ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

یوڤانتۆس ئۆفەری (دوو یاریزان بە پۆگبا)ی پێشکەشی مانچستەر یونایتد کردووە !

خەڵک سپۆرت

نوێنەرانی یانەی یوڤانتۆس هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی پۆل پۆگبای فەرەنسی بۆ ڕیزەکانیان دەست پێکردووە، یاریزانەکەش ڕەزامەندی نیشانداوە.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی نزیک لە یانەی یوڤانتۆس ئاشکرای کردووە، لەم وەرزەدا یانەی مانچستەر یونایتد بە خراپترین بارودۆخە وەرزشیەکانیدا تێپەڕی کردووە، هەروەها لەسەر ئاستی تاکە کەسی یاریزانانیش پۆل پۆگبا یەکێک بووە لە بێسودترینەکان و بەردەوام بەهۆی پێکان و دابەزینی ئاستی جەستەیی و دەرونیەوە بەپێی پێویست سودی بە پێکهاتەی سەرەکی نەگەیاندووە، تەنانەت هەندێک لە شارەزایان پێیان وایە کەڵەشێرە فەرەنسیەکە هاوشێوەی سۆڵشایەری ڕاهێنەر هۆکارێکە بۆ شکستەکانی ئەم وەرزە.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، پاڤڵ نێدڤیدی بەڕێوەبەری تەکنیکی و هاوکارەکانی بەسەرپەرشتی ئەندریا ئانێللی لەسەرۆکایەتی یانەی یوڤانتۆسەوە دەیانەوێت سود لە بارودۆخەکە وەربگرن و دووبارە پۆگبا بگەڕێننەوە بۆ شاری تۆرینۆ، بۆ ئەو مەبەستەش ئۆفەرێکیان پێشکەشی ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد کردووە، کە خۆی لە ئاڵوگۆڕی یاریزانە ڕەش ئەسمەرەکەی فەرەنسا بە هەردوو ماریۆ ماندزۆکیچ و ئیمیری جاندا دەبینێتەوە.

لەبەرامبەر پێشنیارەکەی بیانکۆنێریدا، سەرۆکایەتی یانەی مانچستەر یونایتد هیچ هەڵویستێکی ڕوون و ڕاستەوخۆی نیشان نەداوە، سەنتەری گفتوگۆکانیش ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەری شەیتانە سورەکانە کە پێداویستیەکانی پێکهاتەکەی دیاری دەکات و دەتوانێت لەبارەی ئەم ئاڵوگۆڕە گەورەیەوە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات.

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولی ئەوروپی (شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو گرنگترین ڕووبەڕوبونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی (٣٢)ی خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ” لەیاریگاکانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێن، تیایاندا (١٥) یانە بەفەرمی ماڵئاوایی لە خولەکە دەکەن و (١٥) یانەش گەیشتن بە قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەر دەکەن (چارەکی کۆتایی)، گرنگترینیان ئەمانەن:

ئیسپانیۆل – وڵڤەرهامبتۆن (٨:٥٥)

پۆرتۆ – بایەرلیڤەرکوزن  (٨:٥٥)

بازل – ئاپۆیل نیقۆسیا (٨:٥٥)

لاس لێنز – ئەلکەمار (٨:٥٥)

مالمۆ – ڤۆلفسبۆرگ (٨:٥٥)

جینت – ڕۆما (٨:٥٥)

ئیستانبوڵ باشاک شەهیر – سپۆرتینگ لشبۆنە (٨:٥٥)

ئەیاکس ئەمستەردام – خیتافی (١١:٠٠)

سێڵتیک – کۆپنهاگن (١١:٠٠)

سڤیلیە – کلوج (١١:٠٠)

ئارسیناڵ – ئۆڵۆمپیاکۆس (١١:٠٠)

مانچستەر یونایتد – کلوب بروج (١١:٠٠)

ئینتەرمیلان – لودوگۆریس ڕازگراد (١١:٠٠)

ڕێدبول سالزبۆرگ – ئینتراخت فرانکفۆرت (١١:٠٠)

بەنفیکا – شاختار دۆنستیک (١١:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ڤیدیۆ) مان سیتی لە بێرنابیۆ بەسەر ڕیاڵدا سەرکەوت و لیۆن کریستیانۆ و یوڤی ڕاگرت

خەڵک سپۆرت

لەیاریگاکانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ و لیۆن ستادیۆم دوو کۆتا یاریی چوونی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدران و یانەکانی مانچستەر سیتی و لیۆن بەسەر ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆسدا سەرکەوتن.

لەڕووبەڕوبونەوەی سەرەکیدا ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆ میوانداری یانەی مانچستەر سیتی کرد.

لەتایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی شاهانە باشتر نمایشیان کرد و توانیان کۆنتڕۆڵی یاریگا بکەن، بەڵام لە تۆمارکردنی گۆڵ و ئامانجی سەرەکیدا سەرکەوتوو نەبوون، هەرچی یانەی مانچستەر سیتیە شێوازە هێرشبەرییەکەی لەدەستدا و لەو تایمەدا جەند هیرشێکی کەمیان کردە سەر گۆڵی تیبۆ کۆرتوا.

لەتایمی دووەمدا دووبارە یاریزانانی زێدان بەهێزەوە یارییان کرد و دەستپێشخەر بوون لە دروستکردنی هەلی گۆڵکردندا، لە خولەکی (٦٠) ئیسکۆ ئالارکۆن گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.

لەدوای ئەم گۆڵە گواردیۆلا پلانەکانی گۆڕی و ڕەحیم ستێرلینگی خستە نێو یاریگا، ئەم ئاڵوگۆڕەش لەرووی هێرشبەرییەوە گۆڕانکاریی دروستکرد، توانیان لە خولەکی (٧٨) لەڕێگەی گابریال جیزۆسی بەرازیلیەوە گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە تۆمار بکەن و لەڕووی هونەرییەوە پێشەنگی بگرن.

هێرشەکانیان لەم سنورەدا نەوەستایەوە و لە خولەکی (٨٣) بەلێدانی پەناڵتی گۆڵی دووەمیان لەڕێگەی کیڤن دی بڕۆنەوە تۆمارکرد.

لەدوا خولەکەکانیشدا سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری شاهانە بەکاردی سور لەیاریگا کرایە دەرەوە، بەڵام سیتی هەلەکەی نەقۆستەوە و هیچکام لە دوو یانەکە سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵی تر، یارییەکە (٢ – ١) لەبەرژەوەندی یانە ئینگلیزیەکە کۆتایی هات.

لەڕووبەڕوبونەوەیەکی تردا، یانەی لیۆنی فەرەنسی لە ئۆڵۆمپیک لیۆن ستادیۆم میوانداری یانەی یوڤانتۆسی کرد.

لە خولەکی (٣١) لوکاس توزارت تاکە گۆڵی ڕووبەڕوبوونەوەکەی بۆ لیۆنی خاوەن هاندەر و یاریگا تۆمارکرد و ئەو تایمەیان بەو ئەنجامە کۆتایی پێهێنا.

لەتایمی دووەمدا یاریزانانی خانمە پیرەکە هەوڵیاندا ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لەبەرژەوەندی لیۆن کۆتایی هات، کە ئەوەش ئەرکی ماوریزیۆ ساری لەیاریی گەڕانەوەدا ئاڵۆزتر دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بایرن میونشن پێکانی کۆڵەکەی یانەکەی بۆ ماوەی چوار هەفتە ڕاگەیاند

خەڵک سپۆرت

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەڕووبەڕوبونەوەکانی چوار هەفتەی داهاتوودا لەتواناکانی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤیسکی هێرشبەری پۆڵەندی بێبەش دەبێت.

بایرنی ئەڵمانی لەیاریی چوونی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر یانەی چێڵسی ئینگلیزی بردنەوەی بەدەستهێنا، بەهۆی ئەم ئەنجامەشەوە ئەگەرەکانی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەهێزە، بەڵام ئەوەی هاندەرانی خەمبارکردووە پێکانی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤیسکی پۆڵەندییە.

ماڵپەڕی یانە باڤارییەکە لەبارەی پێکانی “لیڤاگۆڵ”ەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردۆتەوە، تیایدا بەفەرمی پێکانی هێرشبەرەکە پشتڕاست دەکەنەوە و وادەی چارەسەر و حەوانەوەی یاریزانەکەشیان بۆ ماوەی مانگێک (چوار هەفتە) خەمڵاندووە، کە بڕیارە لە ١٠ ڕۆژی داهاتوودا دوای حەوانەوە مەشقە جەستەییەکان دەستپێبکاتەوە.

لەو ماوەیەدا هێرشبەرە ناودارەکەی بایرن چەندین ڕووبەڕوبونەوەی خولی ناوخۆی ئەڵمانیا لەدەست دەدات و ئەگەرێکی بەهێزە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ نەتوانێت بەشداری بکات.

لیڤاندۆڤیسکی لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە و هاوشانی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بە تۆمارکردنی ١٠ گۆڵەوە گۆڵکاری خولی یانە پاڵەوانەکانە، هەروەها بە تۆمارکردنی ٢٥ گۆڵ لوتکەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولی ئەڵمانیای گرتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان