ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

وەشانی نوێی پەبجی بە چەکی قورس و کۆپتەر و ڕێگرتن لە هاککەران بەردەست دەخرێت

خەڵک-

پلەیر ئەنناونز بەتڵگراوندز(PlayerUnknown’s Battlegrounds، کورت دەکرێتەوە بۆ PUBG) یارییەکی بڵاوی سەر ھێڵی ئینتەرنێتە لەلایەن کۆمپانیای پەبجییەوە، کە کۆمپانیایەکی سەر بە کۆمپانیای بلو ھۆڵی کۆرییە، پەرەی پێ دەدرێت و بڵاو دەکرێتەوە. یارییەکە لە ئاداری ٢٠١٧دە بڵاوکرایەوە لەسەر ئامێری ویندۆز و ئێکس بۆکس. دواتر بۆ ھەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بۆ یەکەمجار دروستکرا لە سەرەتایی ساڵی ٢٠١٨.

وەشانی نوێی یارییەکە لە ١٦ ی ئەم مانگەدا بەردەست دەخرێت کە چەندین نوێکاری گرنگ لە خۆدەگرێت گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن:
-گەشەپێدانی زیاتری یاری ٤ دژی ٤.
-ئۆتۆمبێلی گەورەی گوللە نەبڕ(مودەرەعە) لە خۆدەگرێت.
-دەتوانیت تەقەبکەیت لە گاڵۆنە بەنزینەکان و بیان تەقێنیتەوە.
-فڕین بە کۆپتەر و هەڵگرتنی چەکی قور.
-پێشخستنی سیستەمەکە بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە هاککەران کە داواکاری زۆری یاریزانەکانە.

-توانای خۆ خشاندن لە نەخشەی ٤ دژی ٤.

Image may contain: textNo photo description available.Image may contain: one or more people and textImage may contain: 2 people, people standing and text

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەرنامەیەکی بەناوبانگە دەبێتە هۆی هاککردنت و هەر ئێستا بیسڕەوە

خەڵک-
لە جیهاندا و لەسەر سیستەمی ئەندرۆید زیاد لە ٤٠ ملیۆن کەس ئەپ Snaptube بەکاردەبەن و لەوانەیە زۆرێکمان ئەم ئەپەمان تاقی کردبێتەوە، بۆ دابەزاندنی ڤیدیۆکانی یوتیوب.

لە ڕێی سیستەمی Secure-D ـەوە ئاشکرا کراوە کە بەرنامەی سناپتیوب چەندین زیانەواڵای ڕەوانەی بەکارهێنەران کردووە لە ڕێی ڕیکلامەکانی ناوییەوە یاخوود سوود وەرگرتن لە چالاکییەکانی بەکارهێنەران لە ناو ئەپەکەدا.

ئەپەکە لە کۆگای گووگڵ پلەیدا بەردەست نییە و بەشێوازێکی بەربڵاو هەبووە لە نێوان بەکارهێنەراندا و زیانی بەبەکارهێنەران گەیاندووە لە ڕێی ئامڕازێکەوە کە سوودی لە ئاسانکاری دەسەڵات وەرگرتنی مۆبایلەکە وەرگرتووە کاتێک دابەزێنراوە، لە ڕیی بەکارهێنەرانەوە پارەیەکی خەیاڵی دەست کەوتووە و لە کاتێکدا ئەو ڕیکلامانە نایەنە سەر شاشەی مۆبایلەکە  و لە هەمان کاتدا فێڵێکیشە لەو کۆمپانیایانەی ڕیکلامەکەیان لە سناپ تیوب کردووە.

Image result for Snaptube

بەپێی زانیارییەکانی Secure-D ڕێژەی ٧٠ ملیۆن داواکاری گواستنەوەی زیانەواڵا بلۆک کراوە لە ٦ مانگدا کە لە سەرچاوەکەی ئەم ئەپە بووە، لە ڕێی ٤.٤ ملیۆن ئامێرەوە.

هەروەها ئەپی ڤید مەیتیش کە لەلایەن هەمان گەشەپێدەری سناپ تیوبەوە سەرپەرشتی دەکرا و لە وڵاتی چین گەشەپێدراوە بەهەمان شێوە هەڵگری فایلی زیانەواڵایە و پێویستە بەکارهێنەران بیسڕنەوە لەسەر مۆبایلەکانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە ئەمریکا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کاڵاکان دەگەیەنرێتە ماڵەوە

خەڵک-

دوای چەندین تاقیکردنەوە بۆ گواستنەوەی کاڵاکان لە ڕێی UAVـەکانەوە واتە ئامێری فڕینی بێ فڕۆکە کە دڕۆنیشی پێ دەوترێت، کۆمپانیای وینگ کە سەر بە گرووپی ئەلفابێتە بووە یەکەم کۆمپانیا بۆ ئەنجامدانی ئەم کردارە.

چەندین تاقیکردنەوە ئەنجامدرا بە دڕۆنەکان لە فنلەندا، وینگ بەشێوەیەکی فەرمی خزمەتگوزارییەکە لە ئەمریکا دەخاتە کار، پاش ئەوەی ڕەزامەندی وەرگرت لە حکومەتی ئەمریکی.

Image result for Wing Launches America's First Commercial Drone

ڕەزامەندییەکە لە سەرەتادا بۆ شاری کریستانسبەرگە لە ویلایەتی ڤێرجینا و پاشان بەردەست دەخرێت بۆ ویلایەتەکانی دیکە کە کۆمپانیاکە لەگەڵ ئەمەزۆندا لە ڕکابەریدان لەم بوارەدا.

دڕۆنەکان کێشیان ٤.٨ کیلۆگرام دەبێت و دەتوانن ١.٥ کیلۆگرام هەڵبگرن و بە مەودای ١١٣ کیلۆمەتر بڕۆن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

تەکنەلۆژیای 5G هێندە پێش دەکەوێت مۆبایلە ئاست مامناوەندەکانیش لە ٢٠٢٠ دا دەیان بێت

خەڵک-

مانگی پێنج کۆمپانیای میدیاتێک پڕۆسێسەرێکی ڕاگەیاند بە ناوی Helio M70 5G، بەڵام هەتاوەکوو ئێستا چاوەڕێی بەفەرمی بڵاوکردنەوەی ئەو چیپ سێتەین، و قەبارەکەی ٧ نانۆمەتر دەبێت و بۆ مۆبایلەکانی ئۆپۆ و ڤیڤۆ دروستکراوە.

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی چین ڕایدەگەیەنن کۆمپانیاکە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی پڕۆسێسەرێکی نوێی ٧ نانۆمەترییە لە جۆری SoC، کە ئەم جۆرەیان بەتەواوی دەگونجێت لەگەڵ ئەو مۆبایلانەی ئاست مامناوەندن.

Image result for MediaTek planning to introduce 5G chipsets for midrangers in 2020

بەپێی زانیارییەکانی MyDrivers نەخشەی پڕۆسێسەرەکە هاوشێوەی MT6885 دەبێت بەڵام بە قەبارەیەکی بچووکەوە و تێچوویەکی کەمتر هەروەها ڕاگەیاندنیشی دەکەوێتە چارەکی دووەمی ساڵی داهاتووەوە و جێگیرکردنیشی لەسەر مۆبایلەکان دەکەوێتە چارەکی سێیەمەوە.

٤ دیزاین هەیە کە پێشبینی دەکرێت کۆمپانیاکە جێبەجێی بکات و سەرجەمیان بە توانای باشترکردنی بەشەکانی CPU و GPU فەراهەم دەکرێن.

پێشبینی دەکرێت میدیاتێک ١٠٠ ملیۆن پڕۆسێسەر بفرۆشێت کە ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورە دەبێت بۆ کۆمپانیاکە و نیوەی ئەو پڕسێسەرانە لە جۆرەکانی MT6885 و MT6873 دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان