ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

گرێ‌ سپی.. هەسەدە هێرشی زەمینی سوپای توركیای تێكشكاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت، هێرشی زەمینی سوپای توركیایان لە بەرەی (گرێ‌ سپی) تێكشاندووە و زیانێكی زۆریشیان بە سوپاكە گەیاندووە.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، لە بەرەی (گرێ‌ سپی) شەڕڤانان هێرشی زەمینی سوپای توركیا و چەكدارە هاوپەیمانەكانیان تێكشكاندووە و گورزێكی كوشندەشیان لێوەشاندوون.

هەسەدە ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا لە بەرەی (گرێ‌ سپی) شەڕیش بەردەوامە و سوپای توركیا بە چەكی قورس هاووڵاتیانی سڤیل لە ناوەڕاستی شارەكە بۆردوومان دەكات.

ئابوری

جێگری سەرۆكی ئێران: قۆناغە سەختەكەی ئابووریمان تێپەڕاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی قۆناغە سەختەكەی ئابووری تێپەڕاندووە.

ئیسحاق جیهانگیری جێگری سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند:”سەرەڕای پیلانی دوژمنان، ئێران توانی قۆناغە سەختەكەی ئابووری تێپەڕێنێت و بەشێكی زۆری بەربەستەكانی بەردەم پەرەپێدانی وڵاتەكەی تێك بشكێنێت”.

جێگری سەرۆكی ئێران وتیشی:”ئەمریكاییەكان لەو باوەڕەدابوون دەتوانن لە ڕێگەی گەمارۆی ئابوورییەوە گەلانی ئێران بوروژێنن و ئاڵۆزی دروست بكەن، بەڵام گەلانی ئێران بە هەماهەنگی لەگەڵ هەوڵی لێپرسراوانی وڵات ڕێگەیان نەدا بگەنە مەرامەكانی خۆیان”.

ئیسحاق جیهانگیری ئەوەشیخستەڕوو:”سیاسەتی دروستكردنی ئاژاوە لە لایەن ئەمریكاییەكانەوە تەمەنی كورت دەبێت و دووپاتیشیكردەوە، گەلانی ئێران لەبەردەم داهاتوویەكی ڕووناك و ڕۆژانێكی پڕ لە بەختەوەریدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ژنێك پۆستی سەرۆكی پۆلیڤیای وەرگرت

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای هەڵهاتنی سەرۆكی پۆلیڤیا بۆ مەكسیك، ژنێك لەجێگەی سەرۆكی ئەنجومەنی پیرانی ئەو وڵاتە پۆستی سەرۆكی ئەو وڵاتەی وەرگرت.

دوای ئەوەی بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكانی وڵاتەكەی ئیڤۆ مۆرالیس سەرۆكی پۆلیڤیا دەستبەرداری پۆستەكەی بوو و بەرەو مەكسیك هەڵهات، هەر چەندە بەپێی دەستووری ئەو وڵاتە دەبوو سەرۆكی ئەنجومەنی پیرانی جێگەی بگرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوبراویش دەستەبەرداری پۆستەكەی بووبوو، ژنێك بەناوی جيانین ئانیز ئەندامی ئەنجومەنی پیران بەسەرۆكی وڵات دیاری كرا و سوێندی یاسایی خوارد.

بەپێی دەستوور دوای سوێندخواردنەكەی، جيانین ئانیز ماوەی 90 ڕۆژی لەبەردەم دەبێت بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری وڵات و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەرۆك وەزیرانی كوەیت دەستی لەكاركێشایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی حكومەتی كوەیت ئاشكرایكرد، سەرۆك وەزیرانی كوەیت داوای دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی میری ئەو وڵاتە كردووە.

تاریق مزرم وتەبێژی حكومەتی كوەیت لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، شێخ جابر موبارەك سەرۆك وەزیرانی كوەیت داوای دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی میری ئەو وڵاتە كردووە.

سەبارەت بە هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی سەرۆك وەزیرانی كوەیت، تارق مزرم ئەوەی خستەڕوو، مەبەست لە دەستلەكاركێشانەوەكە بۆ پێكهێنانی كابینەیەكی نوێ حكومەتی كوەیتە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، لە ڕۆژی 6ی ئەم مانگەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە كوەیتی پایتەخت و بەشێك لە شارەكانی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت و خۆپیشاندەران داوای چاكسازی سیاسی دەكەن و دواتریش داوایان لە میری وڵاتەكەیان كرد پەرلەمان و حكومەت هەڵبوەشێنێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان