ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

نوێترین تویتی دۆناڵد ترەمپ؛ هەوڵدەدەم كۆتایی بەو جەنگە بێ كۆتاییە بهێنم

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی ولایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، توركیا دەمێكە پلان بۆ هێرشكردنە سەر كورد دادەنێت و ئەوان هەمیشە لە شەڕدان لەگەڵ یەكدی ، دەشڵێت،”هەوڵدەدەم كۆتایی بە جەنگە بێكۆتاییە بهێنم، لەگەڵ توركیا و كوردەكان گفتوگۆ دەكەم”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە تویتێكی نوێدا ، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-10-2019 بڵاویكردەوە ڕایگەیاندووە، هەوڵدەدەم كۆتایی بە جەنگە بێ كۆتاییە بهێنم و لەگەڵ توركیا و كوردەكان گفتوگۆ بكەم .
هەر لە تویتەكەیدا ڕاشیگەیاندووە، حكومەتەكەی توركیا دەمێكە پلان بۆ هێرشكردنە سەر كورد دادەنێت و ئەوان هەمیشە لە شەڕدان لەگەڵ یەكدی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەو ناوچانەی كە ئۆپەراسیۆنەكەی تێدا بەڕێوەدەچێت، هیچ سەربازێكی ئەمریكا و هاوپەیمانانی لێ نەماوە.

ئاشكراشیكردووە، گورزی بەهێزی دارایی لە توركیا دەوەشێنین و سزای دەدەین، ئەگەر بە گوێرەی رێساكان نەجووڵێتەوە، لە نزیكەوە چاودێری رەوشەكە دەكەم.

کوردستان

هێرشی توركیا بۆ سەر گرێ‌ سپی دەستی پێكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای بڕیاری ئاگربەست و ڕێككەوتنی توركیا و ئەمریكا لەوبارەیەوە، بەڵام توركیا بەردەوامە لە پێشێلكردنی ئاگربەستەكە و هێرشی بۆ سەر ناوچەكانی گرێ‌ سپی لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (هاوار) ئەمڕۆ لە پێنجەم ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئاگربەست، توركیا بۆردومانی دوو گوندی بیر عەرەب و جەلبە-ی لە ڕۆژئاوای شاری گرێ سپی كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، كە هێزەكانی سوریای دیموكرات مافی بەرگری شەرعی خۆیان بەكاردەهێنن بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە داگیركارییەكانی سوپای توركیا و چەكدارەی توندڕەوەكان و تا ئێستاش شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە بەردەوامە.

ئاشكراشی كردووە، كە سوپای توركیا و چەكدارە توندڕەوەكان هێرشیان كردۆتە سەر گوندی جات لە سنووری شاری گرێ‌ سپی، بەڵام هێرشەكەیان تێكشكێنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وێنە.. كاركردن لەپردی بەنداوی سماقوڵی دەستی پێكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

كاركردن لەپردی بەنداوی سماقوڵی دەستی پێكردەوە كە پڕۆژەكە تەواوكاری كارەكانی بەنداوی سماقوڵیە و بەهۆی قەیرانی دارایی كارەكانی ڕاوەستابوو.

قائیمقامیەتی كۆیە لە ڕاگەیەنراوێكدا نوسیویەتی”پڕۆژەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەكان و لەبودجەی وەزارەتی كشتۆكاڵ و سەرچاوەئاویەكانی حكومەتی هەرێم جێ بەجێدەكرێت و دواوادە كۆتایی ئەمساڵ دەبێت.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆتین: پەیوەندییە باشەكانمان لەگەڵ توركیا هاوكار دەبن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی سووریا

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆكی ڕووسیا فلادیمێر پۆتین ڕایگەیاند، ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان ڕووسیا و توركیا هاوكار دەبێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەكە.

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پۆتین و ئەردۆغان دەستیپێكرد و لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا، پوتین ئاماژەی بەوە كرد “رەوشی سووریا زۆر سەختە و جموجۆڵی زۆر گۆڕاو لەبارەی ناوچەكە هەیە و ئاگاداری ئەوەین. لەو باوەڕەدام كە ئەم كۆبوونەوە و راوێژكردنە زۆر بەسوود دەبێت”.

بەپێی ئانادۆڵۆ، پۆتین باسی لە پەیوەندی باشی ڕووسیا و توركیا كرد و ڕایگەیاند ”لەو باوەڕەدام كە ئەو ئاستەی لە پەیوەندییەكان لەم چەند ساڵەی دواییدا پێیگەیشتووین، یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەركردنی تەواوی ئەو كێشانەی ئەمڕۆ لە ناوچەكەماندا هەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان