ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ژمارەیەك لە ژنانی چەكدارانی داعش لە كەمپی ئەلهول هەڵدێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
ژمارەیەك لە ژنانی چەكدارانی داعش لە كەمپی ئەلهول لە ڕیفی حەسەكە، پەلاماری پاسەوانانی كەمپەكە دەدەن و ئاگر لە هەندێك خێمە بەردەدەن، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی توركیا بۆسەر باكووری خۆرهەڵاتی سوریا.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ كە جەختی لەسەر ڕاستی هەواڵەكە كردووەتەوە و باسى هێرشی ژنانی چەكدارانی داعش كردووە بۆسەر پاسەوانانی كەمپی ئەلهول، ڕەتیدەكاتەوە زانیاریی لەبارەی بوونی قوربانیانەوە هەبێت لە ڕووداوەكەدا، بەڵام میدیا خۆجێییەكانی سوریا، باسیان لە هەڵاتنی ژمارەیەك لە داعشەكان كردووە (پێدەچێت ژنانی چەكدارانی داعش بن)، ئەمەش دوای سوتاندنی چەند خێمەیەك و هێرشكردنە سەر پاسەوانەكان.

ڕۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی دەڵێت”هێزەكانی سوریای دیموكرات لە كەمپی ئەلهول دەیان هەزار كەسی سەر بە ڕێكخراوی داعشیان لە خۆرهەڵاتی سوریا دەستبەسەر كردووە كە نزیكەی هەزارییان ئەوروپایین و 70 هەزار ژن و منداڵیش لەنێو كەمپی ئەلهولدان”.

جیهان

سەرۆكی ڤەنزوێلا: كۆرۆنا چەكێكی بایۆلۆجییە و لە دژی چین دروستكراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نیكۆلاس مادورۆ سەرۆكی ڤەنزوێڵا ڕایدەگەیەنێت، ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ چەكێكی بایۆلۆجییە و لە دژی چین بەكاردەهێنرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ڤەنزوێلا لە زاری مادورۆوە بڵاویكردەوە “بەپێی ئەو توێكارییانەی لە جیهاندا كراون، دەركەوتوو كە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت وەك زنجیرەیەكی داهێنراو تەماشا بكرێت و بۆ مەبەستی جەنگی بایۆلۆجی دژ بە چین بەكاربهێنرێت”.

وتیشی: “زۆر دیاردە هەن كە ئاماژە بە ڕاستی ئەم بۆچوونە دەكەن، بۆیە پێویستە بە ڕاشكاوانە باسی بكەین و زەنگی مەترسی لێبدەین لەپێناو ڕێگرتن لە بەكارهێنانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك چەك دژ بە چین و گەلانی جیهان”.

بە وتەی سەرۆكی ڤەنزوێلا “شارستانی مرۆیی پێشتر ڕووبەڕووی نەخۆشی وەها نەبۆتەوە”.

ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ لە كۆتایی كانوونی یەكەمی ڕابردوو لە شاری ووهانی چینی دۆزرایەوە كە بە یەكێك لە چڕترین شارەكانی چین لەڕووی دانیشتوانەوە دادەنرێت و ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە 12 ملیۆن كەس.

بەهۆی نەخۆشییەكەوە تائێستا نزیكەی 2800 كەس گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی تووشبوانیش لە چین گەیشتۆتە نزیكەی 80 هەزار كەس، ڤایرۆسەكەش لە زیاتر لە 50 وڵاتی جیهاندا بڵاوبۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

هیچ وڵاتێك ئامادە نییە وەریانبگرێت
هەزاران كۆچبەر لە سنوورەكانی توركیا و یۆنان و بولگاریا كۆبوونەتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

لە 28 ئەم مانگەوە توركیا سنوورەكانی بۆ كۆچبەرانی نایاسایی كردووەتەوە، بەو هۆیەوە هەزاران كۆچبەر خۆیان گەیاندە سنوورە ئاوی و وشكانییەكانی توركیا لەگەڵ یۆنان و بولگاریا.

ئەم بڕیارەی حكومەتی توركیا وەك كاردانەوە بوو بەرامبەر ئەو هێرشەی لە ئیدلب كرایە سەر هێزەكانی و 33 سەربازی كوژران. توركیا هۆكاری گواستنەوەی بۆ گەیاندنی كۆچبەران بۆ ناوچە سنوورییەكان ئامادە كردووە.

ئەو كۆچبەرانە، پێكدێن لە هاوڵاتیانی كوردستان، عیراق، ئەفغانستان، پاكستان و سوریا و چەند وڵاتاێكی دیكە كە لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان توركیا و ئەوروپا ماونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یەكەم حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا لە ئاژەڵدا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ شەممە یەكەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەگێكدا لە هۆنگ كۆمگ تۆماركرا.

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، دوابەدوای دەستنیشانكردنی یەكەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاژەڵدا لە هۆنگ كۆنگ، هەموو ئاژەڵە ماڵییەكان كە خاوەنەكەیان توشی ڤایرۆسەكە بووە، خرانە ژێر چاودێری تەندروستی.

دەسەڵاتدارانی هۆنگ كۆنگ دەڵێن:”ئەو سەگە دەخرێتە ژێر چاودێری تەندروستی بۆ ماوەی 14 ڕۆژ، چونكە لەدوای وەرگرتنی سامپڵەكانی لوت و دەمی ئاژەڵەكە، نیشانەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركەوتووە”.

بە گوێرەی هەواڵ، سەگەكە بەشێوەیەكی ورد چاودێری دەكرێت و پشكنینی پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت، بە دەستبەسەری دەمێنێتەوە، تا ئەو كاتەی چاكدەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان