ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

گیراوەیەکی بەسوود لە کاتی تامێسکدا بەکاری بهێنە و لێی بێخەمبە!

خێزان

دوو لە سەر سێی خەڵک تا خوار تەمەنی ٥٠ ساڵ ناوە ناوە توشی تامێسکی لێو دەبن، کە بە ڤایرۆسی HSV-1 ناسراوە، بەڵام ئەم کێشەیە بێ چارەسەر نییە و لە (خێزان) گیراوەیەکی تایبەتمان بۆ ئامادەکردوون.

 

پێداویستیەکان:

 

-٢ کەوچکەچا کرێمی  ڕووه‌کی سروشتی شییا (بەکرێم لە بازاڕ هەیە)

– ٢ کەوچکەچا ڕۆنی گوێزی هیندی

– نیو کەچکەچا ڕۆنی گەرچک

– ٢ کەوچک شیر

 

هەر سێ جۆر زیەتەکە لەگەڵ شیرەکە تێکەڵ بکە و دواتر بیکەرە سەر تامێسکەکە، با ماوەیەک پێوەی بێت تا وشک دەبێتەوە و دواتر بیشۆرەوە.

ریکلام

تەندروستی

چەند ڕاهێنانێکی زۆر گرنگ تاوەکوو گەنجتر دەربکەویت

خێزان
ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕاهێنانی باو گرنگن تاوەکوو وابکەیت دەمووچاوت گەنجتر دەربکەوێت:

 

-مەساجی دەمووچاو ئەنجامبدە تاوەکوو چرچی بە ڕوخسارتەوە دەرنەکەوێت، دەست لە لاتەنیشتی ڕوومەتتەوە ببە بۆ دواوەی قژت بە هێواشی و چەند جارێک ئەنجامی بدە.

 

– بەرزکردنەوەی چەناگە ئەنجام بدە، بەرامبەر  ئاوێنەیەک بوەستە و  بە دەستی چەپت دەست بخە سەر برۆت و سەرت بهێنە بۆلای چەپ.

-یۆگای دەموچاو ئەنجام بدە چاوت دابخە و دەستی بخە سەر بە هێواشی و بۆ ماوەی ١٠ چرکە لێی بگەڕێ یاخوود گوپت فوو تێبکە و بۆ ماوەیەکی کاتی ڕایبگرە تاوەکوو ماسولکەکانی ڕوومەتت شێوە دروستەکەی خۆیان وەربگرن.

– ڕوخساری بە شێوەی سەرسوڕمان لێبکە و دواتر زمان دەربهێنە و   بۆ ماوەی چەند خولەکێک ئەم دوو جوڵەیە دوبارە بکەرەوە

-وشەی X و Oی ئینگلیزی بڵێ و دوبارەی بکەرەوە.

 

-بۆ چەند خولەکێک پێبکەنە و ماسولکەکانی ڕوخسارت بەهۆی ئەوەوە بجوڵێنە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

لە ڕێگەی گۆڕانکاریەکانی دەستەوە، سەرچاوەی کێشە تەندرووستیەکەت بزانە

خێزان

کاتێک کێشەی تەندرووستیت دەبێت، لە دەرەوەی جەستەش لێت دیاری دەدات، لەم بابەتەدا کاریگەری نەخۆشیەکان لەسەر دەستەکانت بزانە:

 

– گەر ناولەپی دەستت سووربویەوە، ئەوا کێشەت لە جگەرتدا هەیە و پێویستە پشکنینی بۆ بکەیت

 

– عەرەقکردنەوەی زۆری لەپی دەست چەند هۆکارێکی هەیە، لەوانەش زیاد لە پێویست دەردانی ڕژێنی دەرەقی، قەلەقی

– سڕبونی لەناکاوی دەستەکانت یان لایەکی دەستت بەهۆی نەخۆشی شەکرە، کەمخوێنی و هەوکردنی بەکتریاکانەوە دەبێت

 

 

 

– وشکی پێستی دەستت بەهۆی کەمی ئسترۆجینە لە جەستەدا

– لەرزینی دەستەکانت بەهۆی نەخۆشی پارکینسۆنە کە ئەم نەخۆشییە بە ھۆی لە نێوچوونی خانە ڕژێنەره‌کانی دوپامینەوە سەرھەڵدەدات، خواردنەوەی جگەرە و قاوە و مەشروبیش هۆکارە بۆ لەرزینی دەست.

 

– لاوازی نینۆکەکانی دەستت بەهۆی کەمی ماددەی زینکە لە دەستتدا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند ڕێگایەک بۆ سپیکردنەوەی ئەنیشک و ئەژنۆ کە زۆر کاریگەرە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکی کاریگەرە بۆ سپیکردنەوەی ناوچە ڕەشەکان بە کەرەستەی سرووشتی کە دەتوانیت سوودی لێببینیت:

 

– بۆماوەی ١٥ خولەک قاشێک خەیار بە ئەنیشکتا بهێنە، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆرەوە

– سۆدە بخەرە سەر قاشێک لیمۆ و بە ئەنیشکتا بیهێنە بۆماوەی ١ خولەک، بۆماوەی ١٥ خولەک لێی بگەڕێ و دواتر بیشۆرەوە

– بە قەبارەی هاوبەش شیر و جێڵی ئالوڤێرا تێکەڵبکە و بیدە لە ئەنیشکت یان ئەژنۆت، شەو تابەیانی با پێوەی بمێنێتەوە

– ٢ کەوچکەچا هەنگوین و ئاوی نیو لیمۆ و ١ کەوچکەچا سۆدی نان تێکەڵ بکە، بیدە لە ئەنیشک یان ئەژنۆت، با ٢٠ تا ٣٠ خولەک پێوەی بێت و دواتر بیشۆرەوە.

– کەمێ زەردەچەوە لەگەڵ کەوچکەچایەک شیر تێکەڵبکە و بیدە لە ئەنیشکت، لێی بگەڕی تا جوان وشکدەبێتەوە، دواتر بیشۆرەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان