ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

زانایان: دەستدرێژی بۆ سەر خاك و نامووسی خەڵك، لە ڕوانگەی ئیسلامەوە قەدەغەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەكو ئەركێكی ئایینی و مرۆیی و نەتەوەیی بە توندی ئیدانەی هەر پەلامارێك دەكەین كە دەستدرێژی بێت بۆ سەر خاك و ناموس و ئاشتی و ئارامی خەڵك.

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا سەبارەت بە هێرشی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هەڵمەتی هێرشكاری توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان نیگەرانییەكی زۆری لای ئێمە وەك زانایانی ئایینی و هاوڵاتیانی كوردستان بە گشتی دروستكردووە.

دەشڵێت”وەكو ئەركێكی ئایینی و مرۆیی و نەتەوەیی بە توندی ئیدانەی هەر پەلامارێك دەكەین كە دەستدرێژی بێت بۆ سەر خاك و نامووس و ئاشتی و ئارامی خەڵك، بەتایبەتی بەئامانجگرتنی خەڵكی سڤیل و ئاوارەو دەركردنیان، ئەمانە هەمووی لە ڕوانگەی ئیسلامەوە قەدەغەن و پێویستە مسوڵمانان بەهەموو شێوەیەك لێیان دووربكەونەوە”.

ئاشكراشیدەكات، كاری مسوڵمان قوڵكردنەوەی ئارامی و ئاشتی و خۆشەویستییە، نەك هێرش و پەلاماردان و گۆڕینی دیمۆگرافیا، بێگومان تاكە ڕێگا گفتوگۆو دیالۆگ و تێكگەیشتنە، مێژووی ناوچەكەش شاهیدە ئەم جۆرە پەلامارانە چارەسەری كێشەكان ناكات، بەپێچەوانەوە، دووبەرەكی و ڕقی زیاتر دەخاتە ناو ئایین و نەتەوە جیاوازەكان و چارەسەرەكان دوورتر دەخاتەوە.

یەكێتی زانایان داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش، نەتەوە یەكگرتووەكان، یەكێتی ئەوروپا، كۆمكاری عەرەبی، كۆنگرەی وڵاتانی ئیسلامی، یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان، سەرجەم ڕێكخراوو لایەنە ئاشتیخوازەكانی دونیا دەكات، دەنگی خۆیان بەرزبكەنەوە و پاڵەپەستۆ دروست بكەن بۆ ڕاگرتنی ئەو شەڕو ئاژاوەیە، بە ئومێدی چەسپاندنی ئاشتی و كۆتاییهێنان بە شەڕو كوشتار.

کوردستان

كابینەكەی عەللاوی، مەترسییەكان بۆسەر تایبەتمەندی هەرێمی كوردستان زیاد دەكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، هاتنی محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرەتای گۆڕانكاری نەخشەی سیاسییە لەعیرادا.

بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عیراق بۆ متمانەدان بە كابینەكەی عەللاوی دەست پێبكات، ئەمەش لەكاتێكدایە تاكو ئێستا كورد و سوننە و بەشێك لە شیعەكان بڕیاریانداوە بەشداری كۆبوونەوەكە نەكەن.

د.عەبدوڵڵا وەرتی وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێدەچێت هاتنی محەمەد عەللاوی سەرەتای گۆڕانكارییەكی گەورە بێت لەنەخشەی سیاسی عیراق.

وتیشی”ئەگەرچی حزبە كوردییەكان تاڕاددەیەك هاوهەڵوێستن لەئێستادا بۆ بەغدا، بەڵام بەو میكانیزمەی ئێستایان لەوەناچێت بتوانن كاریگەری گەورە بنوێنن بە ئاڕاستەی پێشگرتن لەسەر ئەو مەترسیانەی كە چاوەڕوانكراون لەسەر هەریمی كوردستان”.

ئاشكراشیكرد، تائێستا هیچ فشارو هەوڵێكی سیاسی و دەستوری لەئارادا نیە، كەبەغدا ناچار بكات بۆ پاراستنی تایبەتمەندی هەرێمی كوردستان لەڕووی دەستورییەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەبێت ئەوە بزانین ئەوەندەی ئەمریكاو ئێران كاریگەرییان هەیە لەسەر بڕیارە سیاسییەكان لە عیراق، هێندە عیراقییەكان خۆیان نیانە، ئەگەر بەو بێدەنگییە بڕوات لەمەودوا بەغدا دەست دەبات بۆ زۆر پرسی هەستیاری سیاسی و دەستوری هەرێم، بەبڕوای من بەزووترینكات ڕێكاری دبلۆماسی و سیاسی و دەستوری بۆ ئەو مەبەستە بگیرێتەبەر ئەگەرنا دواتر سوودێكی ئەوتۆی نابێت، یاخود هەنگاوەكان سەختتر دەبێیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شۆفێری پاسەكانی هەولێر: تاكو كێشەكانمان چارەسەر نەكرێن، كەس ناگوازینەوە

خەڵك-ئارام سەردار

ئەمڕۆ پێنچ شەممە ۲۷ی شوباتی ۲۰۲۰شۆفێری پاسەكانی هەولێر لەبەردەم گەراجی وەستانی پاسەكەیان گردبوونەوە و ڕایدەگەینن، تا كێشەكەیان بۆ چارەسەر نەكرێت هیچ نەفەرێك سەرناخەن.

ماجید كەریم شوفێری پاس بە( خەڵك)ی ڕاگەیاند، نزیكەی ٥۰۰ پاس لەبازاڕی داونتاون ڕۆژانە هاوڵاتیان بۆ گەڕەكەكان دەگوزانەوە، بەڵام بەهۆی كێشەی كەسێك لەگەڵ خاوەن كۆمپانیاكە چەندین جارە دەرگای گەراجەكەیان لێدادەخرێت.

دەشڵێت”بەڵێنمان پێدرا كێشەكەمان بۆ چارەسەر بكرێت، بەڵام كێشەكەمان دووبارە دەبێتەوە”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، ئێمە ڕۆژانە هاوڵاتیەكی زۆر بەتایبەت خوێندكاران و كەسانی كەمدەرامەت بەنرخێكی هەرزان دەگوازینەوە، ئەگەر پاسەكانیان بوەستێت هاوڵاتیان زیانی زۆر بەر دەكەوێت، بەڵام تا كێشەكانیان چارەسەر نەكرێت ئەوان هیچ هاوڵاتیەك سەرناخەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەڵەبجە كرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم بڕیاردراوە كە بەڕێوەبەرایەتی كارەبای هەڵەبجە بكرێتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
دوای سەردانەكەی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ شاری هەڵەبجە و كۆبونەوەی لەگەل پارێزگار و بەرپرسانی شاری هەڵەبجە بەڵێنی ئەوەی دا ئەوەی لە توانی وەزارەتە بۆ باشتر كردنی كارەبا و كەم كردنەوەی ڕۆنتی كاروباری هەوڵاتیان لەو شارە ئەنجامی بدات، بۆیە دوای سەردانەكەی و لێكۆلینەوەی لە رەوشی كارەبا لەو شارەدا بریاری دا بە كردنەوەی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبا ی هەڵەبجە ئەمەش بە مەبەستی باشتر ڕایی كردنی كاروبارەكانیان لە پارێزگای هەڵەبجە و چارەسەركردنی كێشە وگرفتەكانی كارەبا و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان