ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كاتەكانی پێدانی ئینتەرنێت بە هاووڵاتیان لە عیراق دیاریكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت گەڕاوەتەوە بۆ هاووڵاتیان و ڕۆژانە لە 8ی بەیانی بۆ 3ی عەسر بەردەست دەبێت ئەوەش لەپێناو ڕایی كردنی كارەكانی فەرمانگە حكومییەكان.

وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ڕۆژانە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بەردەست دەبێت لە كاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 3ی عەسر لەكاتی دەوامی فەرمی فەرمانگەكان، ئەوەش بۆ كارئاسانی كاروباری فەرمانگەكان.

ڕاشیگەیاندووە، قەدەغە كردن لەسەر تۆڕە كۆمەلایەتییەكان لە تەواوی عیراق بەردەوام دەبێت.

لە یەكەم ڕۆژی خۆپیشاندانەكانەوە لە ڕۆژی سێ‌ شەممەی ڕابردوو، حكومەتی عیراق بڕیاری ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دا.

عێراق

“دەركردنی یاسا بە پەلە هەڵەیەكی گەورەیە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، “ھەڵەی گەورەیە ئەگەر لەژێر فشار و بۆ ڕازیكردن، یاسای بەپەلە و باش دراسە نەكراو دەربكرێت”.

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فڕاكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی:”ھەڵەی گەورەیە ئەگەر لەژێر فشار و بۆ ڕازیكردن، یاسای بەپەلە و باش دراسە نەكراو دەربكرێت جا چ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بێت یا لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و چەند پارێزگایەكی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە چەند پڕۆژە یاسایەك ئامادەكراوە لە ناویشیاندا هەمواركردنەوەی دەستووری هەمیشەیی عیرا و ژمارەیەكیش لەو پڕۆژە یاسایانە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كراون بۆ دەنگدان لەسەری و پەسندكردنی.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هیومان ڕایتس وۆچ: پێویستە هێزە ئەمنییەكانی عیراق دادگایی بكرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی بواری مافەكانی مرۆڤ داوا لە حكومەتی عیراق دەكات لێپرسینەوە و دادگایی هێزە ئەمنییەكان بكات.

ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ تایبەت بەمافەكانی مرۆڤ، لەڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكانی عیراق هێرشیان كردووەتە سەر فریاگوزار و ئەو كەسانەی بەهانای خۆپیشاندەرانەوە چوون و یارمەتیان پێشكەش كردوون لەمیانی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكان و هێزە ئەمنییەكان فیشەك و غازی فرمێسكڕێژیان بەرامبەر فریاگوزارەكان و چادرەكانیان بەكارهێناوە و بەهۆیەوە فریاگوزارێك گیانی لەدەستداوە.

لەوبارەیەوە سارە لیا ویتسن بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند: فریاگوزارەكان بوونەتە قوربانی بەكارهێنانی هێزی زیاد لەپێویستی دەوڵەت لە عیراقدا.

هیومان ڕایتس وۆچ داوایكردووە، پێویستە لەسەر حكومەتی عیراق زامنی لێكۆڵینەوەیەكی سەربەخۆ بكات لەهەر حاڵەتێكی گیان لەدەستدان لەسەردەستی هێزە ئەمنییەكان بە یارمەتی پسپۆڕانی نێودەوڵەتی ئەگەر پێویست بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عادل عەبدولمەهدی هۆشداری دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، چەند لایەنێك دوور لەدامەزراوەكانی دەوڵەت چالاكوان و كەسایەتییەكان دەڕفێنن.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا سەبارەت بە زیادبوونی دیاردەی ڕفاندنی خۆپیشاندەران و چالاكوانان ڕایگەیاند: ئەو كارانە هەندێك لایەن ئەنجامی دەدەن كە وای دەردەخەن سەربە دامەزراوەكانی دەوڵەتن.

وتیشی: كامێراكانی چاودێری دیاردەی ڕفاندنی لیوا یاسر عەبدولجەباریان لە ناوچەی جادریە تۆمار كردووە.

عادل عەبدولمەهدی بە توندی ئیدانەی ئەو هەوڵەی كرد و ڕایگەیاند، هەر كەسێك ئەو تاوانەی كردبێت، سزای خۆی وەردەگرێت، داواشیكرد دەستبەجێ و بەبێ هیچ مەرجێك ئەو پلەدارە سەربازیی ئازاد بكرێت.

سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕاشیگەیاند، فەرمانگە ئەمنییەكان و دادگا تایبەتمەندەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوەی پێوست بۆ ناسینەوەی ڕفێنەران كردووە و هۆشدارییدا لەوەی هەر لایەنێك ئەو كارە بكات یان پەردەپۆشی بكات ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا، عەبدولمەهدی جەختیكردەوە، بەهیچ جۆرێك كاری ڕفاندن قبوڵ ناكرێت و وتی: ئەو كارانە سەرپێچییە لە یاسا و ڕێنماییەكان و دەوڵەت لێی بێبەرییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان