ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پێدانی كارەبای نیشتمانی بەهاووڵاتیان كەمدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكاتەوە، كە بەهۆی ئامادەباشی بۆ وەرزی زستان و ئەنجامدانی چاكسازی لە سیستمی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە كێڵگەی كۆرمۆر لەلایەن كۆمپانیای دانا غازەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاووڵاتیان و هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە لە بەرواری 11-10-2019 تا 17-10-2019 كۆمپانیای دانا غاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان وەكو ئامادەباشیەكە بۆ وەرزی زستان هەڵدەستێت بە چاكسازی لە سیستەمی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە كێڵگەی كۆڕمۆر.

ئاشكراشی كردووە، “بەمەش بۆ ماوەی هەفتەیەك بڕی ناردی غازی سروشتی و بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 450 مێگاوات كەم دەكات”.

وەزارەتی كارەبا هاوبەشانی دڵنیا دەكاتەوە، “لەنزیكەوە ئاگاداری بەڕێوەچوونی كارەكانە و تیمەكانی كۆنتڕۆڵی كارەبا سەرقاڵی خۆئامادەكردنن بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا ئەم پڕۆژەیە كەمترین كاریگەری لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا هەبێت”.

ئابوری

عیراق لە مەترسیدایە
قەرزی جیهانی دەگاتە سێ‌ هێندە

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

پەیمانگەی تەمویلی نێودەوڵەتی، ئاماژە بە بەرزبوونەوەی قەرزی جیهانی دەكات بۆ ئاستی پێوانەیی كە گەیشتووەتە 252.6 ترلیۆن دۆلار، باس لە قەبارەی قەرزی جیهانیش دەكات كە داهاتی گشتی ناوخۆی بە زیاتر لە سێ‌ هێندە تێپەڕاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتێك كە لەلایەن پەیمانگەكەوە بڵاوكراوەتەوە”قەبارەی قەرزی جیهانی لە چارەكی سێیەمی ساڵی 2019 بە نزیكەی 10 ترلیۆن دۆلار بەرزبووەوە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2018، ئەمەش لە نێوەندی پێشبینییەكانی بەردەوامبوونی گەشەكردن”.

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە”قەبارەی قەرزی جیهانی بۆ داهاتی گشتی ناوخۆی جیهانی لە چارەكی سێیەمدا، 322%ی تۆماركردووە، ئەمەش بەرزترین ئاستە كە تائێستا تۆماركرابێت”.

ئەمەش ناوی هەندێك لەو وڵاتانە كە لەنێوانیاندا عیراقی تێدایە و قەبارەی قەرزی گشتییان لە ساڵی 2020 دەگاتە ئاستێكی بەرز، بەراورد بە داهاتی گشتی ناوخۆی وڵاتەكانیان.

 

أ.ج

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مەم بورهان قانع: بەپێی پڕۆژەیاسای چاكسازی 78 پەرلەمانتار لە خانەنشینی بێبەش دەكران

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەم بورهان قانع لە وتارێكدا كە لە فەیسبوكی خۆی بڵاوكردووەتەوە نوسیویەتی” بە پێی ئەو مەرجەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ خانەنشینیی پلە باڵاكان داینابو، تەنها لەم خولەی ئێستای پەرلەمان دا، (78) پەرلەمانتار لە خانەنشینیی بێبەشدەكران و بەمەیش لە كۆبونەوەی دەیان كاتژمێری جیاجیادا، ئەوانەی ئەم خانەنشینبونە نەیدەگرتنەوە، كەوتبونە ناڕەزایی و “لۆبیی” دروستكردن، بۆ ئەوەی ئەو مەرجانەی خانەنشینبون لاببرێن، یان دەرچەیەكی “یاسایی” بدۆزرێتەوە؛ بۆ ئەوەی “خاوەن پلە باڵا بێمەرجەكان”یش سودمەندببن و خانەنشین بكرێن.”

هەر لە نوسینەكەیدا ناوبراو نوسیویەتی” ئەمە سەرەڕای ئەوەی پێشبینیدەكرا لەم خولە و هەر چوار خولەكەی پێشوی پەرلەمان دا، ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانە، كە بەپێی ئەو بڕگەیە خانەنشینییەكانیان هەڵدەوەشایەوە، دەگەیشتە نزیكەی 350 پەرلەمانتار (رەنگە زیاتریش). ئەوەبو لە دانیشتنی تایبەت بە خوێندنەوەی دوەمی پڕۆژە یاسای ناوبراو و بە فشار و نیگەرانیی زۆرینەی ئەو پارلەمانتار و پلە باڵایانەی ئێستا و رابردو، كە ئەم خانەنشینییە نەیدەگرتنەوە، دەسكاریی ئەم مەرجانە كرا و پینەیەكی “یاسایی” بۆ دۆزرایەوە.”

ئەو پەرلەمانتارە هەر لە نوسینەكەیدا باسی لەوەكردووە، بەپێی ئەو دەرچە “یاساییە!””ی ئەو چەند فراكسیۆنە دۆزییانەوە، نەك بە تەنها نزیكەی 350پەرلەمانتاری ئەم خولە و خولەكانی پێشوی پەرلەمان بە رێژەی 25% خانەنشین دەكرێن (كە پێشتر هەمویان بەرێژەی 80% خانەنشین كرابون)، بەڵكو زیاتر لە هەزار كەسی دیكەیش، كە وەزیر، یان بریكاری وەزیر، یاخود بەرێوەبەری گشتیی، یان سەرۆك و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەمو ئەوانەییشی لە پلەی ئەواندان)، ئەگەر مەرجی 15 ساڵ خزمەت و هاوكات 45 ساڵی تەمەنیشیان تەواونەكردبێت، ئەوا بە رێژەی 25%ی موچە و دەرماڵەكانیان خانەنشین دەكرێن، لەكاتێكدا بەپێی پڕۆژە یاساكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، كە بۆ پەرلەمانی كوردستان–ی ناردبو، خانەنشینیی هەر هەمویان هەڵدەوەشایەوە و بەمەیش حكومەت گۆڵی لە پەرلەمان كرد و زۆرینەی پەرلەمانیی-ش، خانەنشینكردنی بێمەرجەكانی پینە كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

گەنەڵ ئینێرجی: لە 2020دا 100 ملیۆن دۆلار لە حكومەتی هەرێم وەردەگرین

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی ڕایدەگەیەنێت: سەرەڕای دواكەوتنی شایستە داراییەكانیان، بەڵام پێشبینی دەكەن لە ساڵی 2020دا نزیكەی 100 ملیۆن دۆلار وەك شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرن.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی كە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی نەوت‌ و غازە لە هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات: ساڵی 2019 بڕی 42 ملیۆن دۆلاریان وەك شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە‌ و بەپێی ئەو ڕێككەوتنەش كە لە نێوان هەردوولادا واژۆكراوە، پێشبینی دەكەن لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا، سەرجەم شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرنەوە.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی جەختیشیكردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە ڕابردوودا شایستە داراییەكانیان بۆ چەند مانگێكی كەم دواكەوتووە، بەڵام ئەوان دڵنیان لەوەی كە پارەكانیان بەشێوەیەكی ڕێكوپێك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرنەوە.

هەروەها گەنەڵ ئینێرجی پێشبینی دەكات، بۆ ساڵی 2020 پوختەی بەرهەمهێنانیان لە كێلگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بگاتە 35 هەزار و 400 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، ئەوەش نزیكە لەهەمان ئەو ئاستەی كە لەساڵی 2019دا بەرهەمیان هێناوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان