ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

توشبوانی شێرپەنجە لە پانێلیکدا چیرۆکەکەیان دەگێڕنەوە، شێرپەنجە بەشێکی ژیانمە ، نەک تەواوی چیرۆکەکەم

خێزان

یەکەمین و  پانێلی ماکۆس تەندروستی بۆ توشبووانی شێرپەنجەی مەمک و نەخۆشخانەی ھیوا بە بەشداری چەندان رێکخرا و دامەزراوە و کەسایەتی دیاری ھەرێمی کوردستان . لە شاری سلێامی بەڕێوە چوو.

لە پانێلەکەدا کە بە سۆنسەری سۆشیالمیدیایی عیماد گرافیک ئەنجام درا، هەر یەکە لە بەڕێزان دکتۆر ھەڵوان عبدلرحمان و دکتۆر  بینایی کامەران و دکتۆر ئەفرام محمد و دکتۆر بەختیار کمال طالەبانی و شیلان حەمە و چەند پسپۆڕێکی دیکە بەشداریان تێدا کرد.

هاوکات لە پانێڵەکەدا توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە باسیان لە چیرۆکی خۆیان کرد.

 

هەواڵەکان

بانە بەشێک لە بەرهەمە نوێکەی خۆی بڵاوکردەوە

خێزان

خانمە گۆرانیبێژ بانە شیروان سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی خۆیەتی بەناوی (بۆچی) کە لە وڵاتی تورکیا کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە.

ئەفشین شوکری کە کاری ئاواز و ئەرێنجمێنتی بۆ بەرهەمەکە کردووە ڕایگەیاند”بەرهەمە نوێکەی بانە بە ناوی (بۆچی)یە، لە تێکستی ئەسرین یوسف زادەیە و خۆم کاری ئاواز و ئەرێنجمێنتم بۆ کردووە و دەرهێنەری تورک حەسەن کویجو کاری دەرهێنانی بۆ کردووە”

ئەفشین شوکری وتیشی”بەرهەمەکە کارێکی جیاواز و جوان دەبێت و چەند مانگێک کاری تێدا کراوە”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

سەیران (لای لایە)ی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە

خانمە گۆرانیبێژ سەیران عوسمان دووەم بەرهەمی هونەری خۆی بڵاوکردەوە کە گۆرانیەکەی تایبەتە بە ڕۆژئاوای کوردستان.

سەیران عوسمان لەبارەی بەرهەمەکەیەوە  ڕایگەیاندووە”بەداخەوە ئێستا خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە دۆخێکی ناهەموار و ناخۆشدان، ئەرکی ئێمەشە کە هەریەکەمان بەپێی بوار  و کاری خۆی پشتگیریان لێبکات، هەر بۆیە بڕیارمدا کە بەرهەمێکی تایبەت بە ڕۆژئاوا بەرهەم بهێنم و لاوانەوەیەکیان بۆ بکەم”

سەیران عوسمان وتیشی”بەرهەمەکە بەناوی (لای لایە بۆ ڕۆژئاوا)یە و لە هۆندراوەی ئەفشین موحەمەدیە و  سمکۆ فەیزی کاری ڕێکخستنی موزیکی بۆ کردووە و ئوسف لەشکری کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە، ئەمەش دووەمن بەرهەمی هونەری منە”

سەیران عوسمان ماوەی چەند ساڵێکە کاری پێشکەشکاری دەکات و ئێستاش دەستی کردووە بە کاری هونەری و خاوەنی ڤیدیۆ کلیپێکە بەناوی  (فۆلکلۆر).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

هەنسک ئەحمەد: من جلەکانم ڕووتە، ئێوە عەقڵتان

خێزان

کچە مۆدێل هەنسک ئەحمەد لە پەیامێکی نوێدا قسە لەسەر شێوازی جلوبەرگەکانی دەکات و ئامژە بەوە دەدات کە ڕاستە ئەو جلەکانی ڕوتە، بەڵام خەڵکانێک عەقڵیان ڕووتە.

هەنسک ئەحمەد دەڵێت”من ڕەنگە جلم ڕووت بێت بەڵام کەس ناکوژم ! من ڕەنگە جلم ڕووت بێ بەڵام خاوەن دڵێکم پڕە لەمیھرەبانی ! من ڕەنگە جلم ڕووت بێ بەڵام بەقسەکانم کەسم ئازار نەداوە ، من دڵخۆشی دەوروبەرەکەم لەپێش خۆمەوە داناوە !”

هەنسک نوسیویشیەتی”بەڵێ من ئەوکچەم ھەمیشە گیانی ھاوکاریم تیابوە ! من ئەو پیاوە نیم شەوان ژنەکەم بەگریانەوە بخەوێ بەلام دیاری بۆدۆستەکەم بکڕم !! من ئەو پیاوە نیم ژنەکەم لەمالەوە سجن بێ من لەگەل دۆستەکەم پیاسە بکەم !ئێستا دەزانن جیاوازی من و ئێوە چییە ؟ من جلم ڕووتە ئێوە ئەقڵتان !!؟”

هەنسک لەبارەی لەبەرکردنی جلوبەرگی نیمچە ڕوتەوە وتوشیەتی”ڕەخنەی زۆر لە جلوبەرگ و کارەکەم گیراوە بەڵام من قسەی خەڵکم لا گرنگ نییە، ئەوەی لە نزیکمە دەزانێت من چۆنم ئەوە بەسە بۆ من، خۆشبەختانە لەم کارەمدا خێزانەکەم زۆر لە پشتم بوون، بێگومان کە خێزانەکەت لە پشت بێت قسەی خەڵک هیچ کارت تێ ناکات”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان