ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەڕلەمانتارێكی پێشوو دەبێتە وەزیر لە حكومەتی هەرێم

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بە فەرمی مەرسومی بوونم بە وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لە لایەن سەرۆكی حكومەتەوە واژۆ كرا، دەشڵێت: “لە ئایندەدا دەبینە نوێنەری هەموو پێكهاتەكان بەشێوەیەكی ڕاست و دروست”.

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە فەرمی مەڕسومی دەستبەكاربوونی بۆ بەندە وەك وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان دەركرد.

وتیشی، “لە ئایندەدا وەك وەزیری هەرێم دەبینە نوێنەری تەواوی پێكهاتەكان، لە توركمان و مەسیحی و ئێزدی و شەبەك و تەواوی پێكهاتەكانی هەرێم و دەبینە نوێنەرێكی ڕاستەقینە بۆ هەمووان لە ناو حكومەتی هەرێم”.

لەبارەی شوێن و بینا بۆ ڕاپەڕاندنی كاروبارەكانی وەزارەتەكەی ئەو وەزیرە ڕایگەیاند، لە ئێستادا تەنها مەڕسومەكە دەرچووە و لە ئایندەدا كار و پڕۆژەكانمان دەست پێدەكەین و ئەوكات لە ڕووی شوێن و بیناشەوە هەماهەنگی دەكەین.

ئایدن مەعروف، لە خولی پێشووی پەڕلەمانی كوردستان پەڕلەمانتار بوو لەسەر پشكی پێكهاتەی توركمانەكان لە حزبی بەرەی توركمانی.

کوردستان

بە وێنە.. كاركردن لەپردی بەنداوی سماقوڵی دەستی پێكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

كاركردن لەپردی بەنداوی سماقوڵی دەستی پێكردەوە كە پڕۆژەكە تەواوكاری كارەكانی بەنداوی سماقوڵیە و بەهۆی قەیرانی دارایی كارەكانی ڕاوەستابوو.

قائیمقامیەتی كۆیە لە ڕاگەیەنراوێكدا نوسیویەتی”پڕۆژەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەكان و لەبودجەی وەزارەتی كشتۆكاڵ و سەرچاوەئاویەكانی حكومەتی هەرێم جێ بەجێدەكرێت و دواوادە كۆتایی ئەمساڵ دەبێت.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆتین: پەیوەندییە باشەكانمان لەگەڵ توركیا هاوكار دەبن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی سووریا

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆكی ڕووسیا فلادیمێر پۆتین ڕایگەیاند، ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان ڕووسیا و توركیا هاوكار دەبێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەكە.

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پۆتین و ئەردۆغان دەستیپێكرد و لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا، پوتین ئاماژەی بەوە كرد “رەوشی سووریا زۆر سەختە و جموجۆڵی زۆر گۆڕاو لەبارەی ناوچەكە هەیە و ئاگاداری ئەوەین. لەو باوەڕەدام كە ئەم كۆبوونەوە و راوێژكردنە زۆر بەسوود دەبێت”.

بەپێی ئانادۆڵۆ، پۆتین باسی لە پەیوەندی باشی ڕووسیا و توركیا كرد و ڕایگەیاند ”لەو باوەڕەدام كە ئەو ئاستەی لە پەیوەندییەكان لەم چەند ساڵەی دواییدا پێیگەیشتووین، یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەركردنی تەواوی ئەو كێشانەی ئەمڕۆ لە ناوچەكەماندا هەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

منداڵە بریندارەكەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕەوانەی فەرەنسا كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەسەر ئەركی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان”محەمەد حەمید” منداڵە بریندارەكەی ڕۆژئاوای كوردستان، لە دهۆكەوە گەیەنرایە هەولێر و پاشان لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە ڕەوانەی فەرەنسا كرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

محەمەد حەمید لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی هێرشی فڕۆكەكانی توركیاوە برینداربووە و لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت، چونكە گومانی ئەوە دەكرێت بە چەكی قەدەغەكراو برینداركرابێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان