ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“هێرشەكانی توركیا سەپاندنی شەڕە بەسەر هەموو كورد دا”


خەڵك-بەشی هەواڵ

چاودێرێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، هێرشەكانی توركیا هێرشێكی كلاسیكی نییە و سەپاندنی شەڕێكە بەسەر هەموو كورد دا، نەك تەنها ڕۆژئاوا.

دوێنێ چوار شەممە توركیا هێرشەكانی بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد و بەپێی زانیارییەكان جموجوڵە سەربازییەكان لە ئێستادا لە سنوورەكانی نێوان توركیا و سوریاش بەردەوامە.

كاوە نادر چاودێری سیاسی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهیچ شێوەیەك پەیەدە كارێكی ئەوتۆی لەبەرانبەر توركیا نەكردووە تاكو هێرشی بكاتەسەری، بەڵام توركیا هەبوونی كورد بە نەمانی خۆی دەزانێت و بە كارەساتی دەزانێت.
وتیشی”هەسەدە هەنگاوی باشیان نابوو لە ڕووی پەیوەندی دیبلۆماسییەوە، بەتایبەت دوای تێكشاندنی داعش و قاعیدە كە توركیا دژی كورد دروستی كردبوون لەسوریا، بەڵام شكانی ئەوانە وایكرد توركیا ڕاستەوخۆی خۆی بێتە شەڕەكەوە، بۆ ئەوەی دەرفەت نەدا دەستكەوتەكانی ڕۆژئاوا فراوانتر ببێت و بچێت بۆ پارچەكانی دیكە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەسەر هەموو كوردێك پێویستە دژایەتی ئەو هێرشە بكات و خۆپیشاندان بكرێت و كەلوپەلی توركیا نەكڕن و نامە بنێرن بۆ ئەو بڕیاڕبەدەستانەی جیهان كە كاریگەریان هەیە لەسەر سیاسەتی نێودەوڵەتی، كە هێرشەكانی توركیا خزمەتی ئاشتی و ئارامی لە جیهاندا ناكات.

ڕوونیشیكردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش كۆدەبێتەوە و ئەگەر بڕیارێك بدات و توركیا بڕیارەكە جێبەجێ نەكات هەموو جۆرە سزایەكی دەدرێت بە دەركردنیشی لە ئەنجومەنی نەتەوە یەكگرتووەكان.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، دامودەزگای ئەمریكایی ئازادن و دەسەڵاتی تایبەتی خۆیان هەیە، تڕەمپ زۆر بێ شەرمانە و بازرگانیانە دەسەڵاتەكانی خۆی لەسەر حسابی خوێنی شەهیدان بەكارهێنا و كار بۆ خۆی دەكات و دەسەڵاتەكانی بەكار دەهێنێت، بەڵام ئەوروپاییەكان لە ترسی ئاوارەكان كەمێك شلیان كردووە و ڕای گشتی و میدیاكانی ئەو وڵاتانە بە گشتی هەموو ئەوە نیشان دەدات كە ناڕەزایەتییەكی زۆر هەیە بەرانبەر هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی توركیا.

کوردستان

ڕێزان شێخ دلێر: پێویستە هەرێم پەلە بكات لە ئەنجامدانی ڕێككەوتن لەگەڵ ناوەند


خەڵك – بەشی هەواڵ

نوێنەرێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داواكارە، هەرێم بە زووترین كات ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا بكات لەبارەی پرسە داراییەكان و هەروەها بەپێویستیشی دەزانێت هەرێم ئەمساڵ واقعیانە مامەڵەبكات لەگەڵ قەیرانی دارایی وڵاتدا.

ڕێزان شێخ دلێر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیڕق لە فڕاكسیۆنی یەكێتی ڕایگەیاند” پێویستە حكومەتی هەرێم پێش ئامادەكردنی پڕۆژە یاسایی بودجەی دارایی ئەمساڵ ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا بكات لە بارەی هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان”.

ڕێزان شێخ دلێر ئاماژە بەوەشدەدات:” پێویستی هەرێمی كوردستان جیاواز لەساڵانی ڕابردوو مامەڵەبكات، چونكە بارودۆخی دارایی لە تەواوی وڵات ڕوو لە قەیرانە و بەتایبەت هەرێمی كوردستان كە قەرزێكی زۆری لەسەرە و پێویستە هەرێم لە ڕێككەوتنی لەگەڵ بەغدا واقعیانە مامەڵە بكات نەوت و داهاتەكانی تری ڕادەستی بەغدا بكات بۆ ئەوەی بەشێكی دیاریكراو وەك پێشتر كە 17% بوو بۆ كوردستان دابنرێت”.

ئەو نوێنەرەی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو:” كێشەی هەرێم تەنها مووچەی فەرمانبەران نییە بەڵكو بودجەی پێشمەرگە و وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاكان و خەرجییەكانی ترە، بۆیە پێویستە وەفدی هەرێم لەلایەن كەسی بڕیاردەر وەك سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی سەرۆكایەتی بكرێت لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەی پەلە بكات لەئەنجامدانی ڕێككەوتن و ڕزگاركردنی دۆخی هەرێم لە قەیرانی دارایی چاوەڕوانكراو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان: دەبێت چاكسازی ڕاستەقینە بكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنێت: بە پێویستی دەزانین حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھاوتەریب لەگەڵ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیدا، چاكسازی لە داھاتی نەوت و خاڵە گومركێكاندا بكات كە فراكسوێنەكەمان ئەوە بە چاكسازی راستەقینە و چارەسەری بنەڕەتی قەیرانەكانی ئێستای هەرێم دەزانێت.

هیمداد سەباح بیلال سەرۆكی فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت: ئێمە وەك فڕاكسیۆنێكی پەرلەمانی داوا دەكەین حكومەت مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشبكات و ئەو داهاتەش كە دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت لەئەنجامی جێبەجێكردنی پڕۆژە یاساكە تەرخان بكرێت بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی ساڵانی ڕابردووی مووچەخۆران و خانەنشینان و مامۆستایان.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەشدەدات:”پێویستە ئەولەویەتی حكومەت خستنە بواری جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی پڕۆژە یاسای چاكسازی بێت، ئێمەش چاودێری چۆنیەتی جێبەجێركردنی پڕۆژە یاساكە دەكەین و بۆ داهاتووش دەبێت چاكسازی ڕاستەقینە بكرێت”.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەبێت چاكسازی ڕاستەقینە بكرێت

لەئێستادا هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەدۆخێكی ئابووری خراپدا دەژین، كاسبكاران بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری لەپێناو خۆپارێزی هاوڵاتیان لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا بێكارماون، وە نەهاتنی بەشە بودجەی هەرێم لە بەغدا و دابەزینی نرخی نەوت و كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم بوونەتە هۆی دواكەوتنی مووچە، ئەوەش بۆتە بارگرانی و خراپبوونی دۆخی ‌ئابووری خەڵكی ھەرێمەكەمان و ژیانیان قورس بووە.

بە پێویستی دەزانین حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھاوتەریب لەگەڵ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیدا، چاكسازی لە داھاتی نەوت و خاڵە گومركێكاندا بكات كە فراكسوێنەكەمان ئەوە بە چاكسازی راستەقینە و چارەسەری بنەڕەتی قەیرانەكانی ئێستای هەرێم دەزانێت، چونكە ئەم پرۆژە یاسای چاكسازیەی كە ئێمە دەنگمان پێیداوە خالی ئیجابی تێدایە لەگەڵ بوونی كەموكوڕی زۆریش، بەڵام بۆ قۆناغی ئێستای هەرێم، بەكارێكی باشی دەزانین، وە بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوە نین دەست بۆ مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان و ئەوانەی مووچەكانیان كەمە ببردرێت.

هەورەها ئێمە وەك فراكسیۆنێكی پەرلەمانی داوا دەكەین حكومەت مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشبكات و ئەو داهاتەش كە دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت لەئەنجامی جێبەجێكردنی پڕۆژە یاساكە تەرخان بكرێت بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی ساڵانی رابردووی مووچەخۆران و خانەنشینان و مامۆستایان.

بۆیە لەئێستادا پێویستە ئەولەویەتی حكوومەت خستنە بواری جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی پڕۆژە یاسای چاكسازی بێت، ئێمەش چاودێری چۆنیەتی جێبەجێركردنی پڕۆژە یاساكە دەكەین و بۆ داهاتووش دەبێت چاكسازی راستەقینە بكرێت.

هیمداد صباح بلال
سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان
هەولێر
4ی 6ی 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 77 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 77 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان چل پیاو و بیست و پێنج ئافرەت و سێ كچی گەنج و سێ كوڕی گەنچ و شەش منداڵ، بیست و یەك تووشبوو بەركەتووی تووشبووانی پێشوون و پەنجا و شەش تووشبووەكەی تر نیشانەیان هەیە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، ٧٧ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، چل پیاو و بیست و پێنج ئافرەت و سێ كچی گەنج و سێ كوڕی گەنچ و شەش منداڵ، بیست و یەك تووشبوو بەركەتووی تووشبووانی پێشوون و پەنجا و شەش تووشبووەكەی دیكە نیشانەیان هەیە.

پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.
یەك تووشبوو دانیشتووی كۆمەڵگەی باریكە سەر بە ناحیەی عەربەت.
شەست و شەش تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

وەزارەتی تەندروستی
٤ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان