ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی گۆڕینی وێنە Live ـەکانی ئایفۆن بۆ ڤیدیۆ

خەڵک

هاوبەشی پێکردنی ڤیدیۆ ڕاستەوخۆکان کارێکی ئاسان نییە بەڵام چرکاندنێکی نایابی سێ چرکەییە بەبێ دەنگ و کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ چوونە سەر وێنەکە جوڵەکە دەکات، بەڵام ئەگەر تۆ بتەوێت بینێریت بۆ کەسێک وەکو وێنەیەک بۆی دەڕوات، لەم بابەتەدا باسی چۆنیەتی گۆڕینی ئەو وێنانە دەکەین بۆ ڤیدیۆ.

سەرەتا بڕۆ سەر ئەپی فۆتۆس و پاشان بەشی  Live Photos بکەوە.

Launch Photos app and choose Live Photos

پاشان وێنەی مەبەست دیاری بکە و ئامڕازی فرە فرمان هەڵبژێرە لە خوارەوە.

Tap on Share button

هاوشێوەی ئەم وێنەی لای دەستە چەپ ئامڕازەکە ڕابکێشە بەرەو سەرەوە و Save as Video بکە بۆ ئەوەی وەکو ڤیدیۆ وێنە جوڵاوەکەت بۆ پاشەکەوت بکات.

Choose Save as Video in the share sheet

پاشان دەتوانیت بچیتە سەر ئەپی Albums پاشان ڤیدیۆکان، ڤیدیۆ پاشەکەوت کراوەکە ببینیت.

Turn Live Photos into Video on iPhone

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

شاومی مۆبایلێکی نوێی ڕاگەیاند بە نرخی زۆر گونجاو و پشتگیری کردنی 5G

خەڵک-

ڕێدمی کە لقێکی فەرمی شاومییە هەستاوە بە ئاشکراکردنی مۆبایلێکی نوێی بە ناوی Redmi K30 کە کار بە نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت دەکات کە نرخێکی زۆر گونجاوی هەیە.

تایبەتمەندییە بەرزەکانی مۆبایلەکە خۆی دەبینێتەوە لە ڕامی بەرز و توانستی بەرزی پاتری بە پشتگیری بارگاویکەرەوەی خێرای ٣٠ واتی، هەروەها هەستەوەرێکی گەورە تایبەت بە چرکاندنی وێنەکان، هەروەها تایبەتمەندییەکی دیکەی سەرنجڕاکێش خێرایی نوێ بوونەوەی شاشەکەیەتی بە توانای 120Hz.

Image result for Xiaomi Redmi K30 5G"

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

شاشە: 6.67 ئینج و بەڕوونی 1080×2400 پێکسڵ.
کامێرای پشتەوە:چوار کامێرا بە ڕونییەکانی 64+8+5+2 مێگاپێکسڵ.
کامێرای پێشەوە: 20 + 2مێگاپێکسڵ.
پڕۆسێسەر: Snapdragon 765G
باتری: 4500 میلی ئەمپێر.
بیرگە: 128+256 گێگابایت.
ڕام: 8+12 گێگابایت.
وەشان: ئەندرۆید 10 و ڕووکاری MIUI 11.
نرخ: 227 – 312 دۆلاری ئەمریکی.

Image result for Xiaomi Redmi K30 5G"

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە کۆتاییدا Google Maps دۆخی ‘Incognito’ ی بۆ بەردەست خرا

خەڵک-

بەکارهێنەران دەتوانن بەبێ بوونی هەژماری گووگڵ سوودی لێ ببینن و سەیری گشت نەخشەی جیهان بکەن. بەکارهێنەرانی ئەم خزمەتگوزارییە زیاتر چینی گەشتیاران دەگرێتەوە بەهۆکاری ئەوەی لەو خزمەتگوزاییەدا زۆرینەی شوێنە گەشتیارییەکان وەک هوتێل و چێشتخانە و شوێنە جیهانییەکانی بەردەست کراوە و بەکارهێنەرانی دەتوانن لەڕێگای کۆمپیوتەر یان تابلێت یان مۆبایلە زیرەکەکان سوودی لێببینن و بەکاری بهێنن و ئەوانەی خاوەن هەژماری گووگڵن دەتوانن شوێنەکان لەسەر نەخشە زۆر بکەن لەڕێی گووگڵ مەپ مەیکەرەوە.

گووگڵ هەمیشە لە نوێکارییەکانیدا تایبەتمەندی زۆر گرنگ بەردەست دەخات بۆ گووگڵ ماپس بە هیوای ئەوەی زۆرترین بەکارهێنەر لە دەوری ناوی گووگڵ کۆ بکاتەوە، نوێترین تایبەتمەندیش زیادکردنی دۆخی Incognito یە بۆ ئەپی گووگڵ ماپس.

سەرەتا گووگڵ ئەم پلانەی لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی I/O دا باسکرد لە کالیفۆرنیا و لە مانگی ڕابردووەوە بەشێوەی زنجیرە نوێکارییەکەی ڕەوانەی بەکارهێنەران کردووە و هەتاوەکوو کۆتایی ئەم مانگەش بەردەست دەبێت بۆ هەمووان.

دۆخی ئیکۆگنیتۆ هاوشێوەی ئەم وێنەی جوڵاوەی خوارەوە چالاک دەکرێت و سوودێکی زۆر هەیە بۆ بەکارهێنەر تاوەکوو لە ژێر کۆنتڕۆڵی گووگڵ دەربچێت و زانیارییەکانی تۆمارنەکرێن کاتێک بەدوای شوێنێک دەگەڕێت یاخوود سەردانی شوێنێک دەکات، هەروەها ئەم دۆخە لە وێبگەڕی گووگڵ کڕۆمیشدا بەردەستە و بەکارهێنەر دەتوانێت چالاکی بکات و سەردانی پێگە و سایتەکان بکات بەبێ ئەوەی زانیارییەکان لە وێبگەڕەکەیدا تۆمار بکرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی شاردنەوەی وێنە و زانیارییەکانمان بەبێ دابەزاندنی بەرنامە!

خەڵک-

لەوانەیە ڕۆژێک پێویست بکات زانیاری و وێنەکانی ناو مۆبایلەکەت قوفڵ بکەیت و ئەپی پێویستت لە بەردەستدا نەبێت، یاخوود ئەو ئەپانەشی هەبن ترست هەبێت لە سڕینەوەی زانیارییەکانی ناویان، لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەین بە چۆنیەتی قوفڵدان و شاردنەوەی وێنەکانتان بەبێ بوونی هیچ ئەپێک و تەنها لە ڕێگەی ئەپی  Note یان الملاحظة ـەوە.

سەرەتا ئەپی گەلەری بکەوە و بڕۆ سەر وێنەی مەبەست و دووگمەی Share دابگرە.

هاوشێوەی وێنەی لای ڕاست کرتە لە “انشاء ملاحظە” بکە و پاشان پاشەکەوتی بکە بە “حفظ“.

پاشان هاوشێوەی وێنەی لای ڕاست کرتە لە “اقفال” بکە و تێپەڕەوشەیەکی بۆ دابنێ و وێنەکە پاشەکەوت دەکات لە تێبینییەکاندا بە تێپەڕەوشەی دیاریکراوی خۆت.

پاشان دەتوانیت لە گەلەری وێنەکە بسڕیتەوە چوونکە لە ئەپی “الملاحظات” دەمێنێتەوە.

ئەگەریش ویستت وێنەکە بگەڕێنیتەوە بۆ گەلەری ئەوا بڕۆ ئەپی “الملاحظات” و ئەو تێبینییە بکەوە کە تێپەڕەوشەت بۆ دانا و دەست لەسەر وێنەکە ڕابگرە کرتە لە “حفظ فی الاستودیو” بکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان