ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕێگای دەربەندیخان- سلێمانی تاوەكو ڕۆژی شەممە كرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، ڕێگای دەربەندیخان- وارماوا تا ڕۆژی شەممە هاتووچۆكردن تیایدا ئاسایی بۆتەوە و هاووڵاتیان دەتوانن ئەو ڕێگەیە بۆ هاتووچۆ بەكاربهێنن.

بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، كۆمپانیای جێبەجێ كاری پڕۆژەی قیرتاوكردنی ڕێگای دەربندیخان- وارماوا پێیان ڕاگەیاندین ڕێگاكە بكرێتەوە تا ڕۆژی شەممە.

ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا هاتووچۆكردن ئاساییە و لەهەر گۆڕانكاری یەك لەدوای ئەو بەروارەوە ئاگاداری هاووڵاتیان و شۆفێرانی خۆشەویست دەكەینەوە.

کوردستان

بەرپرسێكی نەوەی نوێ‌ لەڕووداوی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی جوڵانەوەی نەوی نوێ بەیانی ئەمڕۆ بە ڕووداوێكی هاوتووچۆ لە نزیك نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.

پڕۆفیسۆر د. محەمەد ڕەئوف، مامۆستای زانكۆ و ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی جوڵانەوەی نەوی نوێ بەیانی ئەمڕۆ شەممە 29-2-2020 لەكاتی پەڕینەوەی لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە نزیك نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە.

بەپێی زانیارییەكان، لە پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی و مانەوەی بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك، گیانی لەدەستداوە.

پڕۆفیسۆر د. محەمەد ڕەئوف، مامۆستای زانكۆ لەماوەی ڕابردوودا بە زانیارییە ئابوورییەكانی هاوكارێكی گرنگ و بەردەوامی (تۆڕی میدیایی خەڵك) بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری تەندروستی بۆ (خەڵك): نزیكەی دوو هەزار كەس بەهۆی كۆرۆناوە كەرەنتینە كراون

سلێمانی – نزار جەزا
وەزیری تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا هەزار و 850 كەس لە 21 شوێنی هەرێمی كوردستاندا خراونەتە ژێر چاودێری تەندروستییەوە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تا ئێستا هەزار و 850 كەس بۆ دڵنیابوون لە تەندروستییان لە 21 شوێندا خراونەتەوە ژێر چاودێرییەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، كە لەو ژمارەیە 838 كەس لە هەولێر، 400 لە سلێمانی، 413 لە دهۆك، 150 لە گەرمیان، 43 لە هەڵەبجە و لە كۆیەش 6 كەس خراونەتە ژێر چاودێری تەندروستییەوە.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەئەوەشدا، كە دوێنێ لە هەموو هەرێمی كوردستاندا تەنیا 37 نمونەی پشكنین لە كەسانی گومانلێكراو وەرگیراوە، لەو ژمارەیەش ئەنجامی 35 كەسیان دەركەوتووە، كە هەڵگری كۆرۆنا نەبوون و دووانەكەی دیكەش هێشتا ئەنجامەكانیان دەرنەچووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی پەروەردەى هەرێم ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە دەنگۆی “بێڕێزی كردن بە مامۆستایانی ئایینی” بڵاودەكاتەوە و ڕەتی دەكاتەوە هیچ بێڕێزییەك كرابێت و دەشڵێت: “لەبەرامبەریشدا ڕێگا نادەین بەهیچ كەسێك بێڕێزی و سوكایەتی بە ناوەندەكانی خوێندن و مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران بكات”.

بەڕێوبەرایەتی گشتی پەیمانگاكان و مەشق كردن لە وەزارەتی پەروەردە لە ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەم هێرشە نارەوایە و وشە ناشرین و بێڕێزیانە بۆتە مایەی نیگەرانی مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیانی پەیمانگای هونەرە جوانەكان و ئێمە و گشت هونەرمەندان.

جەختیشی كردۆتەوە، ڕێگا نادەین هیچ كات ناوەندەكانی خوێندن بۆ ئەو بابەتانە بەكاربهێنرێت و بەهەمان شێوەش ڕێگا نادەین بەهیچ كەسێك بێڕێزی و سوكایەتی بە ناوەندەكانی خوێندن و مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران بكات، بۆ ئەم مەبەستەش بەمافی خۆمانی دەزانین لە ڕێگای دادگاوە ڕێككاری یاسایی پێویست بگرینەبەر.

رونكردنەوەیەك لە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەیمانگاكان و مەشق كردنی وەزارەتی پەروەردە:
چەند رۆژێك لەمەوبەر كەسێك هێرشێكی ناڕەوای كردە سەر پەیمانگاكانی هونەرەجوانەكان ، كەناوەندێكی فەرمی خوێندنە و سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەیمانگاكانی وەزارەتی پەروەردەیە ، بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە بێڕێزیەك بەرامبەر پێگەی مامۆستایانی ئاینی كرا بێت و بەبێ ئەوەی بەدواداچوون بكات لەگەڵ بابەتێكی دیكە تێكەڵی كردووە . ئەم هێرشە نارەوایە و وشە ناشرین و بێڕێزیانە بۆتە مایەی نیگەرانی مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیانی پەیمانگای هونەرە جوانەكان و ئێمە و گشت هونەرمەندان . هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كەهیچ حاڵەتێكی بێڕێزیكردن لە هیچ یەكێك لە پەیمانگاكانی هونەرە جوانەكانی ئێمە رووینەداوە ، ڕێگا نادەین هیچ كات ناوەندەكانی خوێندن بۆ ئەو بابەتانە بەكاربهێنرێت و بەهەمان شێوەش ڕێگا نادەین بەهیچ كەسێك بێڕێزیی وسوكایەتی بە ناوەندەكانی خوێندن و مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران بكات ، بۆ ئەم مەبەستەش بەمافی خۆمانی دەزانین لە ڕێگای دادگاوە رێككاری یاسایی پێویست بگرینەبەر.

وەزارەتی پەروەردە
بەڕێوبەرایەتی گشتی پەیمانگاكان و مەشقكردن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان