ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

یەكەم وڵاتی ناوچەكە پشتیوانی خۆی بۆ هێرش و پەلامارەكانی توركیا ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری بەرگری توركیا ڕایدەگەیەنێت، خالید بن محەمەد عەتیە وەزیری بەرگری قەتەری لە ئۆپەراسیۆنی “كانی ئاشتی” ئاگاداركردووە كە سوپای توركیا لە ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی سوریا دەستیپێكردووە، بە وتەی وەزیری بەرگری توركیاش، قەتەر پشتیوانی خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنەكە دەربڕیوە.

بەپێى بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی بەرگری توركیاوە بڵاوكرایەوە”وەزیری بەرگری قەتەری لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، وەك یەكەم بەرپرسی بیانی پشتیوانی خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا بۆ خەلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا دەربڕیوە”.

بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی بەرگری توركیا”ئاكار لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، ڕایگەیاندوو كە چوونە نێو خاكی وڵاتێكی عەرەبی لە چوارچێوەی مافەكانی توركیایە كە لە یاسا نێودەوڵەتییەكاندا دیاریی كراوە، و مافێكی ڕەوای ئەنقەرەیە بۆ بەرگريی لە وڵاتەكە كە لە بەڵێننامەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا ئاماژەی پێكراوە”.

وەزیری بەرگری توركیا دەڵێت”ئۆپەراسیۆنەكە لە چوارچێوەی ڕێزگرتنە لە سەروەریی خاكی سوریا و هێزە بەشداربووەكانیش لە ئۆپەراسیۆنەكەدا، تەنیا شوێنكەوتوانی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان و مۆڵگە و ئامێر و چەكەكانیان دەكەنە ئامانج”.

لە دوێنێ‌ چوار شەممە 9ی تشرینی یەكەمی 2019، سوپای توركیا لەڕێی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی، هێرش و پەلامارەكانی بۆسەر شار و شارۆچكەكانی ڕۆئاوا دەستپێكرد، دەستپێكردنی ئەم هێرش و پەلامارانەش، هاوكاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی سوریا كە لەلایەن كوردەوە بەڕێوەدەبرێن.

جیهان

چین، 427 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی نیشتمانی بۆ تەندروستی لە چین، 427 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی هەینی كە 327 حاڵەت بوو، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.

ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی نیشتمانی بۆ تەندروستی لە چین، تۆماركردنی 427 حاڵەتی توشبوونی نوێی لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی توشبوان لە وڵاتەكەدا گەیشتە 79251 كەس.

ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە چین گیانیان لەدەستدا گەیشتۆتە 2835 كەس.

هەرێمی هوبی كە لانكەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، 45 حاڵەتی گیانلەدەستدانی نوێی تۆماركرد كە 37 حاڵەتیان لە شاری ووهانی پایتەختی هەرێمەكەدا بوون.

دكتۆر تادرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، نیگەرانی خۆی دەربڕیبوو بەرانبەر تەشەنەكردنی خێرای حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەرەوەی چین، ئاماژەی بە بوونی 3474 حاڵەت كردبوو لە 54 دەوڵەتدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یەكەم پەڕلەمانتاری ئێرانى بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

پەڕلەمانتارێكی نوێی ئێرانی بە هۆی تووشبوونی بە كۆرۆنا لە پارێزگای گیلان گیانی لەدەستدا.

ئاژانسی میهر بڵاویكردەوە، محەمەد عەلی ڕەمەزانی دەستەك، پەڕلەمانتاری هەڵبژێردراوی شاری ئاستانەی ئەشرەفیەی سەر بە پارێزگای گیلان لە باكووری ئێران بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

ئاژانسەكە ئاشكرایدەكات، ناوبراو خاوەن پێداویستی تایبەت بووە و لە شەڕی نێوان عیراق و ئێران بریندار بووە، دوای گەیشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ئێران، تووشی ڤایرۆسەكە بووە و بەهۆیەوە كۆچی دوایی كرد.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ناوبراو لە دوو هەفتەی ڕابردوودا و دوای خۆكاندیدكردنی بۆ خولی داهاتووی پەڕلەمانی وڵاتەكەی هەڵبژێردرا و بە بڕیارێكیش دوێنێ هەینی، پەڕلەمانی ئەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تاكو كاتێكی نادیار داخرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی: توشبوو بە كۆرۆنا لەماوەی 20 ڕۆژدا چاكدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19، دەكرێت لە دوای دەركەوتنی نیشانەكانی نەخۆشییەكە، لەماوە 20 ڕۆژدا بە تەواوەتی چاكببێتەوە.

تارق یاساریڤیچ، وتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، ڕایگەیاندووە”بەپێی ڕاسپاردەكانمان، دەكرێت لە دوای دەرچوونی دوو ئەنجامی پشكنینی نێگەتیڤی لەسەر یەك بۆ تاقیكردنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ ئەو كەسەی دەڵێن چاكبووە، لە نەخۆشخانە دەربكرێت”.

بە وتەی تارق یاساریڤیچ”بەپێی توێژینەوەكان، ماوەی چاكبوونەوەی تەواوەتی توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو دەمەی نیشانەكانی بە نەخۆشەكەوە دەردەكەوێت، نزیكەی 20 ڕۆژە”.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، لە نزیكەوە چاودێری ئەو ڕاپۆرتانەش دەكات كە لەبارەی دووبارەبوونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئامادە دەكرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان