ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند کەرەستەیەک کە پێویستە ڕۆژانە پاکبکرێتەوە، بەڵام ئێمە هەر پاکیان ناکەینەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند کەرەستەیەکە کە پێویستە ڕۆژانە پاکبکرێتەوە، بەڵام ئێمە هەر پاکیان ناکەینەوە:

 

کۆنتڕۆڵ بەهۆی ئەوەی دەستی زۆر بەردەکەوێت و لە شوێنی جیاواز دادەندرێت، پێویستە ڕۆژانە پاکی بکەیتەوە

ناو سنگی مەغسەل پێویستە ڕۆژانە پاک بکەیتەوە

دەبەی ئاو و بوتڵی پلاستیکی گەر بەکارت هێنایەوە پێویستە پێشتر پاکی بکەیتەوە

دەسکی دەرگا بەهەمان شێوە پێویستی بە پاککردنەوەی ڕۆژانەیە

-بەرگی سەرینەکەت زوو زوو بشۆ، چونکە میکرۆب و خانەی مردووی زۆر لەسەر دەمێنیتەوە

-بەهەمان شێوە ئسیفنجی قاپشتن پێویستی بە شۆرین هەیە چونکە پیسی زۆر هەڵدەگرێت.

-مۆبایلیش بەهەمان شێوە  پێویستی بە پاککردنەوەی ڕۆژانە هەیە، چونکە میکرۆبی زۆر لەسەر دەنیشێت و بەردەوامیش دەستت پێوەیەتی.

ماڵداری

چەند تاکتیکێکی کۆنی ماڵداری کە هەموو کات بۆ خانمان بەسوودە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی کۆنی ماڵدارییە کە هەموو کات بۆ خانمان بەسوودە:

 

-بۆ پاککردنەوەی تەباخ سەرەتا کەمێک خوێی پێدابکە و ماوەیەک لێی بگەڕێ، دواتر بە پەڕۆ پاکی بکەرەوە

-دەتوانیت بە بنی ژێرپیاڵە چەقۆ تیژ بکەیتەوە

-دەتوانیت تەلی حاجت بەکاربهێنیت بۆ توێکڵکردنی گیزەر، چونکە تەنها توێکڵەکەی لێدەکاتەوە

-گەر هێلکە کەوتە سەرزەوی، خوێ بکە بەسەریدا و ٥ خولەک چاوەڕوان بکە، دواتر هەمووی دەبێت بە تۆز و ئاسان کۆدەکرێتەوە

-بۆ کردنەوەی  گریی گیربووی قەیتان، کەمێک بۆدرە بکە بەسەریدا

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٧ هۆکار کە وادەکات منداڵەکەت درۆ بکات، چۆن ڕێگری لێدەکەیت؟

خێزان

زۆرکات منداڵەکانمان درۆ دەکەن و دایک و باوک سەرسامی خۆیان دەردەبڕن کە چۆن منداڵەکەیان فێری درۆ بووە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هۆکارە کە وادەکات منداڵەکەت لە ژیانی خۆیدا درۆ بکات:

 

-منداڵ هەڵسەنگاندنی هەیە بۆ دۆخەکە، دەزانێت کە ڕستەیەک سزای بەدواوەیە بۆیە درۆ هەڵدەبژێرێت، هەر بۆیە پێویستە دایک و باوکەکان سزایەکی وا دانەنێن بۆ منداڵ کە لێی بترسێت و ناچاربێت بۆ خۆلێلادانی درۆ بکات.

-هەندێکجار منداڵ لە خۆشەویستی بۆ دایک و باوکی درۆ دەکات بۆئەوەی بێهیوایان نەکات، هەر بۆیە نابێت کاردانەوەمان بۆ هەڵەکانیان بەجۆرێک بێت کە وابزانن ئێمەیان بێهیوا کردووە لە خۆیان.

 

-هەندێکجار منداڵ درۆ دەکات چونکە ڕوداوەکەی بیرنەماوە، بۆیە لەم جۆرە درۆیەش مەترسە و هەوڵبدە شتەکانی بۆ ڕونبکەیتەوە.

 

-هەندێکجار ئێمەم چاوەڕوانی یەک وەڵامی ڕاست لە منداڵەکە دەکەین، بۆنمونە دەڵێین خواردنکە خۆشە؟ لەو کاتەدا ناچارە یەک وەڵام بداتەوە، بەڵام دەتوانیت بڵێێت ئێستا حەزدەکەیت چ خواردنێک بخۆیت ئەزیزەکەم؟

 

-منداڵ خەیاڵێکی فراوانی هەیە و هەندێکجار سەرچاوەی درۆکانی لە خەیاڵەوەیە، بۆنمونە دەڵێت ئەمڕۆ توانیم بفڕم، ئەم درۆیانە ئاسایین و بە تێپەڕبونی کات نامێنن.

 

-کاتێک دایک و باوکەکان بۆخۆیان درۆ دەکەن منداڵ زۆر بە ئاسانی ئەوەیان لێوەردەگرێتەوە و هەستی پێدەکات، بۆیە زۆر گرنگە کە تۆ بۆخۆت درۆ نەکەیت تا منداڵەکەشت وا دەرنەچێت.

 

-درۆی منداڵ بە پێی تەمەنی دەگۆڕێت و شتی نوێ دێتە پێشەوە، گرنگە کە هەستی بەرپرسیاریەتی لای منداڵەکەت دروستبکەیت کە بۆخۆی کارە هەڵەکان نەکات و کاتێک هەڵەیەکی لێدەبینیت گفتوگۆی لەگەڵدا بکەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

کۆمەڵیک کەرەستەی ناوازەی ناو چێشتخانە کە بەدڵنیایەوە ئاواتی هەموو خانمێکە

خێزان
ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کەرەستەی دانسقەی چێشخانەیە کە زۆر ناوازەیە و دەتوانیت هەم بۆ کارەکەت و هەم بۆ ڕازاندنەوەی چێشتخانەکەت سودیان لێببینیت و  نازانین چۆن تا ئێستا بەبێ ئەمانە خۆت گرتووە و لە چێشتخانەکەتدا داتنەناون:

 

تەختەی شت جنین

دەبەی چەورکردن

قەپاغی پلاستیکی

چەقۆی سەوزەجنین

تەختی شت جنین بۆ نێو سنگ

عەلاگەکان دادەخاتەوە بە گەرمی

چەقۆی گەرم

شوێنی دانانی ئسفنجی شت شتن

قەپاغی ناوازە بۆ دروستکردنی هێلکە بە شێوەی جوان

ئاوی تێدەکەیت و لە بەفرگر هەڵی دەگریت، سەوزە بە تازەی دەهێڵێتەوە

تەختەیەکی شت جنینی بەسوود

بۆ جنینی سیر و پیاز

پاککەرەوەی کەوچک

شیشی سەر مەغسەل

شوێنی دانانی کەوچک و سەری مەنجەڵ

ئامێری دروستکردنی شیشی گۆشت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان