ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(گەیم ئۆڤەر) چیرۆکی ئوزێل لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ کۆتایی هاتووە !

خەڵک سپۆرت

سەردەمی زێڕینی مەسعود ئوزێلی ئەڵمانی لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ کۆتایی هاتووە و پێدەچێت لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوودا ڕوو لە یانەیەکی خولی تورکیا بکات.

ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی لە چەندین سەرچاوەی ناوخۆیی یانەی ئارسیناڵەوە ئاشکرای کردووە، لەئێستادا مەسعود ئوزێلی ئەستێرەی ئەڵمانی باوەڕی بەوەیە کە سەردەمی ئەو لە یانە ئینگلیزیەکە کۆتایی هاتووە و بیریش لەوە دەکاتەوە لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوودا پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەی خولی تورکیاوە بکات.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ئونای ئیمیری ڕاهێنەری گانەرز متمانەی بە (عازف اللیل) نەماوە، بەڵکو لەم وەرزەد تەنها بەرامبەر یانەی نۆتتنگهام (٧٠ خولەک) بەشداری پێکردووە، چاوەڕوانیش دەکرێت چیتر یاریزانەکە لەهیچ ڕووبەڕوبونەوەیەکی داهاتوودا بەشداری پێنەکرێت.

لەم بارەیەوە ئونای ئیمیری ڕایگەیاندووە :” کاتێک من دەڵێم ئوزێل شایەنی بەشداریکردن نییە، واتای ئەوە دەگەیەنێت کە یاریزانی لەو شایستەتر هەیە بۆ یاریکردن”.

ڕۆژنامەی “مارکا” نوسیویەتی، یانەی فەنارباخچەی تورکی گرنگیان بە تواناکانی ئوزێل داوە و ئامادەییان نیشانداوە بۆندی پێشکەش بکەن، ئەگەر بارودۆخەکەش بەهەمان ئاڕاستە بڕوات ئەوا ئیدارەی تۆپچیەکان ڕەزامەندی بەرامبەر گواستنەوەی نیشان دەدەن، چونکە ئەوان پێیان وایە یاریزانەکە موچەی مانگانەی بەرزترینە (٣٣٨ هەزار پاوەند) و بەشداری پێنەکردنی لەلایەن ڕاهێنەرەوە بە زیانێکی دارایی گەورە دەگەڕێتەوە.

جیهانی

یانەی ئاتالانتا بە یارمەتی مانچستەر سیتی گەیشتە قۆناغی (١٦)

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو ڕووبەڕوبونەوەکانی گەڕی شەشەمی کۆمەڵەی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، ئەستێرەکانی گواردیۆلا لەگەڵ خۆیاندا یانەی ئاتالانتایان گەیاندە قۆناغی (١٦).

یانەی دینامۆ زاگریب میوانداری یانەی مانچستەر سیتی کرد، یانە ئینگلیزیەکە لە گەڕی پێنجەمەوە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی (١٦) بەدەستهێنابوو ئەنجامی یارییەکە هەرچییەک بووایە زیانی پێنەدەگەیاندن، بەڵام ڕوحیەتی وەرزشییان نیشاندا و بە بەهێزترین شێوە یانەی خاوەن یاریگایان بە ئەنجامی (٤ – ١) کوتا بەزەویدا.

گۆڵەکانی سیتی لە خولەکەکانی (٣٤، ٥٠، ٥٤) گابریال جیزوسی ئەستێرەی بەرازیلی و گۆڵی چوارەمیش لە خولەکی ٨٤ لەلایەن فیل فودینەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی دینامۆ زاگریب دانی ئۆلمۆ لە خولەکی ١٠ تۆماریکرد.

بردنەوەی سیتی کۆتایی بە هیواکانی زاگریب هێنا و پێگەی دووەمی گروپەکەی پیشکەشی یەکێک لە شاختار و ئاتالانتا کرد کە لەیارییەکی تردا بەرامبەر یەکتر وەستابوونەوە.

یانەی ئاتالانتا بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو توانی لە یاریی دووەمدا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە شاختاری خاوەن یاریگا بباتەوە و گۆڵەکان لە خولەکەکانی (٦٦، ٨٠، ٩٤) لەڕێگەی تیمۆسی کاستانی و ماریۆ پاسالیچ و ڕۆبن جۆیسێنسەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکانی ئەمشەو، یانەی مانچستەر سیتی و ئاتالانتا گەیشتنە قۆناغی داهاتووی چامپیۆنز لیگ و یانەی شاختاری ئۆکرانیش بۆ خولی ئەورپی دابەزی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

زلاتان بۆلۆنیای لە لیستەکە دەرکردووە و میلان و ناپۆلی کێبڕکێ گواستنەوەی دەکەن

خەڵک سپۆرت

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی ئەستێرەی پێشووی یانەی لۆس ئەنجلس گالاکسی، لەئێستادا پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نەماوە و بەدوای یانەیەکی گەورە و داواکاردا دەگەڕێت.

لەدوای کۆتاییهاتنی بۆندەکەی لەگەڵ لۆس ئەنجلس گالاکسی، زلاتانی سویدی ئاشکرای کرد کە دەگەڕێتەوە بۆ کیشوەری ئەوروپا و لە یانەیەکی خولی ئیتاڵیا بەردەوامی بە یاریکردن دەدات، لەم بارەیەشەوە بە گۆڤاری “سی کیو”ی ڕاگەیاند :” دەمەوێت پەیوەندی بە یانەیەکی مێژووییەوە بکەم ئامادەبێت خۆی نوێ بکاتەوە، ئامادەبێت لە هەموو لایەکەوە لەپێناو نازناوەکاندا بجەنگێت و براوە بێت، بەو شێوەیە پاڵپێوەنەرێکی بەهێزم دەبێت و دەتوانم دووبارە موفاجەئەتان بۆ بکەم”.

واڵتەر ساباتینی بەڕێوەبەری یانەی بۆلۆنیا ڕایگەیاندووە :” چانس هەبوو زلاتان پەیوەندی بە یانەکەمانەوە بکات و سەرۆکایەتی یانەی ئێمە و جێنەواش گفتوگۆیان لەگەڵدا کرد، بەڵام دڵنیاتان دەکەم ئەم یاریزانە پەیوەندی بە بۆلۆنیاوە ناکات”.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن ڕۆژنامەکانی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت و کۆرێری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵیەوە بڵاودەکرێنەوە، حاڵی حازر سەرۆکایەتی یانەکانی ئەی سی میلان و ناپۆلی لە کێبڕکێیەکی قورسدان بۆ قایلکردنی زەبەلاحەکەی سوید، هەردوو یانەش ئامادەییان دەربڕیوە پارەی داواکراو بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن، بەڵام بەهۆی پێداگری مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کاروباری “سوڵتان” لەسەر چەند مەرجێکی مەحاڵ، تائێستا ڕێکەوتن و ئیمزاکردنی بۆندەکەی لەگەڵ یەکێک لە میلان و ناپۆلی دواکەوتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بۆچی ئەنچلۆتی دوورخرایەوە؟ پێنج جار وەڵامی سەرۆکی یانەی نەداوەتەوە !

خەڵک سپۆرت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ و ڕاستەوخۆ پاش سەرکەوتنی یانەی ناپۆلی بەسەر یانەی جینکی بەلجیکی، کارلۆ ئەنچلۆتی بەفەرمی لە پۆستی ڕاهێنەری یانە ئیتاڵیەکە دوورخرایەوە.

لە چوارچێوەی کێبڕکێکانی چامپیۆنز لیگ و لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی قۆناغی گروپەکاندا یانەی ناپۆلی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتنی بەسەر یانەی جینکی بەلجیکی بەدەستهێنا، هەروەها گەیشتنیان بە قۆناغی (١٦)ی خولەکە لەگەڵ ڕکابەرانیان بڕاندەوە.

دوای دوو دوو کاتژمێر لەو سەرکەوتنە، ئیدارەی یانەی ناپۆلی ڕاگەیانراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەریان بەفەرمی دوورخستەوە، ئەم بڕیارەی ئیدارەی دی لاورێنتس چەندین پرسیاری لە هزری ڕۆژنامەوانانی ئیتاڵیا و ئەوروپا بەگشتی دروست کرد.

ڕۆژنامەی “لاستامپا”ی ئیتاڵی لەم بارەیەوە نوسیویەتی: مەسەلەی دوورخستنەوەی ئەنچلۆتی بۆ چەند بابەتێک دەگەڕێتەوە، گرنگترینیان پەیوەندی بە یاخیبوونی یاریزانان و پاڵپشتی کردنیانەوە هەبووە لەلایەن ڕاهێنەرە بە ئەزمونەکە، لەوەش گرنگتر، لە هاوینی ڕابردووەوە تا ئێستا دی لاورێنتسی سەرۆکی یانە پێنج جار داوای لە ئەنچلۆتی کردووە بۆندەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام ڕاهێنەرەکە وەڵامی نەبووە و دووپاتی کردۆتەوە کە لەکۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی دەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، هۆکاری توڕەیی ئەنچلۆتی لەبەرئەوەبووە کە داوای کڕینی ماورۆ ئیکاردی و جەیمس ڕۆدریگێزی کردووە و ئیدارەی یانە بۆیان جێبەجێ نەکردووە، بۆیە پێکهاتەکانی لەم وەرزەدا کەموکەرتی هەبووە و چیتر نەیویستووە لەگەڵ دی لاورێنتس و ئیدارە بێبەڵێنەکەیەوە بەردەوامی بە پەیوەنیەکانی بدات، لەهەمان کاتدا چاوەڕوانی ئەوەشی نەکردووە لە نیوەی وەرزەوە بەبڕیارێکی بەپەلە دووربخرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان