەکە بەرز بکەیتەوە، ١٠ جار

-ئەمجارە بە پەتەکەوە وەرزشی سکوات ئەنجام بدە. ١٠ جار

-پاشان بە دەمدا بنوشتێرەوە و بە پەستانی قۆڵەکانت پەتەکە بەرز بکەرەوە و دایبنێرەرەوە. ١٠ جار

 

 

-پەتەکە لە قاچەکانت گیر بکە و ئەمجارە لە پشتەوە بەرز و نزمی پێبکە، ١٠ جار

 

تەندروستی

چەند وەرزشێک کە بەبێ ئەوەی برسیت بکات کێشت دادەبەزێنێت!

خێزان

زۆرێک کێشەی ئەوەیان هەیە کاتێک وەرزش دەکەن دواتر خواردنێکی زۆر دەخۆن، بەهۆی ئەوەشەوە سوود لە وەرزشەکە نابینن، ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە کە بەبێ ئەوەی برسیت بکات کێشت دادەبەزێنێت:

-بەسەر کورسیەکدا بنوشتێرەوە، دواتر بە قوڵی هەناسە هەڵمژە و ٣ بۆ ٤ چرکە ڕایبگرە پاشان بیدەرەوە، ١٠ جار

-لەسەر پشت ڕابکێش و قاچ و دەستەکانت بۆلای یەکتر کۆبکەرەوە

-ئەمجارە بچۆرە سەر دەم و بە پەستانی دەستت سنگت بەرز بکەرەوە و ١٥ بۆ ٣٠ چرکە بەوجۆرە بوەستە.

-بەشێوەی دارێک لەسەر یەک قاچ بوەستە بۆماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ چرکە

-دواتر بۆ ماوەیەک وەرزشی پەت پەتێن بکە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند سوودیکی جەلی کە واتلێدەکات بەیادی منداڵی ئێستاش بیخۆیت

خێزان

زۆرێکمان بە منداڵی جەلیمان خواردووە، ئایا ئەوەت زانیوە کە ئەم خواردنە سوودی بۆ تەندرووستیت هەیە؟ ئەمەش بەهۆی ڕێژەی زۆری مادەی جەلاتین تێیدا، ئەمەی خوارەوە گرنگترین سودەکانێتی:

 

ئازاری جومگەکان ناهێڵێت

ڕێگرە لە نەخۆشی پووکیی ئێسک یان ئوستیۆپرۆزیز کە حاڵەتی کەم بوونەوەی پتەوی ئێسکەکانە

قژت بەهێز دەکات

چرچی ڕوخسار کەمدەکاتەوە

هاوکارێکی باشی گەدەیە و هەرسکردن چالاک دەکات

خەوتنت ئاسوودە تر دەکات

نینۆکەکانت بەهێز دەکات

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٦ هۆکار بۆ ئەوەی کەمێک خوێ بکەیتە ناو شامپۆکەتەوە

خێزان

زۆرجار ده‌بیستیت كه‌ زۆر خوێ نه‌كه‌یته‌ خواردنه‌وه‌، چونكه‌ بۆ ته‌ندروستی زیانی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و وته‌یه‌ بۆ قژ به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌، چونكه‌ خوێ سوودی جوانكاریی هه‌یه‌ بۆ قژو ده‌توانتیت كه‌مێك خوێ بكه‌یته‌ نێو شامپۆكه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سوده‌ت به‌ده‌ستبگات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ سوده‌كانی خوێیه‌ بۆ قژ:

– دژی كڕێشی قژه‌: خوێ یارمه‌تیت ده‌دات كڕێشی سه‌ر كه‌مبێته‌واو لایده‌بات و سووڕی خوێنی سه‌ر وریاده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و پێكهاتانه‌ی له‌خوێدا هه‌یه‌ شێ و زه‌یتی زیاده‌ ده‌مژێت، بۆیه‌ رێگه‌ له‌ده‌ركه‌وتنی كڕێش ده‌گرێت.

– قژ له‌كه‌ڕوو ده‌پارێزێت: خوێ رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه‌ بۆ رێگریكردن له‌ده‌ركه‌وتنی كه‌ڕووی سه‌ر، چونكه‌ توانای مژینی شێی هه‌یه‌ كه‌ ژینگه‌یه‌كی له‌باره‌ بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌ڕوو.

– قژ خاو ده‌كاته‌وه‌: خوێ وه‌كو كرێمی قژ وایه‌ بۆ قژو نه‌رم و لوس و خاوی ده‌كاته‌وه‌ وه‌كو ئاوریشمی لێدێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و كانزایانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌خوێدا هه‌ن و واده‌كه‌ن قژت بریقه‌دارو نه‌رم بێت و شێوه‌یه‌كی جوانی ده‌داتێ.

– قژ له‌ له‌ناوچوون ده‌پارێزێت: به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی تێیدایه‌ قژ له‌ له‌ناوچوون ده‌پارێزێت و سه‌ر تاڵه‌كانی چاكده‌كاته‌وه‌و خۆراكی ده‌داتێ و ژیانی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

– رێگه‌ له‌ئاره‌قكردنه‌وه‌ی سه‌ر ده‌گرێت: له‌سووده‌كانی خوێ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێستی سه‌ر له‌ئاره‌قی زیاده‌ رزگار ده‌كات به‌هۆی مژینی شێ و ته‌ڕیی زیاده‌ی سه‌ر.

– قژ پڕ ده‌كات: ئه‌و سوودانه‌ی خوێ بۆ قژ كه‌ باسمانكرد كه‌ له‌ له‌ناوچوون و ئاره‌ق و كڕێش رزگاری ده‌كات و نه‌رمی و خاوی و جوانیی ده‌داتێ، بۆیه‌ بێگومان پڕیی و شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی ده‌داتێ ئه‌وه‌ش هه‌مووی به‌هۆی خوێوه‌یه‌.

 

15/10/2016
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان