ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەبەوەدەكات، “بە نیگەرانییەكی قوڵەوە لە لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ چەند ناوچەیەكی جیاجیای ڕۆژئاوای كوردستان دەڕوانێت و داوا دەكەین هەرچی زووە ئەم ئۆپراسیۆنانە بوەستێنرێن و لە ڕێگای دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانەوە كێشەكان چارەسەر بكرێن”.

پەرلەمانی كوردستان ڕاشیدەگەیەنێت،”بەردەوام بە دواداچوون بۆ ئەم دۆخە دەكات و ئامادەكاری بۆ دانیشتنێكی تایبەت لەسەر دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات”.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

راگەیەنراویك لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانەوە

پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، بە نیگەرانیەكی قوڵەوە لە لەشكركیشی سوپای توركیا بۆ چەند ناوچەیەكی جیاجیای رۆژئاوای كوردستان دەروانێت و داوا دەكەین هەرچی زووە ئەم ئۆپەراسیۆنانە بوەستێنرین و لە ریگای دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانەوە كێشەكان چارەسەر بكرین . دۆخی ناوچەكە هیشتا لە قۆناغیكی هەستیار و ناجێگیردایەو شەری تیرۆر كۆتایی نەهاتووەو گەلانی ناوچەكە لە نەهامەتی و ناسەقامگیریدا دەژین و پیمان وایە ئەم لەشكركیشیە نەك چارەسەری كیشەكان ناكات، بەلكو ئاسۆی چارەسەری و ئاشتی دوورتر دەخاتەوە.

داوا لە كۆمەڵگای نیوەدەلەتی دەكەین، بە تایبەتی ئەمریكا و روسیا و بەریتانیا و فەرەنسا ، هەموو هیزو توانایان بخەنە گەڕ بۆ وەستاندنی ئەم دۆخە نەخوازراوەو ریگرتن لە ناسەقامگیری زیاتر و هەولدان بۆ رەخساندنی هەلومەرجی نوێ بۆ دانوستاندن.

بە توندی ئیدانەی هەر جۆرە پەلامارێك دەكەین كە هاولاتیانی سیڤیل بە ئامانج بگریت لە هەر لایەكەوە بیت. پەرلەمانی كوردستان پشتیوانی تەواو لە بوونی دیالۆگ و گفتوگۆ دەكات لە سەر ئاستی هەریمایەتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی كیشەكانی ناوچەكە.

گەلی كوردستان ، بە شانازییەكی زۆرەوە پیشەنگی خەبات و قوربانی بووە لە شكست پیهینانی تیرۆریستانی داعش و هینانەدی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی و جیهانی. بەردەوامی ئەم دۆخە نەخوازراوە سەربازییەی سەر رۆژئاوای كوردستان ، زەمینەی زیاتر بۆ تیرۆرسیتان دینیتە ئاراو دەستكەوتەكانی شەری تیرۆر لە ناو دەبات و بەوەش ئاشتی هەریمایەتی و جیهانی دەكەویتە بەردەم هەرەشەی جددیەوە.

پەرلەمانی كوردستان بەردەوام پشتیوانی چارەسەری ئاشتییانەو دیموكراسییانەی دۆزی رەوای خەلكی كوردستانە لە هەر پارچەیەك بیت.

داوا لەسەرجەم هیز و لایەنە كوردستانیەكان دەكەین ، هەموو ناكۆكیەكی سیاسی بخەنە لاوەو لە سەر بنەمای حیكمەت و دووربینی سیاسی ، پیكەوە لە خەباتی ئاشتییانەو دیپلۆماسیانەو مەدەنیانە بەردەوام بن بۆ كۆتایی هینان بەم دۆخە نەخوازراوە.

پەرلەمانی كوردستان بەردەوام بە دواداچوون بۆ ئەم دۆخە دەكات و ئامادەكاری بۆ دانیشتنێكی تایبەت لەسەر دۆخی رۆژئاوای كوردستان دەكات.

جیهان

پێشبینی دەكرێت ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئیتاڵیا بگاتە 12 ملیۆن


خەڵك – بەشی هەواڵ

نوێنەری وڵاتی ئیتاڵیا لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت: ڕەنگە ژمارەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی بگاتە 12 ملیۆن كەس.

ڤاڵتیر ریتشاردی نوێنەری وڵاتی ئیتاڵیا لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كە هاوكات پۆستی جێگری وەزیری تەندروستیشی هەیە ئاشكرایكرد، ڕەنگە لە 20% هاووڵاتیانی ئیتاڵیا تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا ببن.

نوێنەری وڵاتی ئیتاڵیا لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشدەخاتەڕوو، پێویستە فراوانتر پشكنینەكان بۆ پلازمای خوێن بكرێت و لەسەر بنچینەی كارلێكەكانی بەرگری جەستە، توێژینەوە لەسەر ئەو تەنە نامۆیانەی كەلەناو پلازمای خوێنی توشبووەكاندان بكەین، بەمەش دەگەینە ژمارەی ورد و ڕاستەقینەی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

ڤاڵتیر ریتشاردی ئاماژە بەوەش دەكات، تووشبوونی 20%ی هاووڵاتیانی ئیتاڵیا بەڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوە دەگەیەنێت كە جەستەی تووشبووەكان توانیویەتی دژە بەرگری دروستبكات. لە 80% كەی تری هاووڵاتیان لەبەرامبەر بەڤایرۆسەكە بێتوانا و بێ هێز بوون.

هاوكات، جەختیشی كردووەتەوە: بۆچوونەكەی تەنها گریمانەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە فەڕەنسا 600 سەرباز تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا ئاشكرای دەكات، كە 600 سەرباز فەڕەنسی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

فلۆرانس بارلی، وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ڕۆژنامەی (برۆغریس) ئاماژەی بەوەكردووە، كە نزیكەی 600 سەرباز تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و بەردەوامیش ڕوو لەزیادبوونە.

ڕاشیگەیاندووە، چاودێری دۆخەكە دەكەین بەشێوەیەكی چڕ و دامەزراوەكانیش بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام ئەوە كاریگەری ناكاتە سەر دۆخی سەربازی وڵات.
ئێوارەی هەینی وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا بڵاویكردەوە، كە ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە ڕێژەی 61%ی تووشبووان لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، كە ژمارەیان گەیشتۆتە 6 هەزار و 507 كەس و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتۆتە 82 هەزار و 165 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا، نزیكەی سێ هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، تاكو نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە ئێران پەنجا و پێنج هەزار كەسی تێپەڕاند.

ئاژانسی تەسنیم بڵاویكردەوە، كیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دوێنێ هەینییەوە تاكو ئەمڕۆ 2650 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

وتیشی”ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون گەیشتە 55743 كەس و ئەوانەشی ڕزگاریان بووە 19736 كەسن”.

ئاشكراشیكرد، بەداخەوە لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 158 كەسی دیكە گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش 3453 كەس بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان