ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەسەدە: فڕۆكەكانی توركیا گرێ‌ سپی و كۆبانێ‌ و قامشلۆ بۆردومان دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایدەگەیەنێت، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، پێگە سەربازییەكان و مەدەنییەكانیان لە لە گرێ‌ سپی و كۆبانێ‌ و قامیشلۆ و عەین عیسا، بۆردومان كردووە.

ماڵپەڕی (سكای نیوز عربیە) لە زاری بەرپرسانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بڵاویكردەوە، “فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، پێگە سەربازییەكان و مەدەنییەكانیان لە گرێ‌ سپی و كۆبانێ‌ و قامیشلۆ و عەین عیسا بۆردومان كردووە”.

ماڵپەڕی (العربیە نت)یش لای خۆیەوە ئاماژەی بە بڵاوبوونەوەی دەنگۆی لەگەڕكەوتنی وێستگەی ئاوی خواردنەوەی پارێزگای حەسەكە كرد، دوای ئەوەی بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە زیانی پێگەیشت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، فوئاد ئۆكتای، جێگری سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی (كانی ئاشتی)، سەقامگیری لە خۆرهەڵاتی فوڕات و گێڕانەوەی سورییەكان بۆ ناوچەكانیان لەخۆدەگرێت.

کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە: سبەینێ‌ دەوامی فەڕمییە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەوەردەی پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ شەممە 25/1/2020 لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە سنوری پارێزگاكەیان دەوامی فەڕمییە.

دەقی ئاگادارینامەكە..

سەرجەم بەڕێوەبەر و مامۆستایان وقوتابییان و خوێندكارانی خۆشەویستی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید ئاگادارئەكەینەوە ، سبەی شەممە 2020/1/25 دەوامی ئاساییە لە ناوەندەكانی خوێندن ، ئەویش بەهۆی جێگیری دۆخی كەش و هەوا لەناوچەكەمان ، لەئەگەری هەرگۆڕانكارییەك لەدۆخی كەش و هەوای ناوچەكەمان لەڕێگەی پەیجەكەمانەوە ئاگاداری نوێ بڵاو ئەكەینەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. بەهۆی بەفر و سەرماوە لە چەند ناوچەیەك پشوو ڕاگەیەنرا

خەڵك – نزار مستەفا

بەهۆی ئەو شەپۆلەی بەفربارینەی كە هەرێمی كورستانی گرتووەتەوە لەچەند ناوچەیەكی ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاووڵاتیان و شۆفێران درووست بووە، بەوهۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن سێ‌ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارۆچكەی چۆمان ڕایگەیاند، بەهۆی سەرما و بەفرەوە لە ناوەندەكانی خوێندنی شارۆچكەی چۆمان و شارەدێی حاجی ئۆمەران بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پشووە واتە ڕۆژانی (25-26-27/1/2020) پشووە و ڕۆژی 28/1/2020 دەوامی ئاسایی دەستپێدەكاتەوە.

بەهەمانشێوە، لە شارۆچكەی مێرگەسۆریش بەهۆی نالەباری كەش و هەواوە سبەینێ‌ 25/1/2020 پشوو ڕاگەیەنراوە.

ئەمەش دوای ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم دێت كە ڕایگەیاندوبوو، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردە سەرپشكن، لە ئەگەری ناجێگیریی باری كەش و هەوادا، دەوامی ڕۆژی شەممە بكەنە پشوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. تەرمی 5 قوربانی ڕووداوەكەی دەریای ئایۆن گەڕێنرایەوە سلێمانی

خەڵك – بەشی هەواڵ

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، تەرمی 5 قوربانی ڕووداوەكەی ڕۆژی 11/1/2020ی دەریای ئایۆنی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا گەڕێنرانەوە شاری سلێمانی و ڕادەستی كەسوكارەكانیان كرانەوە.

پێشتر، بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویكردبووەوە، بڕیارە لە كاتژمێر 8:45 خولەكی ئەمشەو تەرمی پێنج لە قوربانیانی دەریای ئایۆن بگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی 11/1/2020 بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك لە ناو دەریای ئایۆنی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا، چەند كۆچبەرێكی كورد بوونە قوربانی.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان