ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە ناوچەیەكی هەرێم باران بارین دەستی پێكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ناسەقامگیری كەش و هەوای هەرێم ئێستا لە قەڵادزێ‌ نمە باران دەستی پێكردوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، بەهۆی ناسەقامگیری كەش و هەوای هەرێم ئێستا لە قەڵادزێ‌ نمە باران دەستی پێكردوە و ئەگەر هەیە لە هەندێ شوێنی دیكەش دەست پێ بكات.

ڕاشیگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگای هەولێر 6 بەشی هەور و مەودای بینین 9 كم بووە، لە پارێزگای سلێمانی 5 بەش هەور و مەودا بینین 8 كم، هەروەها پارێزگای دهۆك 4 بەش هەور و مەودا بینین 10 كم بووە.

وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.

ریکلام

ژینگە

بڕی باران بارین لە شارەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە ناوچەی چوارتا سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 5 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلی بارانی بەهارە و هەورەتریشقە دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە سبەینێوە شەپۆلێكی باران بارینی بەلێزمە و تەرزە و هەندێك كات پچڕ پچڕی بەهاری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و هەندێك كاتیش هەورەتریشقەی لەگەڵدایە.

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە سبەینێ‌ چوار شەممەوە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و دەریای سپی ناوەڕاست هەڵدەكەنە سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەهۆیەوە هەندێك كات باران بارینی بەلێزمە و تەرزە دەبێت و هەندێك كاتیش پچڕ پچڕ دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكان، ئەو شەپۆلە بارانە بەهۆی ئەوەی شەپۆلێكی بەهارەیە و تاو تاوە ڕێژەی دابارین لەناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی دیكە جیاواز دەبێت و هەندێك كاتیش خێرایی با زیاد دەكات.

لای خۆشیەوە، دەستەی كەشناسی عیراق لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەردوو ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت و خێرایی با مامناوەند دەبێت، هاوكات لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.

ڕاشیگەیاندووە، كە ڕۆژی هەینی شەپۆلەكە كاریگەری لاوازتر دەبێت و نمە باران لە ناوچەكانی هەرێم دەبارێت بەهۆی ئەوی ئاسمان هەور دەبێت و ڕۆژی شەممەش كاریگەری شەپۆلەكە بەردەوام دەبێت و بارانی بەلێزمە ەدەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و خێرایی با نزیكەی 20 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بە بڕی جیاواز باران باریووە.

كەشناسی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، لە قەزای مێرگەسور لەو ماوەیەدا زۆرترین بڕی باران باریووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان