ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

10 ملیۆن دینار بۆ كەسوكاریی خۆپیشاندەرە شەهیدەكان خەرج دەكرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاردەدات بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ كەسوكاری خۆپیشاندەرە شەهیدەكان خەرج بكات، و تێچووچی چارەسەری بریندارەكانیش لەئەستۆبگرێت گەر پێویست بكات ببەرێنە دەرەوەی عیراق.

حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ كەسوكاری خۆپیشاندەرە شەهیدەكان و شەهیدەكانی هێزە ئەمنییەكان خەرج بكات”.

بە وتەی مەجید”حكومەت بڕیاریدا تێچووی چارەسەری خۆپیشاندەرە بریندارەكان و هێزە ئەمنییەكانيش لەئەستۆبگرێت، گەر پێویست بكات لە دەرەوەی عیراق چارەسەرییان بۆ بكرێت”.

لەلایەكی ترەوە، حەیدەر مەجید ڕایگەیاندووە”ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، داوای لە هەموو خاوەن گرێبەستەكان و كرێكارانی ڕۆژانە كردووە، سەردانی فەرمانگەكانیان بكەن، بۆ جێگیركردنی مووچەكانیان لە بانكەكاندا”.

لە هەفتەی ڕابردوو خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عیراق سازكرا، خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەكاندا داوای باشكردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و بنبڕكردنی گەندەڵی و دۆزینەوەی هەلی كاریان كرد، بەڵام بەهۆی دروستبوونی ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، زیاتر لە 100 كەس كوژران و زیاتر لە 6 هەزار كەسی تر برینداربوون.

عێراق

لەدانیشتنەكەی سبەینێدا كابینە وەزارییەكەی مستەفاكازمی تەواو دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق لە لیژنەی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت، لە دانیشتنی سبەینێدا دەنگ لەسەر كاندیدی وەزارەتە بەتاڵەكانی كابینەكەی كازمی بدرێت ، دەشڵێت،”بەر لە ئەنجامدانی دانیشتنەكە سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەگەڵ لیژنەی یاسایی پەڕلەمان كۆدەبنەوە”.

توعمە لەهیبی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەڕلەمانی عیراق بۆ میدیا عیراقییەكان ڕایگەیاندووە ، سبەی شەممە 6-6-2020 دانیشتنی پەڕلەمان ئەنجام دەدرێت و باس لەوەش دەكرێت دەنگ بە تەواوكاری كابینە وەزارییەكەی مستەفا كازمی بدرێت.

ڕاشیگەیاندووە، سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنەكان بەر لە ئەنجامدانی دانیشتنەكە سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەگەڵ لیژنەی یاسایی پەرلەمان كۆدەبنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ نوسینگەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە كرد، كە سەرۆكایەتی پەڕلەمان ناوی كاندیدانی وەزارەتە بەتاڵەكانی كابینەكەی مستەفا كازمییان بەدەست گەیشتووە بۆ ئەوەی لە پەڕلەمان بخرێتە دەنگدانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

15 كەسیش گیانیانلەدەستدا
سەدان حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا لە عیراق و هەرێم تۆماركران


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 672 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بە گیانلەدەستدانی 15 كەسیش دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 672 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 15 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە”.

بەپێی ئامارەكان”بەغدا زۆرترین ژمارەی تووشبوانی تۆماركردووە و زۆربەی حاڵەتەكانیش لە بەری ڕەسافە بوون كە تەنیا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 233 حاڵەتی تۆماركردووە”.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 233 حاڵەت، مەدینە توب: 70 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 60 حاڵەت،، بەسرە: 28 حاڵەت، نەجەف: 18 حاڵەت، سلێمانی: 57 حاڵەت، هەولێر: 4 حاڵەت، كەركوك: 11 حاڵەت، كەربەلا: 50 حاڵەت، واست: 31 حاڵەت، دیالە: 10 حاڵەت، بابل: 18 حاڵەت، میسان: 35 حاڵەت، دیوانیە: 6 حاڵەت، زیقار: 13 حاڵەت، موسەننا: 19 حاڵەت، ئەنبار: 1 حاڵەت، سەڵاحەدین: 2 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 243 حاڵەتی چاكبوونەوەش كراوە كە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا نەخۆشخانەكانیان بەجێهێشتووە و گەڕونەتەوە ماڵەكانیان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 8840 كەس و لەو ژمارەیەش 271 كەس گیانیانلەدەستداوە و 4338 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 4231 كەسن كە 50 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەرۆك كۆمار چاوی بە پارێزگاری بانكی ناوەندی كەوت
جەخت لەسەر پێویستی دۆزینەوەی سەرچاوەی دیكەی داهات دەكرێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، لەكۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە عەلی موحسن ئیسماعیل عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و لە دیداریی نێوانیان، جەخت لەسەر پێویستی دۆزینەوەی سەرچاوەی دیكەی داهات و ئاراستەكردنی خەرجییەكانی حكومەت دەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنداوێك كە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆماری عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لە دیدارێكدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی پەیڕەوكردنی سیاسەتی نەختینەی هاوسەنگ و كاركردن لەسەر بەھێزكردنی دۆخی دارایی لە رێگەی دۆزینەوەی سەرچاوەی دیكەی داهاتی دەوڵەت و ئاراستەكردنی خەرجییەكانی حكومەت، بەتایبەتی لەو دۆخە سەختەی ئێستادا كە عێراق رووبەڕووی بووەتەوە لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و كەمبوونەوەی داھاتی نەوت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا سەرۆك بەرھەم جەختیشیكردەوە لەگرنگی پەیرەوكردنی سیاسیەتێكی دارایی حەكیمانە بە ئاراستەی بەرژەوەندی گشتی وڵات، ھاوكات یارمەتی عێراقیش بدات تاوەكو ئەو قەیرانەی ئێستا تێپەڕێنێت، لەھەمان كاتدا سەقامگیری ئابووری و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان دابین بكات”.

“لەلای خۆیەوە عەلی عەلاق، رۆڵی بانكی ناوەندی لە كەمكردنەوەی ئاڵنگارییەكانی پەتای كۆرۆنا-ی لەسەر ئابووری عێراق خستە روو، ھەروەھا سوپاس و پێزانینی خۆشی نیشاندا بۆ ئەو دەستپێشخەرییەی كە سەرۆك كۆمار كردوویەتی بۆ بانكی ناوەندی لەم دۆخە هەستیارەدا، ھەروەھا خستنە رووی بیروڕاكانی لەوبارەیەوە”، ئەمەش لە ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی كۆماردا ئاماژەی پێكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان