ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سلێمانی، رێپێوانێكی فراوان لە دژی هێرش و پەلامارەكانی توركیا سازكرا

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی ڕێپێوانێک بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و پاڵپشتیکردنی ڕۆژئاوا کوردستان بەڕێوەدەچێت.

ڕێپێوانەکە لەشەقامی سالم لای سەهۆڵەکەوە بۆ بەردەم باخی گشتی بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا دروشمی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوا و شەرمەزارکدنی هێرشەکانی تورکیای تێدا دەوترێتەوە.

بێریڤان محەمەد، ئەندامی بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئەم دەستەیەیان ڕاگەیاندووە، کە پێکدێت لەکۆمەڵێک کەسایەتی چالاکوان و کوردپەرورە، بەمەبەستی هەڵوێستوەرگرتن بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان.

ئاماژەی بەئەوەشدا، پێویستە هەموو هاوڵاتییان لەباشوری کوردستان هەڵوێستیان هەبێت، چونکە ئەم هێرشە ناڕەوایە و هیچ بیانویەکی هەڵناگرێ.

ناوبراو پێداگریکرد، ئەگەر تورکیا لەڕۆژئاوای کوردستان سەرکەوتووبێت، بێگومان هەنگاوی دواتری باشووری کوردستانە، لەکاتێکدا لەڕۆژئاوا گەل خۆی ڕێکخستۆتەوە و تاڕادەیەک بتوانێت بەرگری بکات، بەڵام لەباشووی کوردستان تورکیا بەتەواوی خۆی ڕێکخستووە و نزیکی 30 سەربازگەی گەورەی بەچەک و تەقەمەنییەوە هەیە، بۆیە باشووری کوردستان بۆ تورکیا زۆر ئاسانە.

لەدوێنێ چوار شەممەوە سوپای تورکیا هێرشێکی چەکداری بۆسەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە، کە بەهۆیەوە بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە.

 

کوردستان

بڵێسە جەبار فەرمان: عیراق كۆمەڵگەیەكی گەنجە بەڵام لەسەر شەقام گەنجەكان خەڵتانی خوێن دەكرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، یەكێك لەو بڕگە یاسایانەی مشتومرێكی زۆری لەسەر دەكرێت، كەمكردنەوەی تەمەنی پاڵێوراوی پەڕلەمانە لە ٣٠ ساڵەوە بۆ ٢٥ ساڵ، كە دژایەتیەكی زۆری ھەیە، دەشڵێت: “لەگەڵ ئەوەی عیراق كۆمەڵگەیەكی گەنجە كەچی لەسەر شەقام لە پای داوای مافە ڕەواكانیان خەڵتانی خوێن دەكرێن”.

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، عیراق كۆمەڵگەیەكی گەنجە، بەڵام حكومەت و پەڕلەمانێكی پیری هەیە، لە ئێستادا یەكێك لەو بڕگە یاساییانەی مشتومرێكی زۆری لەسەر دەكرێت، كەمكردنەوەی تەمەنی پاڵێوراوی پەڕلەمانی عیراقە لە ٣٠ ساڵەوە بۆ ٢٥ ساڵ، كە دژایەتیەكی زۆری هەیە.

دەشڵێت: “لە عیراق لە بری دەستەبەركردنی مافە سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیەكان بۆ توێژی گەنجان، كەچی لە سەر شەقام لە پای داوای مافە ڕەواكانیان خەڵتانی خوێن دەكرێن”.

ڕاشیگەیاندووە، لە فینلەند خاتونێكی تەمەن ٣٤ ساڵ بەسەرۆك وەزیران ھەڵدەبژێردرێت، لەكاتێكدا ئەگەر بەراوردی هەڕەمی تەمەنی دانیشتووانی عیراق لەگەَل فینلەندا بكەین ئەوا بەشی هەرە زۆری دانیشتوانی عیراق گەنجن و پێویستە زۆرترین نوێنەریان لە حكومەت و پەڕلەمان ھەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەندیكای ڕۆژنامەنووسان: لە كەركوك كەشێكی ترسناك بۆ ڕۆژنامەنووسان دروست كراوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، زۆربوونی گرژی ‌و ململانێ ‌و نائارامی لەهەر شوێنێكدا دەبێتە سەرچاوەی هەواڵ ‌و خوڵقێنەری ‌و ڕووداوەكان، دەشڵێت: “لەشاری كەركوك پێشێلكاریەكان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە”.

سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا، كە بەبۆنەی خراپی بارودۆخی ڕۆژنامەنووسان لەشاری كەركوك بڵاویكردۆتەوە و وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە، ڕایگەیاندووە، ماوەیەكە پارێزگای كەركوك بەدۆخێكی سیاسی نائارام‌ و پڕ كێشە تێدەپەڕێ، ڕێژەی پێشێلكاریەكان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لەبەرزبوونەوەدایە‌ و گەیشتۆتە ئاستێكی مەترسیدار، بۆیە لەو دۆخانەدا ژینگەی كاری ڕۆژنامەگەری دەبێتە مەترسی بۆ ڕۆژنامەنووسان‌ و كاری ڕۆژنامەنووسی.

دەشڵێت: “ئێمە لە لیژنەی داكۆكی لە ئازادی ڕۆژنامەگەری‌ و مافی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ئەم پرسە بەپرسێكی هەستیار و نائاسایی ‌و مەترسیدار دەزانین، پێمان وایە ئیدارەی شارەكە و هێز و گروپە چەكدارەكانی كەركوك بەبەرنامە و بەمەبەست ئەو كارانە دژ بە ڕۆژنامەنووسان بەدیاریكراویش دژ بە ڕۆژنامەنووسانی كورد دەكەن ‌و كەشێكی هێندە ترسناكیان دروستكردووە، كە ڕۆژنامەنووسان ناتوانن كاری ئاسایی خۆیان ئەنجام بدەن”.

بەیاننامەی لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان
بەبۆنەی خراپی بارودۆخی رۆژنامەنوسان لەشاری كەركوك

لەشاری كەركوك پێشێلكاریەكان بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان لە بەرزبوونەوەی بەردەوام دایە
ئاشكرایە زۆر بوونی گرژی‌و ململانێ‌و نائارامی لەهەر شوێنكدا هەبێت، دەبێیتە سەرچاوەی هەواڵ‌و خوڵقێنەری ‌و ڕووداواوەكان، بێگومان ئەمانە بابەتگەلێكن پێویستیان بەڕوماڵ‌و بەدواداچوونی رۆژنامەوانی زیاترە، لێرەشدا ئەركی رۆژنامەنووسانە، كەكار بۆ دەستكەوتنی زانیاری بكەن‌و بەدوای هۆكارو ئاسەواری كێشەكاندا بگەڕێن ‌و راستی بابەتەكە بە خەڵك بگەیەنن. هەر بۆیەشە لەو جۆرە دۆخانەدا ژینگەی كاری ڕۆژنامەگەری دەبێتە مەترسی بۆ ڕۆژنامەنوسان‌و كاری رۆژنامەنووسی. ماوەیەكە پارێزگای كەركووك بەدۆخێكی سیاسی نائارام‌و پڕ كێشە تێدەپەڕێ، ڕێژەی پێشێلكاریەكان بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان لەبەرزبوونەوەدایە‌و گەیشتۆتە ئاستێكی مەترسیدار، لەسەر سەندیكای ڕۆژنامەنووسان‌و حكومەتی عیراق‌و هەرێمی كوردستان‌و چ بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكانە كەهەڵوەستەی جدی لەسەر بكەن، زەمینەیەكی لەبارو ئارام بۆ رۆژنامەنووسان فەراهەم بكەن‌و مەترسی لەسەر ژیانیان نەهێلن، چونكە ڕۆژنامەنووسانی كەركوك سەرباری هەموو كێشەكانی دیكەیان، پشكی سەرەكی قوربانی‌و ناكۆكیە ڕەگەزی‌ و حیزبی ‌و سیاسیەكانیان بەردەكەوێت. ئێمە لە لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەگەری‌و مافی رۆژنامەنووسانی كوردستان ئەم پرسە بەپرسێكی هەستیارو نائاسایی ‌و مەترسیدار دەزانین، پێمان وایە ئیدارەی شارەكەو هێزو گروپە چەكدارەكانی كەركوك بەبەرنامەو بەمەبەست ئەو كارانە دژ بەڕۆژنامەنووسان بەدیاریكراویش دژ بەڕۆژنامەنووسانی كورد دەكەن‌و كەشێكی هێندە ترسناكیان دروستكردووە كە رۆژنامەنووسان ناتوانن كاری ئاسایی خۆیان ئەنجام بدەن، لەوبارەوە چەندین جۆری پێشیلكاری لەهەڕەشەو سوكایەتی‌و ڕێگریكردن لەكارەكانیان‌و ئازاردانی ڕۆژنامەنووسان لە لای لیژنەی داكۆكی تۆمار كراون. بۆیە ئێمە لەلیژنەی داكۆكی لەسەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، داوا لەسەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراق دەكەین بەئەركی پیشەییانەی خۆیان هەستن‌و داكۆكی لەرۆژنامەنووسانی شاری كەركوك بكەن، هەروەها داوا لە لایەنە بەرپرسەكانی شاری كەركوك دەكەین ئەو پێشیڵكارایانە رابگرن، لەهەمان كات داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستان‌و هەموولایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەش دەكەین كە لەخەمی ڕۆژنامەنووسانی پارێزگای كەركووك بن‌و نەهێڵن چیتر ڕۆژنامەنووسان‌و ئازادی ڕۆژنامەگەری لەو شارە پێشێل بكرێت.

لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان
هەولێر ٨-١٢-٢٠١٩

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەربارەی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتیمانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نزیكەی 90 هەزار كارتی نیشتمانی هاووڵاتیان هاتۆتەوە و داواش لە هاووڵاتیان دەكات ڕۆژانە لە كاتژمێر 2 تا 5ی پاشنیوەڕۆ سەردان بكە بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان.

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتیمانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ‏‎داواكارین لەو هاووڵاتیانەی تا بەرواری 1-12-2019 هاتوون مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردوە لە ڕۆژی چوار شەممەوە بەرواری 11-12-2019‏‎‏‎ لە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ بۆ كاتژمێر5ی ئێوارە دەتوانن سەردانی‌ ئەو فەرمانگەیە‌ بكەن، كە مامەڵەی‌ كارتی‌ نیشتیمانیان لێ كردوە بۆ وەرگرتنەوەی‌ كارتی‌ نیشتمانیەكانیان.

لای خۆشیەوە، ڕائید شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كاروباری كارتی نیشتیمانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە ئەو كارتانەی گەڕاونەتەوە 89 ھەزار كارتی نیشتیمانیە.

ڕاشیگەیاند، لە پاش ھەوڵ و ماندووبونێكی زۆری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم و بەغدا ئەو كارتانە گەڕاونەتەوە بۆ ئەوەی كارتی ساڵی ٢٠١٩ دوانەخرێت بۆ ساڵی ئایندە.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە هاووڵاتی لەكاتی سەردانكردندا ‏‎‏‎پێداویستیەكانی وەك ڕەگەزنامەی‌ عیراقی‌ و پێناسی‌ باری شارستانی‌ و پسوڵەی وەرگرتنەوەی‌ كارتی نیشتیمانیەكەی پێ بێت و ناوی ئەو كەسەی تۆمار كراوە بۆ وەرگرتنەوەكەی دەبێت هەر ئەو كەسە بچێتەوە بۆ كارتەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان