ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

سەنا بەرزنجی یەکەم ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە

خێزان

خانمە هونەرمەند سەنا بەرزنجی یەکەم ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی (بیستوومە) بڵاوکردەوە.

گۆرانیەکەی سەنا بەرزنجی لە هۆنراوەی ڕەنج سەنگاویە و نەڤید زەردی ئاوازی بۆ بەرهەمەکە داناوە.

سەنا بەرزنجی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ناوبانگێکی زۆری هەیە و تا ئێستاش ئامادەنەبووە ڕوخساری خۆی بەتەواوەتی نیشان بدات.

کوردستان

سلێمانی.. لە پێشانگەیەكی كاریكاتێریدا ڕێز لە كۆڵنەدانی شەڕڤانان دەگیرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

ناوەندی 7 ڕەنگە لە شاری سلێمانی بۆ ڕێزلێنان لە خەبات و كۆڵنەدانی شەڕڤانان لە ڕۆژئاوای كوردستان پێشانگەیەك بۆ ژمارەیەك كاریكاتێرستی كورد و عەرەب و فارس و وڵاتانی تر دەكاتەوە.

پێشانگەكە ڕۆژی 26/10/2019 لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی كاتژمێر4 دەكرێتەوە، بۆ بەدەستهێنانی بەرهەمی كاریكاتێرستە جیهانییەكان 7 ڕەنگە پەیوەندی بە بەشێك لە كاریكاتێرستەكانەوە كردووە ئەوانەی كە كاریان بۆ ڕسواكردنی توركیا و ئەردۆغان و ڕێزلێنان له خەباتی ڕۆژئاوا كردووە داوای كارەكانیان كردووە، لەهەمانكاتدا ژمارەیەك لە كاریكاتێرستە كوردەكانیش لە باشورو ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەشداریان كردووە، و پێشانگەكەش 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

بانە بەشێک لە بەرهەمە نوێکەی خۆی بڵاوکردەوە

خێزان

خانمە گۆرانیبێژ بانە شیروان سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی خۆیەتی بەناوی (بۆچی) کە لە وڵاتی تورکیا کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە.

ئەفشین شوکری کە کاری ئاواز و ئەرێنجمێنتی بۆ بەرهەمەکە کردووە ڕایگەیاند”بەرهەمە نوێکەی بانە بە ناوی (بۆچی)یە، لە تێکستی ئەسرین یوسف زادەیە و خۆم کاری ئاواز و ئەرێنجمێنتم بۆ کردووە و دەرهێنەری تورک حەسەن کویجو کاری دەرهێنانی بۆ کردووە”

ئەفشین شوکری وتیشی”بەرهەمەکە کارێکی جیاواز و جوان دەبێت و چەند مانگێک کاری تێدا کراوە”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

سەیران (لای لایە)ی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە

خانمە گۆرانیبێژ سەیران عوسمان دووەم بەرهەمی هونەری خۆی بڵاوکردەوە کە گۆرانیەکەی تایبەتە بە ڕۆژئاوای کوردستان.

سەیران عوسمان لەبارەی بەرهەمەکەیەوە  ڕایگەیاندووە”بەداخەوە ئێستا خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە دۆخێکی ناهەموار و ناخۆشدان، ئەرکی ئێمەشە کە هەریەکەمان بەپێی بوار  و کاری خۆی پشتگیریان لێبکات، هەر بۆیە بڕیارمدا کە بەرهەمێکی تایبەت بە ڕۆژئاوا بەرهەم بهێنم و لاوانەوەیەکیان بۆ بکەم”

سەیران عوسمان وتیشی”بەرهەمەکە بەناوی (لای لایە بۆ ڕۆژئاوا)یە و لە هۆندراوەی ئەفشین موحەمەدیە و  سمکۆ فەیزی کاری ڕێکخستنی موزیکی بۆ کردووە و ئوسف لەشکری کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە، ئەمەش دووەمن بەرهەمی هونەری منە”

سەیران عوسمان ماوەی چەند ساڵێکە کاری پێشکەشکاری دەکات و ئێستاش دەستی کردووە بە کاری هونەری و خاوەنی ڤیدیۆ کلیپێکە بەناوی  (فۆلکلۆر).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان