ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

مالیكیش لەسەر هێرش و پەلامارەكانی توركیا بۆسەر ڕۆژائاوا هاتەدەنگ

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دەستوەردانی توركیا لە سوریادا بە بێ‌ پاساو دادەنێت و پێیوایە تەنگژەكان لە ناوچەكەدا زیاتر دەكات، داواش لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات، هەڵوێست لەو ڕووەوە ەربگرێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی ڕۆژنامەوانی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراقەوە بڵاوكرایەوە”مالیكی لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە ستام دەندەح باڵیوزی سوریا كردووە لە عیراق و لە چاوپێكەوتنی نێوانیان، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانیان لە عیراق و ناوچەكە تاوتوێ‌ كردووە، لەگەڵ بابەتی دەستوەردانی سەربازی توركیا لە سوریادا”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، باسی لە پتەوی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و سوریای كردووە، بە تایبەتیش پەیوەندییە مێژوویی و كۆمەڵاتییەكانی نێوانیان، بەپێویستیشی زانیوە ئەو پەیوەندییە لەپێناوی بەرژەوەندی هەردوو گەلی عیراق و سوریادا بخرێتەگەڕ”.

عێراق

پنتاگۆن: كورد و سوننە لەگەڵ كشانەوەی هێزەكانمان نین لە عیراقدا
ژمارەی قوربانیانی هێرشە مووشەكییەكەی ئێرانیش ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) ئاشكرایدەكات، 34 سەربازی هێزەكانیان بە هۆی هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار بریندار بوون، ڕاشیدەگەیەنێت، كورد و سوننە لەگەڵ مانەوەماندان لە عیراقدا.

جۆناسان هۆفمان وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، 34 سەرباز بریندار بوون كە بەشێكیان بۆ چارەسەكردن گواستراونەتەوە بۆ ئەڵمانیا.

پێشتر پنتاگۆن ڕایگەیاندبوو، 11 سەرباز لەو هێرشە مووشەكییەدا بریندار بوون كە ڕۆژی 8ی ئەم مانگە سوپای ئێران لە تۆڵەی كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس بۆ سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد ئەنجامیدا.

سەبارەت بە پرسی كشانەوەی هێزەكانیشیان لە عیراق، جۆناسان هۆفمان وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) وەك ئاماژەیەك بۆ ڕەتكردنەوەی داواكارییەكە ڕایگەیاند: كورد و سوننە لەگەڵ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكادا نین.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هادی عامری: توانای پاراستن و بەرگریكردنمان لە عیراق هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ

هادی عامری، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ گەلی عیراق پەیامێكی دا بە ئەمریكییەكان كە چیتر نایانەوێت لە خاكەكەیاندابن و خۆیان دەتوانن پارێزگاری وڵاتەكەیان بكەن.

عامری لە ڕاگەیەندراوێكدا سوپاسی موقتەدا سەدری كردووە بۆ ڕێكخستنی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ و تەئكیدی كردووەتەوە، گەلی عیراق لەگەڵ چوونەدەرەوەی ئەمریكییەكاندایە.

ئەمڕۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق كرا و ڕەوتی سەدریش پشتیوانی خۆپیشاندانەكەیان كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پسپۆڕێكی یاسایی: لەمكاتەدا عیراق ناتوانێت هێزەكانی ئەمریكا دەربكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

عەلی تەمیمی، پسپۆڕی یاسایی ڕایگەیاند، عیراق لەمكاتەدا ناتوانێت هێزەكانی ئەمریكا دەربكات، چونكە حكومەتی ئێستا كاربەرێكەرە.

تەمیمی ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە زۆربەی میدیاكانی عیراق بڵاویانكردووەتەوە، ئاماژەی بە ڕێككەوتنی ئەمنی نێوان عیراق و ئەمریكا كردووە، كە لە ساڵی 2008دا لەنێوانیاندا واژۆ كراوە و بە ڕونی باس لەوەكراوە، لە كۆتایی ساڵی 2011دا هێزەكانی ئەمریكا دەچنە دەرەوەی عیراق و ئەوەش كراوە.

هەروەها نوسیویەتی”لەسەر بڕیاری 2170ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی جارێكی دیكە ئەمریكا لە ساڵی 2014 دا گەڕایەوە عیراق، گەڕانەوەی دووەمجار لەسەر داوای خودی عیراق خۆی بووە”.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەر حكومەتی نوێ پێكهات، ئەو كات دەتوانێت داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان