ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەهای لیرەی توركی هاڕەی كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان بەهای دراوی ئەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و شارەزایانیش هۆكارەكەی بۆ تێچووی زۆری شەڕ و مەترسی وەبەرهێنەران لە سەرمایەكانیان دەگەڕێننەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی (بلومبێرگ) ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ قسەكانی ئەردۆغان بۆ دەستپێكردنی شەڕی دژی ڕۆژئاوای كوردستان بەهای لیرەی توركی دابەزیوە و بەپێی ئاماژەكانی (بۆڕسەی ئەستەنبوڵ 100) بەهای لیرە بە ڕێژەی 1.22% و بە بەهای 100619 خاڵ دابەزیوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە بەهای لیرە بەڕێژەی 0.30% لەگەڵ مامەڵەی پێشوو دابەزیوە و دۆلارێك بە 5.847 لیرە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

وەك ماڵپەڕەكە ئاماژەی پێ‌ داوە، سەرمایەداران لە سەرمایەكانیان دەترسن بەهۆی دروست بوونی شەڕ و درێژەكێشانی و هەروەها دابین كردنی بودجەیەكی زۆریش بۆ بەردەوام بوونی شەڕەكە.

انخفاض بورصة اسطنبول مع انطلاق العملية التركية في سوريا

ئابوری

مووچەی پەرلەمانتار و ئیمتیازاتی سەرۆكایەتییەكان عیراق بۆ نیوە كەمكرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەدانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی عیراقدا دەنگ لەسەر هەمواری یاسایی خانەنشینی درا و مووچەی پەرلەمانتار و وەزیر و پلەباڵاكان بۆ نزیكەی نیوە كەمكرایەوە و بەوەش جیاوازی نێوان مووچەی پێشوو و ئێستا دەركەوت.

بەپێی یاسا هەمواركراوەكە دەرماڵەی سەرۆكایەتییەكان كەمكرانەوە و دیاریكراون و ئەو لیوا و فەوجە سەربازییانەی بۆ پاراستنی سەرۆكایەتییەكان دروستكرابوون لابران.

هەر بەپێی یاسا هەمواركراوەكە مووچەی پەرلەمانتار لە 10 ملیۆن دینارەوە بۆ 5 ملیۆن دینار كەمكرایەوە و زۆربەی ئیمتیازاتەكانیش بڕدران.

محەمەد شاكر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بە “بغداد الیوم”ی وتووە”ئێستاش مووچەی پەرلەمانتارێك پێنجار لە فەرمانبەرێكی ئاسایی زیاترە”.

كەمكردنەوەی مووچەی پلەباڵاكانی عیراق لەكاتێكدایە تائێستا پڕۆژەیاسای چاكسازی لە هەرێمی كوردستاندا كاری پێناكرێت و وەزیر و پەرلەمانتار و بریكاری وەزیر و سەرۆكایەتییەكانی هەرێم پارەیەكی زۆریان بۆ خەرج دەكرێت.

هەدار بارزانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوان وەك فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ ئەوەدان پڕۆژەی چاكسازی هاوشێوەی بەغدا لە هەرێمی كوردستانیش كاری پێبكرێت و جۆرێك لە عەدالەت لە دابەشكردنی مووچەدا بێتەكایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی: حكومەت پارەی نییە بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بە بڕیارێك لە سەرەتای ساڵی 2016ەوە حكومەتی هەرێم بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران”ترفیع”ی ڕاگرت و تائێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ ئاساییكردنەوەی.

هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئاساییكردنەوەی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران پێویستی بە پارەیە و حكومەتی هەرێم تائێستا ناتوانێت بڕیارێكی لەو شێوەیە بدات.

وتیشی”ئەو بابەتە پەیوەندی بە پارە و حكومەتەوە هەیە، هەر پڕۆژەیەك پەیوەندی بە پارەوە هەبێت دەبێت حكومەت بیكات، ئایا دەتوانێت مووچە زیاد بكات یان نا، ئەگەر وانەبێت ناكرێت، ئێمە داوامان كردووە بەڕێز وەزیری دارایی سەردانی لیژنەمان بكات و هەموو پرسیارێكی لەسەر دارایی و مووچە و سێ‌ مووچەكە و چەند پرسێكی دیكەی لێدەكەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

(خەڵك)وادەی كاركردن بە یاسای بودجەی ساڵی 2019 بۆ ساڵی داهاتوو لە عیراق ئاشكرا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر تاكو سەرەتای ساڵی داهاتوو بودجەی عیراق پەسەند نەكرێت، حكومەت دەتوانێت كار بە یاسای بودجەی ئەمساڵ بكات.

هەرچەندە دەبوو لە 15-10-2019 پڕۆژە یاسای بودجەی عیراق بگەیشتایەتە پەڕلەمان تاكو گفتوگۆی لەسەر بكرایە و پەسەند بكرایە، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەكان و بەردەوامیان لەلایەك و جێكردنەوەی داخوازی خۆپیشاندەران، پڕۆژەكە دواكەوتووە و بەپێی زانیارییەكان ئەەری هەیە هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی پەڕلەمان بكرێت.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەگەر بودجەی ساڵی داهاتووی عیراق پەسەند نەكرێت، حكومەتی عیراق دەتوانێت 1 لەسەر 12ی بودجەی ساڵی 2019 بەكاربهێنێت.

سەبارەت بە دوا وادە بۆ دەستبەكاربوونی خەرجكردنی ئەو بەشە بودجەیە ناوبراو ئاشكرایكرد، تاكو 1-1-2020 ئەگەر عیراق پڕۆژە یاسای بودجەی نەبوو، كار بە یاسای 2019 دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان