ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەنەكەسە: ئەنجومەنی ئاسایش فریانەكەوێت كورد كۆتایی پێدێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سوریا ئەنەكەسە ڕایدەگەیەنێت، خەڵكی سێ شاری گەورە و دوو شارۆچكەی ڕۆژئاوا بە تەواوی ئاوارە بوون.

كاوە ئازیزی ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سوریا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، توركیا هێرشی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە و خەڵكی سێ شاری گەورە و دوو شارۆچكەی نزیك سنوور بە تەواوی ئاوارە بوون.

وتیشی”لە هەموو شارەكانی دیكەش خەڵك لە ترسی هێرشی توركیا هەڵدێت، چونكە دەزانن دەیانكوژن و ماڵەكانیان تاڵان دەكەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، 20 هەزار سەربازی سوپای سوریای ئازاد لەگەڵ توركیا بەشدارن و تاكو ئێستا هەشت كەس شەهید بوون و ژمارەیەكی زۆریش بریندارن.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارێكی بەپەلە نەدات و ناوچەیەكی ئارام دروست نەكرێت، دۆزی كورد كۆتایی پێدێت، چونكە توركیا داگیری بكات، ئیتر شتێك بە ناوی دۆزی كوردەوە نامێنێت.

کوردستان

بەدەستڕێژی گولـلەی هێزەكانی ئێران كۆڵبەرێك گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، سێ كۆڵبەر لە سنوورەكانی نەوسوود ، سەقز و بانە لە لایەن هێزەكانی حكوومەتی ئێڕانەوە برینداركراون هاوكات لە سنووری پشدەر بە دەستڕێژی گولـلەی هێزەكانی ئێران كۆڵبەرێك گیانی لەدەستداو یەكێكی دیكەش بریندار بوو.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە ، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، كۆڵبەرێكی بەساڵاچووی خەڵكی سەقز بە ناوی محەممەد ڕۆستەمی لە لایەن هێزەكانی سەرسنووری ئێرانەوە لێی دراوە قاچ و سەری بە سەختی بریندار بووە.

ڕاشیگەیاندووە ، هێزە چەكدارەكانی جێگیر لە پاسگای هانی گەرمەڵەی سەر بە نەوسوود، دەستەیەك لە كۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان دایە بەر دەستڕێژ و بەو هۆیەوە كۆڵبەرێك بە ناوی هێمن موزەفەری بە سەختی برینداربووەو هاوكات كۆڵبەرێكی خەڵكی بانە بە ناوی عەلی مەعارفی بە هۆی تەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران قاچی برینداركراوە.

هاوكات لە ئێستادا باس لەوە دەكرێت، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 6-6-2020 هێزە ئەمنییەكانی سەر سنووری كۆماری ئیسلامی ئێران تەقەیان لە كۆڵبەرانی ڕۆژهەلاتی كوردستان كردووە، لەئەنجامدا كۆڵبەرێك گیانی لەدەستداوە و یەكێكی دیكەش بەسەختی برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەربارەی دەوام فەرمانبەران ئاگادار دەكرێنەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی بەكرەجۆ فەرمانبەران ئاگادار دەكاتەوە، كە لەكاتی دەستپێكردنەوەی دەوام پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن و بە دەستكێش و دەمامكەوە دەوام بكەن.

ئەندازیار، عومیر حەسەن، بەڕێوەبەری شارەوانی بەكرەجۆ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ھیوام ساغی و سەلامەتی بۆ فەرمانبەران دەخوازم و بە دوور بن لە نەخۆشی و ناخۆشی”.

ڕاشیگەیاندووە، لە پێناو سەلامەتی خۆتان و ھاوڕێكانتان و خەڵكی شار و وڵاتماندا پێویستە پابەند بن بە ڕێنماییەكانەوە و ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكەن لەكاتی دەوام كردنتاندا :

1- پێویستە لە كاتی ھاتنتان و دەوامدا دەستكێش و دەمامك بەكاربھێنن .

2- ئەو بەڕێزانەی تووشی ھەر نەخۆشیەك بوون وەك كۆكە و ھەڵامەت، كە دەبێتە ھۆی دڵەڕاوكی بۆ خۆی و فەرمانبەرەكانی ھاوڕێی، تكایە با پەیوەندی بكات بە ئیدارەوە و دەتوانێت دەوام نەكات و دواتر بڕیار لەسەر مۆڵەتەكەی دەدەین و ئیشەڵا كەس نەخۆش نابێت .

3- هاووڵاتیان بە دەستكێش و دەمامك ڕێگەیان پێ دەدرێت بێنە نێو فەرمانگەكەمان، بە پێچەوانەوە مامەڵەكەی لە پرسگە لێی وەردەگیرت تاكو تەواو بوونی كارەكەی سەردانمان دەكاتەوە.

بە بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە 1ی حوزەریانەوە تاوەكو ئێوارەی ئەمڕۆ 6ی حوزەیران قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ڕاگەیەنرا و دەوامی فەرمانبەران كرا بە پشوو، بۆیە ئێوارەی ئەمڕۆ كۆتایی بە دۆخەكە دێت و دەوامی فەرمانبەران بەشێوەی تەناوب دەست پێ‌ دەكاتەوە ئەگەر بڕیارێكی دیكە بۆ درێژكردنەوەی پشووی فەرمانگەكان دەرنەچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەرەكەی جەبار فەرمان ماڵێكی پێشكەشی ماڵی‌ ساوایان‌ كرد


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌ چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هاووڵاتیەكی‌ خێرخواز و ژمارەیەك لە ئەندامانی‌ خانەوادەكەی ‌ماڵێكێكیان (بینایەكیان) پێشكەشی ماڵی‌ ساوایانی‌ منداڵان كرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌ چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە 6ی حوزەیران بە ئامادەبوونی‌ خاتو كوێستان محەمەد، وەزیری‌ كار و كاروباری‌ كۆمەڵایەتی ‌‌و عومەر گوڵپی‌، ‌ بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی و ژیار جەلال، بەڕێوەبەری‌ چاودێری‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌‌ و هاووڵاتی‌ خێرخواز (سەبیحە شێر محەمەد) و ژمارەیەك لە ئەندامانی‌ خانەوادەكەی‌، مەڕاسیمێكی‌ تایبەت بە پێشكەشكردنی‌ ماڵێك (بینایەك) بە ماڵی‌ ساوایانی‌ منداڵانی‌ سەر بە بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ بەڕێوەچوو.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە مەڕاسیمەكەدا خاتوو سەبیحە سوپاسی‌ خوای كرد، كە هاوكاریكردووە، كە ئەو ماڵەیە وەك خێر و چاكەیەك بۆ كوڕی‌ كۆچكردوویان كاكە (ڕەوەند جەبار فرمان) پێشكەش بە ماڵی‌ ساوایانی‌ منداڵان بكات.

هاوكات كوێستان محەمەد، وەزیری‌ كار و كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌ سوپاسی‌ سەبیجە و سەرجەم ئەندامانی‌ خانەوادەكەی‌ كرد، بۆ پێشكەشكردنی‌ ئەو بینایە بە ماڵی‌ ساوایان‌ و هیوای‌ خواست نمونەی‌ چاكەی‌ لە شار و هەرێمەكەماندا زۆر بێت.

ماڵی‌ ساوایانی‌ منداڵان، دامەزراوەیەكی‌ حكومییە و سەر بە (بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی)ە و منداڵانی‌ یەك ڕۆژە بۆ چوار ساڵ لە خۆ دەگرێت‌ و لە كوردستاندا تەنها ماڵە، كە دەتوانێت ئەو تەمەنەی‌ منداڵان لە خۆبگرێت و خزمەتگوزاری‌ خۆی‌ پێشكەش بەو منداڵانە بكات، كە لەو تەمەنەدا خێزانەكانیان لەدەست دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان