ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەڤگەری ئازادی داوای بەشداری هاووڵاتیان لە خۆپیشاندانەكەی سلێمانی دەكات

خەڵک ـ بەشی هەواڵ
ئەندامێکی دەستەی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ڕایدەگەیەنێت، پێویستە خەڵکی باشووری کوردستان بێنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان ئەنجامبدەن و ناڕەزایەتی گەورە دەرببڕن، ئەمەش بێگومان کاریگەری خۆی دەبێت.

نەریمان ئەحمەد ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی تەڤگەر ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئەو هێرشەی دەکرێتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان هێرشێکی ناڕەوا و نامرۆڤانەیە و بەبیانوویەکی بێ بنەما ئەم هێرشە دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، خودی ترەمپ گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکرد، کە ئەم هێرشە بکرێتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ئەگەرنا هیچ کام لە وڵاتانی ئەمریکا و فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەنجومەنی ئاسایش تاکو ئێستا ڕەزامەندی ئەم هێرشە نین و بەخەتەری دەبینن.

باسی لەئەوەشکرد، ڕۆژئاوای کوردستان لەجیاتی هەموو دنیا شەڕی کرد و توانی ئاسەواری ئەو شکستانەی بەسەر کورددا هاتن نەهێڵێت، بەنمونە باشووری کوردستان ڕووبەڕووی زۆر شکستی وەک کەرکوک و ڕیفراندۆم بووەوە، بەڵام ڕۆژئاوای کوردستان هاوسەنگی گەڕاندەوە، واتە ئەو دەستکەوتەی ڕۆژئاوای کوردستان بەدەستیهێنا جێگەی دڵخۆشی هەموو کورد بوو.

ئاماژەی بەئەوەشدا، تورکیا بڕیاریداوە کورد لەهەر کوێیەکی جیهانبێت شەڕی لەگەڵ بکات، کەواتە ئەم هێرشە بۆ هەر چوار پارچەی کوردستانە و ئەم هێرشە لەو چوارچێوەیەدایە و دەیەێت کورد دەستەمۆی خۆی بێت، نەک خاوەن وڵات و حکومەت و کیانێکی سەربەخۆی خۆی بێت.

ناوبراو پێداگریکرد، لەهەموو جیهاندا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هەیە، بۆیە پێویستە خەڵکی باشووری کوردستانیش بێنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان ئەنجامبدەن و ناڕەزایەتی گەورە دەرببڕن، ئەمەش بێگومان کاریگەری خۆی دەبێت.

وتیشی:”داوا لەسەرجەم لایەنە سیاسییەکان و هاوڵاتیان دەکەین، کە بەشداری خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی شەقامی سالم لەسەهۆڵەکە بکەن، بۆئەوەی بەسەرجەم بیروبۆچونە جیاوازەکانەوە لەبەرامبەر ئەم هێرشە ناڕەوایەدا هەڵوێستمان هەبێت “.

ریکلام

کوردستان

سبەینێ لەسنووری پەروەردەی سلێمانی دەوام ئاساییە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری پەروەدەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: سبەینێ شەممە 25/1/2020، لە سنووری پەروەردەی سلێمانی دەوام ئاساییە.

بەكر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند: لەبەرئەوەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی كەش و هەوا ئاساییە بۆیە سبەینێ شەممە 25/1/2020، لەسنووری پەروەردەی سلێمانی دەوام ئاساییە.

ئەمەش دوای ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم دێت كە ڕایگەیاندوبوو، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردە سەرپشكن، لە ئەگەری ناجێگیریی باری كەشوهەوادا، دەوامی ڕۆژی شەممە بكەنە پشوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كوردستان.. بوومەلەرزەیەكی بەهێز ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بوومەلەرزەیەكی بەهێز چەند ناوچەیەكی باكووری كوردستانی هەژاند و لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش هەستیپێكرا.

بەپێی زانیارییەكان، ناوەندی بوومەلەرزەكە لە شارۆچكەی سیڤریچ بووە لە پارێزگای خارپێتی باكووری كوردستان و گوڕەكەی 6.8 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

هاوكات، لەچەند ناوچەیەكی باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش هەست بەو بوومەلەرزەیە كراوە، بەڵام تائێستا قەبارەی زیانەكانی ئەو بوومەلەرزەیە نەزانراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بۆ پشووی سبەی، پەروەردەکان سەرپشک دەکرێن

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

لە ئەگەری ناجێگیریی باری کەش و هەوادا، وەزارەتی پەروەردەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە سەرپشک دەکات بۆ کردن یان نەکردنی دەوامی سبەی.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە سەرپشک دەکات، لە ئەگەری ناجێگیریی باری کەشوهەوادا، دەوامی ڕۆژی شەممە بکەنە پشوو.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، بەهۆکاری دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی بەفر، بەڕێوبەرایەتییە گشتیەکانی پەروەردە لەپارێزگاکان، دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە کە یەک ڕۆژ لەناوەندەکانی خوێندن بکەن بە پشوو، ئەگەر کەش و هەوا ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی مامۆستایان و قوتابیان دروستکرد.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئەگەری پشوودا،  پێویستە وەزارەت لە ناوی ئەو ناوەندانەی خوێندن لەسنووری پەروەردەکەیان ئاگاداربکرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان