ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

 بەرامبەر كڕینی فڕۆكەی F35 ڕێگە بە توركیا دراوە هێرش بكرێتە سەر ڕۆژئاوا

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی ئەمریكا، لە بەرامبەر گرێبەستی كڕینی نەوەی پێنجەمی فڕۆكەی (Lockheed Martin F35)، ڕێگەی بە توركیا داوە ئۆپەراسیۆنەكانی بەرێتە ناو خاكی سوریا بە بیانوی دروستكردنی ناوچەی ئارام و پاراستنی وڵاتەكەی لە هەر ئەگەرێك.

 

بە پێی هەواڵی پێگەی (Business Insider)، هەر یەكە لە سەرۆكی توركیا و ئەمریكا، لە پەیەوەندییەكی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان دەربارەی هەوڵەكانیان بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام و دەستكردن بە پرۆسە سەربازییەكان كردووە و دۆناڵد تڕەمپ، لای خۆیەوە لە بەرامبەر گرێبەستی كڕینی نەوەی پێنجەمی فڕۆكەی (Lockheed Martin F 35)، مۆڵەتی داوە بە توركیا تاك لایەنە هێرش بكاتە سەر سوریا.

 

ڕۆژی 6ی ئۆكتۆبەر سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا بە كشانەوەی نزیكەی 1000 سەربازی ئەمریكایی لە سوریا بەمەش ڕێگەی بۆ توركیا خۆش كرد تا یەك لایەنە پرۆسە سەربازییەكانی بەرێتە ناوخاكی سوریا بە تایبەت ڕۆژئاوای كوردستان و دژ بە شەڕڤانان بجەنگێ‌ كە پێشتر لە پاڵ سەربازانی ئەمریكا لە سوریا دەجەنگان و لە شەڕی دژ بە داعشدا جێدەستیان دیار بووە و خاوەنی 11 هەزار شەهیدی ئەو جەنگەن.

جیهان

لە ئێران 161 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 161 هاووڵاتی بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 2 هەزار و 245 توشبووی نوێش تۆماركراوە.

سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 161 هاووڵاتی بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەر لەو ماوەیەدا 2 هەزار و 245 هاووڵاتی دیكەش لە شارە جیاجیاكانی ئێران وەك تووشبووی نوێ تۆماركراون، بەمەش تا ئێستا 341 هەزار و 70 هاووڵاتی تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

ئاشكراشیكرد، لەماوەی سەرهەڵدانی پەتاكە لەو وڵاتە تا ئێستا 19 هەزار و 492 هاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە و 295 هەزار و 630 هاووڵاتیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران، هەڵویستی خۆی لەسەر ڕێكەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل ڕاگەیاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، ڕاگرتنی 4 كەشتی ئێرانی لە لایەن ئەمریكاوە درۆیەكی گەورەیە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ لیژنەی بەرەنگار بوونەوەی كۆرۆنا ڕایگەیاند، ڕاگرتنی 4 كەشتی ئێرانی لە لایەن ئەمریكاوە درۆیەكی گەورەیە.
وتیشی”ئەمریكا بۆ پەردەپۆشكردنی شكستەكەی لە ئەنجومەنی ئاسایش ئەو بابەتە دەوروژێنێت”.

ئاشكراشیكرد، شكستی ئەمریكا لە ئەنجومەنی ئاسایش سەركەوتنی سیاسی ئێران بووە، تەنانەت ڕێككەوتنی ئەتۆمیش دەتوانێ ئەمریكا زەلیل بكات.

سەبارەت بە ڕێككەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات ناوبراو ڕایگەیاند، هیوادارین وڵاتانی ناوچەكە وانە فێر ببن لە زەلیل بوونی ئەمریكا و نزیكی ئەو ڕژێمە داگیركەر و ستەمكارە نەكەون كە ساڵانێكە خەریكی ستەم كردنە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوسیا دەستی بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، دەستمان كردووە بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا.

وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ شەمە ١٥-٨-٢٠٢٠ دەستمانكردووە بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئەوەی بە زووترین كات هاووڵاتیان بەكاریبهێنن و چارەسەر بكرێن.

جەختی لەوەش كردەوە، ئەم ڤاكسینە لەلایەن ناوەندی بایۆلۆجی (غامالیا)ەوە پەرەی پێدراوە و بەرهەم دەهێنرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە 20 وڵات داوایان لە حكومەتی ڕوسیا كردووە و ئامادەییان بۆ كڕینی ڤاكسینەكە دەربڕیوە و سەرۆكی ڕوسیاش ڕایگەیاندوە كە ڤاكسینەكەیان لەسەر مرۆڤ تاقی كردوەتەوە و ئەنجامی باشی هەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان