ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئێران داوای ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە داوای بە پەلە ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیای بۆ سەر سووریا كرد.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران نیگەرانی خۆی نیشاندا لە ڕەوشی مرۆیی و زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی سڤیل لەناوچەكانی شەڕ.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوایكرد بە پەلە هێرشەكانی سەر سووریا ڕابگیرێت و سوپای توركیاش بكشێتەوە لە خاكی سووریادا.

ریکلام

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی و جێمس جێفری كۆبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپاتی دەكاتەوە، هەوڵەكانی بۆ لێكنزیككردنەوەی لایەنە كوردییەكان لە سوریا بەردەوام دەبێت و پشتگیری لە هەر هەنگاوێكیان بۆ ڕێككەوتن و یەكخستنی ڕیزەكانیان دەكات لەپێناو دابینكردنی مافەكان و پێگەیەكی باشتر بۆ كورد لە ئێستای و داهاتووی سوریادا.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 17/2/2020 لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ جێمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا و شاندێكی یاوەرێكی كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سوریا و هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ چارەسەری كێشەی سوریا و گێڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری و ڕاگرتنی شەڕ و كوشتار لەو وڵاتە تاووتوێ كران، ڕۆڵ و ئامادەیی و كاریگەریی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانیش لە سوریا و پێویستیی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان هەمووان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی سیاسیی ئاشتییانە و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكە بەگشتی، دووپات كرایەوە.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی عیراق و هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی تازەی عیراق و هەڵوێستی هەرێمی كوردستان لەمبارەیەوە خرایە بەر باس و تیشك خرایە سەر مەترسیی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لە عیراق و سوریا و چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی بە هاوكاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هەروەها باس لە پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆی چارەسەركردنی كێشەكانیان، كرا.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەرمیان.. داعش دوو ڕفێندراو ئازاد دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای شەش مانگ لە ڕفاندنیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، ئەمشەو دوو هاووڵاتی كورد بە كەسوكاریان شادبوونەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) هەریەك لە (زانا محەمەد) دانیشتووی شارەدێی ڕزگاری و (وەلید فەرهاد) دانیشتووی شارۆچكەی كفری، كە شەش مانگ پێش ئێستا لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێندرابوون، ئێوارەی ئەمڕۆ ئازادكراون و بەكەسوكاریان شادبوونەتەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“وێستگەیەكی 50 مێگاواتی كارەبا لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەبریاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی وێستگەیەكی 50 مێگاواتی كارەبا لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پڕۆژەی دروستكردنی وێستگەیەكی 50 مێگاواتی كارەبا بە بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەم هەنگاوەش بەشێكی زۆری گرفتی كەمی كارەبا لە سنوورەكە چارەسەردەبێت.

هیوا قەرەنی ئاماژەی بەوەشدا، تەنها 2 مانگی مۆڵەت دراوە بەو هاووڵاتیانەی كە زیادەڕۆییان لە بەكارهێنانی كارەبادا كردووە، بەپێچەوانەوە دوای ئەو ماوەیە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان