ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

مووچەی خانەنشینان زیاد دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق، لەگەڵ دەزگای خانەنشینی نیشتمانی، گەیشتە ڕێككەوتنێكی نوێ‌ بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان.

لەمیانی میوانداری لیژنەی دارایی بەسەرۆكایەتی هەیسەم جبوری و ئامادەبوونی ئەندامەكانی، بۆ سەرۆكی دەزگای خانەنشینی نیشتمانی، بۆ تاوتوێكردنی داواكاریی توێژی خانەنشینان، ڕێككەوتنێكی نوێ‌ بۆ زیادكردنی مووچەی ئەو توێژە بەئەنجام گەیشت.

لە بەیاننامەیەكیشدا، كە لەلایەن لیژنەی داراییەوە بڵاوكراوەتەوە، “لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، كە لە بارەگای لیژنەی دارایی سازكرا، هەیسەم جبوری جەختی لەسەر پێویستی بایەخدان بە توێژی خانەنشینان و چڕكردنەوەی هەوڵەكان كردووە بۆ زیادكردنی مووچەكانیان و هەمواركردنی یاسای خانەنشینی، كە لە ئاستی خواستی توێژەكەدا بێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “لە كۆبوونەوەكەدا ڕێككەوتن كراوە بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان، لەڕێی خەرجكردنی دەرماڵەی گرانی پێداویستییەكانی ژیان و خەرجكردنی دەرماڵە و پاداشتی كۆتایی خزمەت بۆ خانەنشینان”.

لیژنەكە جەختی لەسەر پێویستی هەمواكردنی یاسای خانەنشینی كردووە، بە جۆرێك ماوەی خزمەت لە بری 30 ساڵ بكرێت بە 25 ساڵ، تا لێوەی پاداشتی كۆتایی خزمەت بۆ خانەنشین خەرج بكرێت.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

ئابوری

لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمان كۆدەبێتەوە

خەڵك- ئارام سەردار

بڕیارە پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ لێژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.

زیاد جەبار سەرۆكی لێژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی كوردستان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ وەكوو لێژنەی دارایی و ئابووری كۆدەبینەوە.

دەشڵێت، ئەجێندای سەرەكی كۆبوونەوەكە دیاری كراوە، بەڵام ڕەنگە لەبەشێكی كۆبوونەوەكە بەشێك لە گفتووگۆكان لەسەر پڕۆژە یاسای بوودجەی خەمڵێنراوی هەرێم ٢٠٢٠ كە نێردراوە بۆ بەغدا بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوام چۆمسكی: بایكۆت ئابووری توركیا دادەڕمێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەیلەسوفێكی ئەمریكایی ڕایدەگەیەنێت، بایكۆتكردنی كاڵای توركیایی ئابووری ئەو وڵاتە دادەڕمێنێت.

نوام چۆمسكی نووسەری بەناوبانگ و فەیلەسوفی ئەمریكایی لە پەیامێكدا سەبارەت بە بایكۆتی كاڵای توركیایی بەهۆی هێرشەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا ڕایگەیاند، پێویستە هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیرانی جیهان ، بایكۆتی كاڵای توركيايی بكەن و مامەڵەی پێوەنەكەن.

نوام چۆمسكی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بایكۆتی كاڵای توركی بكرێت و بازاڕەكان بەبێ بەرهەمی توركیایی بمێنێتەوە، توركیا تووشی داڕمانی ئابووریی دەبێت، هەروەها بۆ ڕاوەستانی هێرشەكان داوا دەكات توركیا بخرێتە ژێر گوشاری نێودەوڵەتییەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

خەڵك؛ هۆكاری دابەشنەكردنی نەوت ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتیەكانی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە تا ئێستا لە عیراق وەك پێویست دەست بەدابەشكردنی نەوت نەكراوە، دەشڵێت: “ئەوەی حكومەتی هەرێم لەدوو كۆبوونەوەی خۆی باسی لێوە كرد هیچ دیارنیە”.

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتیەكانی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێم لە دوو كۆبوونەوەی وەزاری خۆیدا بڕیاریدا بە دابەشكردنی بەرمیلێك نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا پێش هاتنی سەرما، ئەوە بۆ حكومەت جێدەهێڵم، كە كەی دابەشی دەكات.

وتیشی، “لە ئێستادا حكومەتی عیراق وەك پێویست دەستی بە دابەشكردنی بەشە نەوتی ساڵانەی خۆی بۆ پارێزگاكان نەكردووە، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە زیاتر سەرقاڵی ئەو دۆخەن، كە ئێستا عیراقی پێدا تێپەڕدەبێت”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر حكومەتی هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتەكەی خۆی ڕادەستی بەغدا بكات، ئێمە دەتوانین زیاتر لەوەی ئێستا بڕیارە ڕەوانە بكرێت داوای بكەین، هەڵبەتە ئەگەر كێشەی سیاسی ڕێگری لێنەكات.

ئاشكراشیكرد، ئێمە بە فەرمی نووسراومان بۆ وەزارەتی نەوت كردووە بۆ ڕەوانەكردنی بەشە نەوتی هەرێم، هەروەها لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەری دابەشكردنی سووتەمەنی وەزارەتی نەوتیش لەسەر خەتین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان