ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

قوباد تاڵەبانی: ئیرادەی كورد بە هیچ هێزێك تێكناشكێنرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەسەر هێرشەكەی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت:”ئیرادەی كورد بە هیچ هێزێك تێكناشكێنرێت”.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا كە لە تۆرشی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە ڕایگەیاندووە:” ئیرادەی كورد بە هیچ هێزێك تێكناشكێنرێت، خوێنی كوردیش وەك خوێنی هەموو مرۆڤێكی ئەمریكایی و ئەوروپایی ئاڵ و بە نرخە”.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە:”جیهان گەلێك ساڵە قەرزاری كوردە، بەڵام قەرزەكەی لە كاتی خۆیدا نادەنەوە، ئێستا ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ئەو هێرش و پەلامار و كوشتارەی كە دەكرێتە سەر ڕۆژئاوای كوردستان ڕابگرێت، چونكە جگە لەماڵوێرانی، كاولكاری و ئاوارەیی هیچی تری لێ بەرهەم نایەت و تەنها خزمەتكردنە بە داعش كە دوژمنی هاوبەشی هەموو دنیایە”.

دەقی پەیامەكەى قوباد تاڵەبانی:

ئیرادەی كورد بە هیچ هێزێك تێكناشكێنرێت، خوێنی كوردیش وەك خوێنی هەموو مرۆڤێكی ئەمریكی و ئەوروپی ئاڵ و بەنرخە. جیهان گەلێك ساڵە قەرزاری كوردە، بەڵام قەرزەكەی لە كاتی خۆیدا نادەنەوە.

ئێستا ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ئەو هێرش و پەلامار و كوشتارەی كە دەكرێتە سەر رۆژئاوای كوردستان رابگرێت، چونكە جگە لەماڵوێرانی، كاولكاری و ئاوارەیی هیچی تری لێ بەرهەم نایەت و تەنها خزمەتكردنە بە داعش كە دوژمنی هاوبەشی هەموو دنیایە.

جیهان

زانایانی ڕوسیا: نزیكبووینەتەوە لەوەی خانە شێرپەنجەییەكان بەبێ‌ نەشتەرگەری لەناوببەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

زانایانی زانكۆیەكی ڕوسیا ڕایدەگەیەنن، نزیكبوونەتەوە لەوەی خانە شێرپەنجەییەكان بەبێ‌ نەشتەرگەری و لەڕێی ترپە موگناتیسییەكان لەناوببەن.

زانایانی زانكۆی سەمارا لە ڕوسیا ڕایانگەیاند، كاردەكەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەكان بەبێ‌ ئەوەی نەشتەرگەری بۆ تووشبووەكە ئەنجام بدەن، ئەویش لە ڕێگەی بەكارهێنانی ترپە موگناتیسییەكانەوەیە.

زاناكانی ئەو زانكۆ ڕوسیاییە ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ترپە موگناتیسییەكان هاوكار دەبێت بۆ دەستنیشانكردنی خانە شێرپەنجییەكان لە لەشدا و كردنە ئامانجی بەشێوەیەكی ورد و لەناوبردنی بێ ئەوەی خانە ساغەكانی نزیك خانەشێرپەنجەییەكان زیانیان پێبگات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی زانكۆی سەمارا ئەوەیخستووەتەڕوو، زاناكان داهێنانەكەیان لەسەر خانە شێرپەنجەییەكان و خانە ساغەكانی نزیكی تاقیكردووەتەوە و بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكان سەركەوتنیان بەدەستهێناوە،

لەوبارەیەوە پڕۆفیسۆر لاریسا ڤۆلۆڤا سەرۆكی بەشی تەكنەلۆژیای زیندەوەرزانی لە زانكۆی سەمارا ڕایگەیاندووە:” بەپێی زانیارییەكانیان پێشتر ترپەی موگناتیسی لەبواری پزیشكیدا بەمەبەستی چارەسەركردنی نەخۆش بەكارنەهاتووە و لێكۆڵینەوە لەسەر كاریگەرییەكانی نەكراوە”.

لایخۆیەوە، دكتۆرە ئێرینا بیلیاییڤا لە هەومان زانكۆ ڕایگەیاندووە:”تاقیكردنەوەكانیان لەسەر خانە شێرپەنجەییەكان لە ئەندامە جیاوازەكانی لەش ئەنجامداوە، ئەمەش وایكردووە دەرەنجامێكی دڵخۆشكەر بەدەستبهێنن و پێداگر و سوربن لە بەردەوامبوون لەسەر كارەكەیان”.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سوپای نیشتمانی لیبیا: سێیەم فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیامان خستەخوارەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سوپای نیشتمانی لیبیا ڕایدەگەیەنێت، سێیەم فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیایان خستووەتەوە خوارەوە.

سوپای نیشتمانی لیبیا لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا هێزەكانیان توانیویانە سێیەم فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لە باشووری شاری تەر ابلوس بخەنە خوارەوە.

سوپای نیشتمانی لیبیا ڕوونیشیكردووەتەوە، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە لە بنكەیەكى توركیا لە فڕۆكەخانەی معیتیقە هەستاوە و لە جۆری (بەیرەقدار) بووە، مەبەست لە هەستانەكەشی چاودێرێكردنی بنكەكانی هێزی سوپای نیشتمانی لیبیا بووە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڤیدیۆ.. تەنها لە فیلمەكانی هۆلیووددا ئەو دیمەنت بینیوە
زرێپۆشێكی سوریا و تانكێكی توركیا ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب، ڕووبەڕووبوونەوەیەكی هۆلیوودی لەنێوان زرێپۆشێكی سوپای ڕژێمی سوریا و تانكێكی چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە ڕیفی ئیدلب بڵاوكراوەتەوە، كە تیایدا زرێپۆشەكە كە دروستكراوی وڵاتی ڕوسیایە هەڵدەكوتێتە سەر تانكەكەی چەكدارانی سەر بە توركیا و ڕێگە لەبەرەوپێشوونی دەگرێت و بەبێ‌ تەقە شكستی پێدەهێنێت.
ك.ج

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان