ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كۆسرەت ڕەسوڵ لەبارەی ڕۆژئاوای كوردستانەوە داوایەك لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی لەشكركێشی توركیا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات لە كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەیاندا كورد بی ئومێد نەكەن.

كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكیدا ڕایدەگەیەنێت:”داوا لە كۆمەڵگای نێوەوڵەتی دەكەین، چۆن لە جەنگی تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعشدا، پشتیوانی گەلی قارەمانی كوردستان بوون، لەم پەلاماردان و لەشكركێشەیشدا، بێنەدەنگ بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ڕێگەگرتن لەكارەساتی گەورەی مرۆیی و تێكچوونی ئاسایشی ناوچەكە. لەمڕووەوە داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دەكەین، لە كۆبونەوەی چاوەروانكراویاندا گەلەكەمان نائومێد نەكەن و لەبەرژەوەندی ئاشتی و ئاسایشیدا بڕیاربدەن”.

هاوكات، كۆسرەت ڕەسول عەلی ڕاشیدەگەیەنێت:”دەستپێشخەری كۆبوونەوە و میوانداریكردنی لوتكەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەخەمەڕوو و بۆ پتەوكردنی تەبایی لایەنە سیاسییەكان و یەكڕیزی گەلەكەمان و یەكخستنی هەڵوێستەكان و ئامادەكاری بۆ ڕووبەڕووبونەوەی مەترسییەكان و مامەڵەكردن لەگەڵ پێشهاتەكان”.

دەقی پەیامەكە:

پەیامێك لە كۆسرەت رەسول عەلی -یەوە

‎بەداخەوە سەرباری هۆشداری و ناڕەزایی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، لەشكركێشی و پەلاماری بۆ باكوری سوریا و ڕۆژئاوای كوردستان دەستی پێكرد، كە سەرباری پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتیەكان و سەروەری خاكی سوریا، ژیانی هەزاران مرۆڤی مەدەنی بێدیفاع لەژێر مەترسی تۆپباران و ئاگری شەڕدان.

‎پەنابردن بۆ بژاردەی شەڕ و بەلاوەنانی بژاردەی ئاشتی و چارەسەری سیاسی، كارەساتێكی گەورەی مرۆیی دەخوڵقێنێ و ئاسایش و ئۆقرەیی ناوچەكە و جیهانیش دەخاتە مەترسیەوە و جارێكی تر هەڕەشەی تیرۆر كوچی بە لیشاو بەجۆرێكی تر سەرهەڵدەداتەوە.

‎داوا لە كۆمەڵگای نێوەوڵەتی دەكەین، چۆن لە جەنگی تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعشدا، پشتیوانی گەلی قارەمانی كوردستان بوون، لەم پەلاماردان و لەشكركێشەیشدا، بێنەدەنگ بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ڕێگەگرتن لەكارەساتی گەورەی مرۆیی و تێكچوونی ئاسایشی ناوچەكە. لەمڕووەوە داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دەكەین، لە كۆبونەوەی چاوەروانكراویاندا گەلەكەمان نائومێد نەكەن و لەبەرژەوەندی ئاشتی و ئاسایشیدا بڕیاربدەن.

‎لەم بارودۆخە ئاڵۆزو مەترسیدارەدا، داوا لە هەموو هێزە سیاسیەكانی كوردستان و گەلی كوردستان دەكەم، تەبایی و یەكریزیمان بپارێزین و نێوماڵی كوردستان تۆكمەتر بكەین. هەموو هەوڵێكمان بخەینەگەر بۆ هاوكاری مرۆیی ئاوارەكان و بەكارهێنانی هەموو كەناڵە پەیوەندییە دیپلۆماتیەكان لە پێناوی ڕێگەگرتن لە تەشەنەكردنی مەترسیەكان.

‎هەروەها دەستپێشخەری كۆبونەوەو میوانداریكردنی لوتكەی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان دەخەمەروو و بۆ پتەوكردنی تەبایی لایەنە سیاسیەكان و یەكریزی گەلەكەمان و یەكخستنی هەڵوێستەكان و ئامادەكاری بۆ رووبەروبونەوەی مەترسیەكان و مامەڵەكردن لەگەڵ پێشهاتەكان.
‎سەربكەوێ ئاشتی ، نەفرەت لە شەڕو خوێنڕشتن.

 

‎كۆسرەت رەسول عەلی

‎جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك

9/10/2019

کوردستان

نووسەر ڕۆژنامەوانێك داوای سزادانی بەڕێوەبەرێكی گشتی دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسەر و ڕۆژنامەوانێك داوا لە وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دەكات بەڕێوەبەرێكی گشتی سەر بە وەزارەتەكەی سزا بدات.

هونەر تۆفیق نووسەر و ڕۆژنامەوان داوا لە وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات:”بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری گەرمیان سزا بدات، لەبەرئەوەی ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە بڕیارێكی لە دژی فەرهەنگ و ڕۆشنبیری دەركردووە”.

دەقی داواكارییەكە:

بۆ كاكە حەمەی حەمە سەعید – وەزیری رۆشنبیری

بەڕێز جەنابی وەزیر ، لەبەر ئەوەی ئیدارەی رۆشنبیری ئەم هەرێمە لە ئەستۆی ئێوەیە ..

ئاگادارن كە مدیر عامێكت لە ئیدارەی گەرمیان لەسەر هاوڕانەبوونی لەگەڵ دەقێكی شانۆیی ، سزای ساڵێك سڕكردنی ئەو گەنجە هونەرمەندانەی داوە !! قەرارێكی فەوری دەركردووە لەدژی فەرهەنگ و رۆشنبیری .

داواكارم بەڕێزیشتان لەپێناو پاراستنی شكۆی فەرهەنگی كوردیدا ، ئێوەش قەرارێكی سەوری و فەوری دەربكەن بە سزای سڕكردنی ئەو مدیرعامە بۆ ماوەی ساڵێك . لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی سزاكەی بەسەر ئەو گروپی شانۆیەدا ، ماوەی سزای سڕكردنەكەی ئەویش تەواوببێت .

لەگەڵ ڕێزماندا ..

هونەر تۆفیق

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەشتە ئاسمانییەكانی هەرێم بۆ نەجەف ڕاگیرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ڕاگەیاندنی حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای نەجەف، گەشتە ئاسمانییەكانی هەرێم بۆ ئەو پارێزگایە ڕاگیرا.

ماڵپەڕی فەڕمی یەكێتی بڵاویكردەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان لەڕێی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێرەوە بۆ پارێزگای نەجەف ڕاگیران.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ 24/2/2020 حكومەتی عیراق بە فەڕمی حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لەو پارێزگایە ڕاگەیاند.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بافڵ تاڵەبانی : نابێت مووچە و قوتی فەرمانبەرانی ھەرێم ببەسترێتەوە بە كێشە سیاسییەكانەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لە ھەولێر لەگەڵ ستیڤ فەیگن كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەھەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە سەعدی ئەحمەد پیرە و ھەرێم كەمال ئاغا ، ئاڵا تاڵەبانی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی ئامادەیبوون، باس لەدواین ھەوڵەكان بۆ پێكھێنانی حكومەتی نوێی عیراق و دەرئەنجامی گفتوگۆكانی شاندی دانوستانكاری ھەرێم بۆ بەغدا كرا و تێڕوانین و سیاسەتی یەكێتیی لەوڕووەوە خرایەڕوو.

لای خۆیەوە بافڵ تاڵەبانی جەختی لە گفتوگۆی جددی و بنیادنەرانە لەنێوان ھەرێم و عیراق كردەوە لە سەر بنەمای دەستوور و چەسپاندنی دادپەروەری و بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵك و ڕایگەیاند، یەكێتی پەرۆشی پێكھێنانی حكومەتێكە كە ڕەنگدانەوەی خواستی ھەموولایەك بێت و نابێت مووچە و قوتی فەرمانبەرانی ھەرێمیش ببەسترێتەوە بە كێشە سیاسییەكانەوە.

بافڵ تاڵەبانی دووپاتیشیكردەوە، كورد وەك ھەمیشە بەشێك دەبێت لەچارەسەركردنی كێشەكان.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان