ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

شەڕڤانان فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیان خستە خوارەوە
شەڕڤانان لە 10 بەرەوە ڕووبەڕووی سوپای توركیا بوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی زەمینی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوی كوردستان شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە 10 بەرەوە ڕووبەڕووی ئەو سوپایە بوونەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوی كوردستان لە 10 بەرەوە بە تەواوی چەك و هێزی سەربازییەوە ڕووبەڕووی سوپای توركیا بوونەتەوە و تا ئێستا ڕێگریان لە پێشڕەوی ئەو سوپایە كردووە كە بەرەكانیش هەریەك لە بەرەی (شاری ئەلباب، شاری ئەلمارع، شاری جەرابلوس)ن و لە سەر سنووری ڕۆژئاوای كوردستانیش بەرەكانی (مەنبج، كۆبانێ، گرێ سپی، سەرێكانی، درباسیە، دێرك و قامیشلۆ)ن.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، لەگەڵ دەستپێكی ئۆپراسیۆنە زەمینییەكە شەڕڤانان تانكێكی سوپای توركیایان تێكشكاندووە و فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانیشیان خستووەتە خوارەوە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەك سەرباز و چەكداری هاوپەیمانی سەر بە سوپای توركیایان كوشتووە.

جیهان

ئەردۆغان هەڕەشەی دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، لە حاڵی جێبەجێنەكردنی بەڵێنەكانی ئەمریكادا هێرشەكان بۆ سەر باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەست پێدەكاتەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە وتارێكدا ڕایگەیاند، حەوت سەربازی توركیا و 79 چەكداری گروپ چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان كوژراون.
لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆشیەوە لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی ڕوسیا لە سوچی ئاشكرایكرد، لەگەڵ پۆتیدا تاوتوێی ڕەوشی سوریا دەكات.
وتیشی”ڕوسیا و توركیا لەبەرانبەر ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ڕەوشی سوریا هاوبۆچوون و تێكۆشینی هاوبەش دەكەن”.

ئەم لێدوانە هاوكاتە كە ئەمشەو كاتژمێر 10ی شەو بە كاتی كوردستان وادەی ئاگربەستی نێوان توركیا و هەسەدە كۆتایی پێدێت و بەپێی لێدوانی بەرپرسانی توركیا و هەسەدە شەڕ دەستپێدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆمپیۆ: ترەمپ ئامادەیە هێزی سەربازی دژی توركیا بەكاربهێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئامادەیە لەكاتی پێویستدا هێزی سەربازی دژی توركیا بەكاربهێنێت.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ ئامادەیە ڕێگەچارەی سەربازیی دژی توركیا بگرێتەبەر ئەگەر پێویست بكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لەگەڵ دەستپێكی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) ئەمریكا بڕیاریدا سەرجەم هێزە سەربازییەكانی لە ناوچەكە بكێشێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوام چۆمسكی: بایكۆت ئابووری توركیا دادەڕمێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەیلەسوفێكی ئەمریكایی ڕایدەگەیەنێت، بایكۆتكردنی كاڵای توركیایی ئابووری ئەو وڵاتە دادەڕمێنێت.

نوام چۆمسكی نووسەری بەناوبانگ و فەیلەسوفی ئەمریكایی لە پەیامێكدا سەبارەت بە بایكۆتی كاڵای توركیایی بەهۆی هێرشەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا ڕایگەیاند، پێویستە هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیرانی جیهان ، بایكۆتی كاڵای توركيايی بكەن و مامەڵەی پێوەنەكەن.

نوام چۆمسكی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بایكۆتی كاڵای توركی بكرێت و بازاڕەكان بەبێ بەرهەمی توركیایی بمێنێتەوە، توركیا تووشی داڕمانی ئابووریی دەبێت، هەروەها بۆ ڕاوەستانی هێرشەكان داوا دەكات توركیا بخرێتە ژێر گوشاری نێودەوڵەتییەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان