ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەسەدە سەرجەم هێرشەكانی توركیای تێكشكاند

خەڵك –بەشی هەواڵ

ڕووانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، سوپای توركیا لەسەرجەم میحوەرەكانەوە شكستیهێناوە لە پێشڕەویكردن لە رۆژهەڵاتی فوڕات بۆ رۆژئاوای ڕووباری دیجلە.

بەپێی بەیاننامەیەكی ڕێكخراوەكە، هێزەكانی هەسەدە توانیویانە پێش بە هێرشەكانی توركیا و میلیشیاكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریابگرن لە میحوەرەكانی گرێسپی، سەرێ كانیێ و مالكییە، دێیەكانی كۆبانێ، دەرباسیێ و میحوەرەكانی دیكە، هێرشبەرەكان نەیانتوانیوە هیچ پێشڕەوییەك بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، شەڕ لە كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە وەستاوە و ئارامییەك لەبەرەكانی شەڕدا هەیە، بەڵام بۆردومانی سوپای توركیا بۆ سەر كۆبانێ و گرێسپی و چەند ناوچەیەكی دیكە بەردەوامە هاوكات لەگەڵ كۆكردنەوەی زۆری هێزی سوپای توركیا و میلیشیا سووریاییەكان لە گرێسپی و كۆبانێ.

بەپێی ئامارەكانی ڕووانگەی سووریاش بۆ مافەكانی مرۆڤ، دوای تێكشكاندنی قۆناغی یەكەمی هێرشە زەوینییەكانی سوپای توركیا، 11 شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لەدەستداوە و شەش كەسیش لە هێزە هێرشبەرەكان كوژراون.

ریکلام

کوردستان

هەركەسێك بەقاچاخ هاتبێتەوە كەرەنتین دەكرێت
ناو و ژمارە و ناونیشانیان لای وەزارەتی ناوخۆ هەیە

خەڵك-ئارام سەردار

 

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخی كەركوك هەستیارە و ناكرێت بڵێین خەڵكی كەركوك نابێت بێنە هەرێم، بەڵام پشكنینی پزیشكی بۆ هاوڵاتیان لەبازگەكان ئەنجام دەدەن.

عەلی ڕەشید سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حكومەت كۆمەڵێك هەنگاوی گرتووەتەبەر بەمەبەستی خۆپارێزی و نابێت هاوڵاتیانیش بترسن، چونكە ڤایرۆسەكە بەم شێوەیە كوشندە نییە و ڕێژەی مردن بەهۆی كۆرۆنا كەمە.

دەشڵێت”كۆمەڵێك هاوڵاتی لەوڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە كەرەنتین كراون، هەركەسێكیش لەم هاوڵاتیە گەڕاوانە دڵنیا نییە لەكەلوپەلی شوێنەكە دەتوانێت داوا لەكەسوكاری بكات پێداویستیەكانی خەویان بۆ ببەن”.
وتیشی”هەندێك كەموكوڕی هەیە داوامانكردووە چارەسەربكرێن وەك شوێنەكانی كەرەنتین و ئەو كەسانەی لەژێر چاودێریدان، هاوكات لەبارەی زبڵ و خاشاكی كەرەنتینەكان، پێمان ڕاگەیانراوە ئۆتۆمبێل و كارمەندی تایبەت دابینكراوە”.

عەلی ڕەشید، ڕەتیكردەوە هیچ هاوڵاتیەك لەسنووری پارێزگای هەولێر بەقاچاخ هاتبێتەوە و ئەو هاوڵاتیانەشی بەڕێگای پارێزگاكانی تری عیراق هاتوونەتەوە وەزارەتی ناوخۆ ناو و ژمارە و ئاماری هەموویانی لایە و هەركات بگەن بەبازگەگانی هەرێم لەگەڵ شارەكانی تری عیراق، كەرەنتین دەكرێن لەشوێنی تایبەت.

ئاماژەی بەوەكرد، مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخی كەركوك هەستیارە و ناكرێت بڵێین خەڵكی كەركوك نابێت بێنە هەرێم، بەڵام پشكنینی پزیشكی بۆ هاوڵاتیان لەبازگەكان ئەنجام دەدەن، لەسەرجەم بازگەكان تیمی پزیشكی هەن و كۆمەڵێك بڕیار و ڕێوشوێنیش گیراونەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا وەك ڕاگرتنی چالاكییەكانی نەورۆز و هاتنی گروپە گەشتیارییەكانی شارەكانی عیراق و قەدەغەكردنی نێرگەلە و كەمكردنەوەی مێزكان لە خواردنگە و شوێنە گشتیەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قەڵادزێ.. بەبڕی زیاتر لە 108 ملیۆن دینار دوو پرۆژەی كارەبا جێبەجێ دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە، بەبڕی (108.292.000) سەدو هەشت ملیۆن و دووشەد نەوەد و دوو هەزار دینار دوو پرۆژەی كارەبا لەسنوری پشدەر جێبەجێ دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی:

پرۆژەكانیش بریتین لە:
نۆژەنكردنەوەی هێڵی پەستان نزمی ناحیەی هێرۆ لە گوندی سپیانەوە تا گوندی بێناسە و دارەشمانە، كە دەكەونە سەر فیدەری 13 لە وێستگەی 132 كەی ڤی قەڵادزێ، لەگەڵ گواستنەوەی هێڵی كارەبای گوندی نورەدین بۆ سەر فیدەری 33ی كەی ڤی ئیسێوە لە وێستگەی 1312 كەی ڤی قەڵادزێ.

بڕیاریشە پرۆژەكان لەماوەی (40) رۆژدا تەواو بێت و لەلایەن كۆمپانیای (شازەكار) جێبەجێ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كابینەكەی عەللاوی، مەترسییەكان بۆسەر تایبەتمەندی هەرێمی كوردستان زیاد دەكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، هاتنی محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرەتای گۆڕانكاری نەخشەی سیاسییە لەعیرادا.

بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عیراق بۆ متمانەدان بە كابینەكەی عەللاوی دەست پێبكات، ئەمەش لەكاتێكدایە تاكو ئێستا كورد و سوننە و بەشێك لە شیعەكان بڕیاریانداوە بەشداری كۆبوونەوەكە نەكەن.

د.عەبدوڵڵا وەرتی وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێدەچێت هاتنی محەمەد عەللاوی سەرەتای گۆڕانكارییەكی گەورە بێت لەنەخشەی سیاسی عیراق.

وتیشی”ئەگەرچی حزبە كوردییەكان تاڕاددەیەك هاوهەڵوێستن لەئێستادا بۆ بەغدا، بەڵام بەو میكانیزمەی ئێستایان لەوەناچێت بتوانن كاریگەری گەورە بنوێنن بە ئاڕاستەی پێشگرتن لەسەر ئەو مەترسیانەی كە چاوەڕوانكراون لەسەر هەریمی كوردستان”.

ئاشكراشیكرد، تائێستا هیچ فشارو هەوڵێكی سیاسی و دەستوری لەئارادا نیە، كەبەغدا ناچار بكات بۆ پاراستنی تایبەتمەندی هەرێمی كوردستان لەڕووی دەستورییەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەبێت ئەوە بزانین ئەوەندەی ئەمریكاو ئێران كاریگەرییان هەیە لەسەر بڕیارە سیاسییەكان لە عیراق، هێندە عیراقییەكان خۆیان نیانە، ئەگەر بەو بێدەنگییە بڕوات لەمەودوا بەغدا دەست دەبات بۆ زۆر پرسی هەستیاری سیاسی و دەستوری هەرێم، بەبڕوای من بەزووترینكات ڕێكاری دبلۆماسی و سیاسی و دەستوری بۆ ئەو مەبەستە بگیرێتەبەر ئەگەرنا دواتر سوودێكی ئەوتۆی نابێت، یاخود هەنگاوەكان سەختتر دەبێیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان