ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەرهەم ساڵح و سیسی ڕەوشی ڕۆژئاوایان تاووتوێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەسەر هێرشی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر قسەی كردووە و باسیان لەوەكردووە، كە توركیا سنوری نێودەوڵەتی بەزاندووە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، هەردوو سەرۆكی عیراق و میسر تەئكیدیان لەوەكردووە، كە پێویستە توركیا هێرشەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای سوریا ڕابگرێت.

ئێوارەی دوێنێ‌ چوارشەممە، سوپای توركیا بە فەرمانی ئەردۆغان هێرشیان بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد.

جیهان

ئەمڕۆ كۆنگرەی تایبەت بە ئاشتەوایی لیبیا لە ئەڵمانیا سازدەكرێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی تایبەت بە پرسی ئاشتەوایی لیبیا لە ئەڵمانیا سازبكرێت.

لەو كۆنگرەیەدا تاووتوێی چەسپاندنی ئاگربەست و دەستپێكردنی دیالۆگ دەكرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی لایەنە ناكۆكەكانی ئەو وڵاتە و گەیشتن بە ئاشتی.

لە كۆنگرەكەدا فلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و سەرۆكانی ژمارەیەك وڵاتی ئەوروپایی و نوێنەری لایەنە ناكۆكەكانی لیبیا بەشداری دەكەن.

لای خۆیەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا هۆشداری دایە ئەوروپاییەكان لە سەرهەڵدانەوەی بەهێزی داعش لە لیبیا لە حاڵی گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن سوپای نیشتمانی لیبیاوە و ڕاشیگەیاند، هێزەكانی حەفتەر هێرشدەكەنە سەر حكومەتێك كە نەتە یەكگرتووەكان ددانی پێداناوە.

شەڕێكی قورس لەنێوان سوپای نیشتمانی لیبیا كە ناوچەی رۆژهەڵاتی لیبیای لە بندەستە بە پشتیوانی سعودیە و میسر و ئیمارات و حكومەتی ڕێككەوتن لەسەركراو كە پایتەختی لەبندەستە بە پشتیوانی توركیا و قەتەر هەیە.

ڕەوانەكردنی هێزی سەربازی توركیا بۆ بەرەكانی جەنگ لە لیبیا و چڕكردنەوەی هێرشەكانی سەر تەرابلوسی پایتەخت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هێنایە سەر خەت تا ئاگربەست ڕابگەیەندرێت.

ئ.ح

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران سندوقی ڕەشی فڕۆكە تێكشكاوەكە ڕادەستی ئۆكرانیا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری بەشی ڕووداوەكان لەڕێكخراوی فڕۆكەوانی ئێران ڕایدەگەیەنەێت، وڵاتەكەی سندوقی ڕەشی فڕۆكە تێكشكاوەكەی ئۆكرانیا ڕادەستی ئەو وڵاتە دەكات بۆ شیكردنەوەی زیاتری زانیارییەكانی.

حەسەن ڕەزایی فەڕ بەڕێوەبەری بەشی ڕووداوەكان لەڕێكخراوی فڕۆكەوانی ئێران ئاشكرای كرد، سندوقی ڕەشی فڕۆكە تێكشكاوەكەی ئۆكرانیا كە ڕۆژی 8ی ئەم مانگە بە مووشەكێكی سوپای پاسداران خرایە خوارەوە.

بەڕێوەبەری بەشی ڕووداوەكان لەڕێكخراوی فڕۆكەوانی ئێران وتیشی، چەند كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ لێكۆڵەرەوانی ئۆكرانيا لە تاران كردووە و نەیانتوانیوە زانیارییەكانی ناو سندوقەكە یەكلایی بكەنەوە لەبەرئەوە ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەكرێتەوە تا بەسوود وەرگرتنی لە پسپۆڕانی ئۆكرانیا و فەڕەنسا و كەنەدا لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت.

حەسەن ڕەزایی فەڕ جەختیشیكردەوە، ئەگەر لە كیێڤیش نەتوانرا شیكردنەوە بۆ زانیاری سندوقی ڕەشی فڕۆكەكە بكرێت دەنێردرێت بۆ فەڕەنسا.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی 8ی ئەم مانگە، سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەك فڕۆكەیەكی مەدەنی ئۆكرانیای خستەخوارەوە و بەهۆیەوە 176 كەس گیانیان لەدەستدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

توركیا.. ڕێگە بە پارتەكەی داود ئۆغڵۆ نادرێت بەشداری هەڵبژاردن بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا لیستی ناوی ئەو پارتانەی ئاشكرا كرد كە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی توركیادا بەشدار دەبن.

ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە توركیا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەو پارتانەی دوورخراونەتەوە مەرجی بەشداربوونیان لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوودا نییە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لەوساتەی ئەحمەد داودئۆغلۆ لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكپارتی) جیابوونەوەی خۆی ڕاگەیاندووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان وەك بەرهەڵستكار تێیڕوانیوە، بۆیە لەهەڵبژاردنی داهاتوودا دوورخراوەتەوە.

لیستەكە ناوی 15 پارتی سیاسی لە توركیا لە خۆدەگرێت، بەڵام پارتەكەی ئەحمەد داودئۆغلۆ بەناوی (پارتی داهاتوو) كە تازە دامەزرێنراوە، لە لیستەكەدا دوورخراوەتەوە.

ئەحمەد داودئۆغلۆ ساڵی 2016 لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدان ناچار بەوە كرا دەستلەكاربكێشێتەوە، ئەوەش لەئەنجامی ئەو ناكۆكییانەی كە لەگەڵ ئەردۆغاندا هەیبوو، بەتایبەتی ناكۆكی لەسەر دۆسیەی هەمواركردنی دەستوور كە ئامانج لێی فراوانبوونی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی توركیا بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان