ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بارانبارین دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسێكی عیراقی دەڵێت، بارینی نمە باران دەستپێدەكات و لە سبەینێ‌ هەینییەوە، ناوچەكانی وڵات دەگرێتەوە.

سادق عەتیە لە پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردووەتەوە”كەشوهەوا تا ئەندازەیەك جێگیردەبێت لەگەڵ كۆبوونەوەی هەندێك پەڵەهەوری پەرش و بڵاو، ئەو جێگیرییەش تا بەرەبەیانی سبەینێ‌ هەینی بەردەوام دەبێت”.

بە وتەی ئەو كەشناسە”بەشێوەیەكی پلەبەندی لە كاتژمێرەكانی دواتری هەینی، پەڵە هەورەكان كۆدەبنەوە لەسەر شارەكانی ناوەڕاست و باكوور، نمەبارانیش كە هەورەبروسكەی لەگەڵدا دەبێت لە ناوچەكانی خۆرئاوای وڵات لە ئێوارە و شەوی هەیندا دەبارێت”.

سادق عەتیە دەڵێت”پەڵە هەورەكان بەرەو شارەكانی ناوەڕاست و بەغدا دەكشێن، و شارەكانی باكووریش دەگرنەوە تا ڕۆژی شەممە، لە ڕۆژی هەینشیدا ئاراستەكانی با گۆڕانكارییان بەسەردا دێت”، ڕەتیشیكردووەتەوە هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر پلەكانی گەرمادا بێت.

 

ژینگە

كەشناسی هەرێم: پێشبینی دەكرێت ڕۆژی شەممە سەرەتای باران بارین دەستپێبكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی كەنداوی عەرەبی پێشبینی دەكرێت لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە سەرەتای باران بارین بە شێوەیەكی پچڕ پچڕ لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێبكات.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەبەوەشدەكات، لە ڕۆژی یەكشەممە لە تەواوی ناوچەكانی هەرێم نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و پلەكانی گەرما لەگەڵ خۆی نزم دەكاتەوە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان باران بارین زیاتر دەبێت پێشبینی دەكرێت لە هەندێ ناوچە لە كاتی باران بارین هەورە تریشقەشی لەگەڵ بێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەوەش دەخاتەڕوو، ڕۆژی دووشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت وە كاریگەری باران بارین كەم دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلێكی باران سەرجەم عیراق و هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان لە هەفتەی داهاتووەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن و شەپۆلێكی باران بارین سەرجەم عیراق و هەرێم دەگرێتەوە.

سادق عەتیە، شارەزای كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكرد، كە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە بەشێوەیەكی پلەبەندی پلەكانی گەرما دادەبەزن و لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی ناوەڕاست بەشەو كەشوهەوا سارد دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، هەر لە هەفتەی داهاتوودا پێشوازی لە یەكەم شەپۆلی بارانی سەرتاسەری دەكەین، كە سەرجەم ناوچەكانی وڵات بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەگرێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لە ناوچە جیاوازەكان باران بە بڕی جیاواز دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بارانبارین دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم دەستپێكردنی بارانبارینی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەست (خەڵك) كەوتووە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاندوە: ئەمڕۆ شەممە 12ی تشرینی یەكەمی 2019، لە شارەكانی هەرێم بارانی پچڕپچڕ دەبارێت و ئاسمان هەور دەبێت.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە” نزمترین پلەكانی گەرما لە نێوان 20 پلە بۆ 26 پلە دەبێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ پەیجی شارەزوور نیوز، تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا بارانبارینی بەلێزمە لە شارەزوور دەركەوێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان