ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

داوا دەكرێت كوردانی ڕۆژئاوا، چەكدارە داعشەكان ئازاد بكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بزووتنەوەی ئیسلامی داوا لە لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژاوا دەكات چەكدارەكانی داعش ئازاد بكەن.

دوێنی توركیا هێرشەكانی بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد و بە دەیان هاوڵاتی سڤیلیش بوونە قوربانی، هاوكات وڵاتانی جیهان بە توندی ڕەخنەیان لە هێرشەكانی توركیا گرت و داواش دەكەن بە زوویی هێرشەكان ڕابگرێت.

ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بزووتنەوەی ئیسلامی لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە سەربازییەی حكومەتی توركیا دەكەم بۆ سەر برا كوردەكانمان لە ڕۆژئاوای كوردستان.
دەشڵێت”ئەو جۆرە كارانە هەرگیز ناتوانێت لە مافە ڕەواكانی میللەتەكەمان كەم بكاتەوە، میللەتی كورد لە ھەر پارچەیەكی كوردستان لەسەر خاك و زێدی ڕەسەنی خۆیان زوڵم لێكراون و داوای مافی ڕەوای خۆیان دەكەن وەك نەتەوەكانی تر بژین بە ئارامی و یەكسانی”.

ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پێویستە زیاتر لە هەمووكات هەموو لایەك هەموو جۆرە پشتگیرییەكی برایان و خوشكانی ڕۆژئاوای كوردستان بكەن لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات.

ناوبراو ئاشكرایدەكات، داوام لە برایانی ڕۆژئاوا ئەوەیە بەزووترین كات ئینزاری ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپایی بكەن ئەگەر لە ماوەیەكی دیاریكراودا ئەم هێرشە سەربازییە ناڕەوایە نەوەستێنرێت، ئەوا هەموو ئەو چەكدارە داعشانەی زیندانیكراون لایان ئازادیان دەكەن با خۆیان بڕۆن بیانگرنەوە، ئیتر بەسە ئێمە ڕۆڵەی خۆمان بكەینە قوربانی بەرژەوەندی بێگانە.

کوردستان

ئیدارەی خۆسەر: پڕۆگرامی سوریا لە ناوەندەكانی خوێندن ناخوێنرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ

دەستەی پەروەردە و فێركردنی ئیدارەی خۆسەر ڕایدەگەیەنێت، نەگەڕاونەتەوە بۆ پڕۆگرامی سوریا و پڕۆگرامەكانی خوێندن وەك ساڵانی پێشووە.

دەستەی پەروەردە و فێركردن لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نووسراوێكی ساختە بە ناوی دەستەی پەروەردە و فێركردن لە ئیدارەی خۆسەر بڵاوكراوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، لە ڕۆژئاوای كوردستان پڕۆگرامەكانی حكومەتی سوریا لە ناوەندەكانی خوێندن دەخوێنرێت، بەڵام ئەو نووسراوە دوورە لە ڕاستییەوە و پڕۆگرامەكان وەك ساڵانی پێشووە.

دەستەی پەروەردە و فێركردنی ئیدارەی خۆسەر جەختیشدەكاتەوە، پڕۆگرامی ناوەندەكانی خوێندن لەناو سنووری خۆبەڕێوەبەریدا نەگۆڕاوە و وەك ساڵانی پێشووە، پڕۆگرامی سوریاش لە ناوەندەكانی خوێندن ناخوێنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی ڕاپەڕین.. پێشمەرگەیەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: پێشمەرگەیەك لە كۆمەڵگەی شكارتەی سەر بە شارەدێی بێتواتەی سەر بە شارۆچكەی ڕانیە كۆتایی بە ژیانی هێناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەرمی كەسێك گەیەنرایە پزیشكی دادوەری ڕانیە بەناوی (ق، ع، ف) تەمەن 49 ساڵان لەڕەگەزی نێر پیشە (پ، م )دانیشتووی كۆمەڵگەی شكارتەی سەر بە شارەدێی بێتواتەی سەر بە شارۆچكەی ڕانیە، شوێنەواری فیشەك بەسەر جەستەیەوە هەبووە دوای ئەنجامدانی توێكاری لە پزیشكی دادوەری ڕانیە تەرمی ناوبراو ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژە بەوەدەكات، بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ڕووداوەكە خۆكوژی بووە، بەپێی وتەی كەسوكاری ناوبراو نەخۆشی دەروونی هەبووە.
پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستەڕوو، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوودواكە كرایەوە، بە مەبەستی دەرخستنی هۆكاری ڕاستەقینەی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سنووری سلێمانی چوار فەرمانگەی پێناسی باری شارستانی دادەخرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی چوار فەرمانگەی پێناسی باری شارستانی دادەخرێن و لە شوێنیان فەرمانگەی كارتی نیشتمانی دەكرێنەوە.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كاروباری كارتی نیشتیمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانەی نفوسەكانیان لە فەرمانگەكانی باری شارستانی (سورداش و سروچك و گەرمك و بیارە)یە لەسبەینیەوە تا ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی ئەو فەرمانگانە بكەن بەمەبەستی هەر مامەڵەیەك هەیانە.

ڕاشیگەیاند، هەر هاووڵاتییەك پێویستی بە مامەڵەی تۆماری لەدایكبوونی منداڵ و گۆڕینی و وونبونی پێناسەی باری شارستانی و وەرگرتنی صورە قید و كاروبارەكانی تر هەیە لەم هەفتەیەدا سەردانی ئەو فەرمانگانە بكەن.

ئاشكراشی كرد، لە بەرواری ٢٠٢٠/١٠/١ ەوە ئیشوكار لەو فەرمانگانە ڕادەگیرێ بەهۆی ئەوەی تۆمارەكانیان ڕەوانەی بەغدا دەكرێ بەمەبەستی خەزن كردنیان لە سیستمی كارتی نیشتیمانی.

وتیشی، “بەم زووانە دوای تەواوبوونی ڕێكارەكان، كارتی نیشتمانی لە سنووری ئەو شوێنانە دەكرێنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان