ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەردار عەبدوڵڵا: شیكردنەوەی ڕاستەقینە دورە لە ئینتمایی نەتەوەیی و حەز و سۆز

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەدار عەبدوڵڵا، سیاسەتمەداری سەربەخۆ و سەرۆكی پێشوتری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، لە سوریاوە تەنها شەڕ ناكرێت و ناوچەی نفوسی دیاری بكرێت، بەڵكو جارێكی دیكە نیزامی جیهانی تازە ڕەسم دەكرێتەوە.

ناوبراو لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە كورد لەو ئاستەدا سەیری خۆی و دەوروبەری بكات و بزانێت دەتوانێت چی بكات و ناتوانێت چی بكات.

وتیشی”دەبێت بزانین بنەڕەتی كێشەكە لە ئاستی ستراتیژیدا چییە، كێشەی ئێمە ئەوەیە لەسەر ئاستی ستراتیژی وەریناگرین و بە تاكتیك و لێدوان وەری دەگرین، بۆ نمونە خەڵكانێك لە دڵسۆزیانەوە دەڵێن ئاسمانی سوریا بەدەست ئەمریكاوەیە و توركیا ناتوانێت فڕۆكە هەڵبستێنێت و بەوەش دەتوانین زەوی لێبكەین بە ئاگر، لەكاتێكدا ئەو كەسانە لەوێ نین و نازانن، ئەم ئێوارەیە فڕۆكەی ئێف 16 بۆردومانی كرد”.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا باسی لەوەكرد، لەكاتی شیكردنەوەدا پێویستە”بابەتی و بێلایەنی” بوون لەبەرچاو بگیرێت، ئینتیمای نەتەوەیی و حزبی لەبەرچاو نەگیرێن و نەیار و هاوپەیمان بە وردی بخوێنرێنەوە و پاشان لەسەر بنەمایی بەرژەوەندی میللەت بڕیار بدرێت و نابێت لەسەر بنەمای حەز و سۆز بڕیار بدرێت.

کوردستان

هێرشی توركیا بۆ سەر گرێ‌ سپی دەستی پێكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای بڕیاری ئاگربەست و ڕێككەوتنی توركیا و ئەمریكا لەوبارەیەوە، بەڵام توركیا بەردەوامە لە پێشێلكردنی ئاگربەستەكە و هێرشی بۆ سەر ناوچەكانی گرێ‌ سپی لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (هاوار) ئەمڕۆ لە پێنجەم ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئاگربەست، توركیا بۆردومانی دوو گوندی بیر عەرەب و جەلبە-ی لە ڕۆژئاوای شاری گرێ سپی كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، كە هێزەكانی سوریای دیموكرات مافی بەرگری شەرعی خۆیان بەكاردەهێنن بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە داگیركارییەكانی سوپای توركیا و چەكدارەی توندڕەوەكان و تا ئێستاش شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە بەردەوامە.

ئاشكراشی كردووە، كە سوپای توركیا و چەكدارە توندڕەوەكان هێرشیان كردۆتە سەر گوندی جات لە سنووری شاری گرێ‌ سپی، بەڵام هێرشەكەیان تێكشكێنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وێنە.. كاركردن لەپردی بەنداوی سماقوڵی دەستی پێكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

كاركردن لەپردی بەنداوی سماقوڵی دەستی پێكردەوە كە پڕۆژەكە تەواوكاری كارەكانی بەنداوی سماقوڵیە و بەهۆی قەیرانی دارایی كارەكانی ڕاوەستابوو.

قائیمقامیەتی كۆیە لە ڕاگەیەنراوێكدا نوسیویەتی”پڕۆژەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەكان و لەبودجەی وەزارەتی كشتۆكاڵ و سەرچاوەئاویەكانی حكومەتی هەرێم جێ بەجێدەكرێت و دواوادە كۆتایی ئەمساڵ دەبێت.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆتین: پەیوەندییە باشەكانمان لەگەڵ توركیا هاوكار دەبن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی سووریا

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆكی ڕووسیا فلادیمێر پۆتین ڕایگەیاند، ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان ڕووسیا و توركیا هاوكار دەبێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەكە.

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پۆتین و ئەردۆغان دەستیپێكرد و لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا، پوتین ئاماژەی بەوە كرد “رەوشی سووریا زۆر سەختە و جموجۆڵی زۆر گۆڕاو لەبارەی ناوچەكە هەیە و ئاگاداری ئەوەین. لەو باوەڕەدام كە ئەم كۆبوونەوە و راوێژكردنە زۆر بەسوود دەبێت”.

بەپێی ئانادۆڵۆ، پۆتین باسی لە پەیوەندی باشی ڕووسیا و توركیا كرد و ڕایگەیاند ”لەو باوەڕەدام كە ئەو ئاستەی لە پەیوەندییەكان لەم چەند ساڵەی دواییدا پێیگەیشتووین، یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەركردنی تەواوی ئەو كێشانەی ئەمڕۆ لە ناوچەكەماندا هەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان