ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سوید نیگەرانی خۆی دژی هێرشی توركیا ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

هاوشێوەی بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا دژی هێرشی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان، سوید بەفەڕمی نیگەرانی خۆی بە توركیا ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵێكی بەشی كوردی ڕادیۆی سوید، وەزارەتی دەروەی سوید باڵیۆزی توركیای لە ستۆكهۆڵم بانگهێشت كرد و بەفەڕمی نیگەرانی وڵاتەكەیانی لە بارەی هێرشەكانی بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان پێ ڕاگەیاندووە”.

هاوكات، سێ پارتی وڵاتی سوید نیگەران و دژایەتی خۆیان بۆ دەستپێكردنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاندووە.

جیهان

ئەردۆغان هەڕەشەی دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، لە حاڵی جێبەجێنەكردنی بەڵێنەكانی ئەمریكادا هێرشەكان بۆ سەر باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەست پێدەكاتەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە وتارێكدا ڕایگەیاند، حەوت سەربازی توركیا و 79 چەكداری گروپ چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان كوژراون.
لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆشیەوە لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی ڕوسیا لە سوچی ئاشكرایكرد، لەگەڵ پۆتیدا تاوتوێی ڕەوشی سوریا دەكات.
وتیشی”ڕوسیا و توركیا لەبەرانبەر ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ڕەوشی سوریا هاوبۆچوون و تێكۆشینی هاوبەش دەكەن”.

ئەم لێدوانە هاوكاتە كە ئەمشەو كاتژمێر 10ی شەو بە كاتی كوردستان وادەی ئاگربەستی نێوان توركیا و هەسەدە كۆتایی پێدێت و بەپێی لێدوانی بەرپرسانی توركیا و هەسەدە شەڕ دەستپێدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆمپیۆ: ترەمپ ئامادەیە هێزی سەربازی دژی توركیا بەكاربهێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئامادەیە لەكاتی پێویستدا هێزی سەربازی دژی توركیا بەكاربهێنێت.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ ئامادەیە ڕێگەچارەی سەربازیی دژی توركیا بگرێتەبەر ئەگەر پێویست بكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لەگەڵ دەستپێكی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) ئەمریكا بڕیاریدا سەرجەم هێزە سەربازییەكانی لە ناوچەكە بكێشێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوام چۆمسكی: بایكۆت ئابووری توركیا دادەڕمێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەیلەسوفێكی ئەمریكایی ڕایدەگەیەنێت، بایكۆتكردنی كاڵای توركیایی ئابووری ئەو وڵاتە دادەڕمێنێت.

نوام چۆمسكی نووسەری بەناوبانگ و فەیلەسوفی ئەمریكایی لە پەیامێكدا سەبارەت بە بایكۆتی كاڵای توركیایی بەهۆی هێرشەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا ڕایگەیاند، پێویستە هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیرانی جیهان ، بایكۆتی كاڵای توركيايی بكەن و مامەڵەی پێوەنەكەن.

نوام چۆمسكی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بایكۆتی كاڵای توركی بكرێت و بازاڕەكان بەبێ بەرهەمی توركیایی بمێنێتەوە، توركیا تووشی داڕمانی ئابووریی دەبێت، هەروەها بۆ ڕاوەستانی هێرشەكان داوا دەكات توركیا بخرێتە ژێر گوشاری نێودەوڵەتییەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان