ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

کاریکی باش دەکەیت گەر شەوان سابونێک بکەیتە ژێر جێگاکات، ئەمەش هۆکارەکەی

خێزان
چڕبونەوەی ماسولکەکان ئەو ئازارەیە کە بە گشتی لە ماسولکەی قاچ و لە شەواندا ڕودەدات کە بەهۆی ئازارەکەیەوە خەبەرمان دەبێتەوە و دەبینیت قاچمان ئازارێکی زۆری هەیە کە زۆرجار بە وەستانی قاچ ناودەبرێت.

 

بەڵام ڕێگایەکی ئاسان هەیە بۆ چارەسەری ئەو دۆخە کە د. ئۆز لە پڕۆگرامە تەندروستیە بەناوبانگەکەیدا ئاماژەی پێداوە  کە ئەویش ئەوەیە سابونیکی سروشتی (بێ ماددەی کیمیای) بکەیتە ژێر جێگاکەت، ئەو سابونە چارەسەرەی کێسەکەت دەکات و ڕێگری لە دروستبونی ئەو چڕبونەوەیە دەگرێت.

دیارترین هۆکارەکانی ئەو  کێشەیە:

-وەرزشکردنی زیاد و ماندووکردنی زۆرەی ماسولکەکانی قاچ

-دووگیانی لە خانمان بەهۆی کەمبونەوەی مەگنسیۆم و کالیسۆم لە جەستەدا

-هەندێک کێشەی تەندروستی پەیوەستدار بە پەستانی خوێن، گورچیلە و ڕژێنەکان

-دانای قاچت لە ژێر خۆت یاخود لە دۆخێکی ناتەندروست لە کاتی خەوتن

-وەستانی زۆر بە پێوە بەتایبەت لەسەر ماددەی ڕەق و  کەمی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و کالسیۆم.

 

 

 

09/10/2017

بەزمەسات

چەند دیمەنێک کە دەیسەلمێنێت شتی سەیر و سەمەرەمان لێ نابڕێت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند دیمەنێکە کە دەیسەلمێنێت شتی سەیر و سەمەرەمان لێ نابڕێت:

 

ئەمە کابۆیە یان شۆڕت؟

ئەم مۆدێلەیان چییە؟

کڵاوێکی جوان

ئەمە دیکۆری خانوی دراوسێکەمانە

تەمەڵی یان زیرەکی؟

 

چەند ئینجانەیەکی جیاواز

ئەمە چی دەکات لەو کۆبونەوەیە

دەمبینیت؟

15 Photos Proving This World Is Full of Weird Things

 

یاریەکی خۆش و جیاواز

15 Photos Proving This World Is Full of Weird Things

 

تەماشای سەگەکە بکە!

15 Photos Proving This World Is Full of Weird Things

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

یەکەم تێڕوانینیت بۆ ئەم وێنانە کەسایەتیت دیاری دەکات، تاقی بکەرەوە

خێزان

تاقیکردنەوەی مێشیەکان لەسەر وێنەکان لە زۆر بواری دەرونیدا بەکاردەهێندرێت بۆ ئەوەی کە لێکدانەوەی میشکی کەسەکانی پێ هەڵبسەنگێندرێت، ئەمەی خوارەوە چەند تاقیکردنەوەیەکی دەرونیە لە ڕێگای وێنەکانەوە:

 

-لە هەر یەک لەم ٣ وێنەیەدا بۆ تەماشایەکی وێنەکە بکە و بزانە تۆ یەکەمجار چی دەبینیت؟ دواتر لە خوارەوە تەماشای وەڵامەکان بکە:

 

#1

 

#2

 

#3

 

 

وەڵامەکان:

 

#1

-شێر:  گەر وێنەی شێرێکت بینیوە ئەوا تۆ لەو کەسانەیت کە زۆر لە شتەکان ورددەبیتەوە، لەوەش ناترسیت کە هەستەکانت بە لای کەسی دیکەوە سەیر و سەمەرە بێت، تۆ کەسێکی بەهێزیت.

-باڵندەیەک: تۆ کەسێکیت زۆر گوێ بە شتەکان نادەیت و هەر بە سادەیی بەسەریاندا تێپەڕدەبیت، خۆشت لە بەرپرسیاریەتی دەدزیتەوە، بەڵام کەسێکی داهێنەر و لێهاتویت.

 

#2

-ڕوخساری سەگێک: تۆ لەو کەسانەیت کە شتەکان لە چەپەوە بۆ ڕاست هەڵدەسەنگێنیت، هەندێکجار لە ئاڕاستە ڕاستەکەوە تەماشای شتەکان ناکەیت و دواتر بۆت ڕوندەبێتەوە.

 

-کلک و قاچی سەگێک: تۆ لەو کەسانەیت کە شتەکان لە ڕاستەوە بۆ چەپ هەڵدەسەنگێنیت، بڕیارەکانت زیاتر لەسەر بنەما سەرەکیەکانە و بیر لە چارەسەری جیاواز ناکایتەوە مەگەر ئەوەی کە چارەسەرە ئاساییەکان سودی نەبێت.

 

#3

 

-دوو کەس ماچی یەک دەکەن: گەر لە هەردوو وێنەکەدا دوو کەست بینی کە ماچی یەکدی دەکەن (زۆربەی خەڵک بەم جۆرە دەیبینێت)، ئەوا تۆ کەسێکیت زیاتر پێویستت بە خۆشەویستیە لە ژیانتدا، ڕەنگە لەوانەبیت کە ئێستا بەدوای پەیوەندی سۆزداریدا بگەڕێیت یان لە پەیوەندیەکی سۆزداری بەهێزدا بیت.

 

-دوو خانم یان دوو منداڵ سەریان بە سەری یەکەوە ناوە: گەر ئەم وێنەیەت بینی مانای وایە کە دەبێت گرنگی بە منداڵەکەی ناخی خۆت بدەیت، پێویستیشە پەیوەندیەکانت لەگەڵ خانەوادەکت ڕاست بکەیتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

10 دەستەواژە کە نابێت ژن و مێرد بەرامبەر بە یەکتر بەکاری بهێنن، چونکە پەیوەندیەکەیان سارد دەکاتەوە

خێزان

لە ژیانی هاوسەرگیریدا کۆمەڵێک دەستەواژە هەیە کە ڕەنگە تۆ بە بێ مەبەست بیڵێیت بەڵام لای بەرامبەرەکەت کاریگەری قورس جێدەهێڵیت، بۆیە باشترە لێی دوربکەویتەوە، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

-دوربکەوەرەوە لە وتینی ئەو دەستەواژانەی کە دەزانیت هاوسەرەکەت پێی توڕەدەبێت و پێی ناخۆشە.

-وازبهێنە لە بەراوردکاری، بەتایبەت بۆ پیاوان کە نابێت هیچکات ژنەکانیان بە ژنی دیکە بەراورد بکەن.

-ئەو دەستەواژانە بەکار مەهێنە کە ئاماژەی بۆ هەتا هەتایی تێدایە و وا دەری دەخات کە هیچ هیوا نەماوە

-دەستەواژەی جیابونەوە بەکارمەهێنە تەنها بۆ هەڕەشە، بۆنمونە بڵێت “جیا دەبمەوە”، “دەچمەوە ماڵی باوکم” مەگەر ئەوەی بە ڕاستی ئەو مەبەستەت هەبێت.

-ئەو دەستەواژانە بەکار مەهێنە کە هەستی متمانەبەخۆبون دەکوژێت، بۆنمونە پێی بڵێیت “بە خۆت دەڵێیت پیاو” یان هەر شتێکی لەو جۆرە.

-ئەو دەستەواژانە بەکار مەهێنە کە دەری دەخات تۆ پەشیمانیت لە هاوسەرگیریت بەو کەسە.

-هەوڵمەدە کە هەموو ئەو هەڵە و کێشانەی ڕودەدات لە کۆڵ خۆت بکەتەوە و بەرامبەرەکەتی پێ تاوانبار بکەیت.

-ئەو دەستەواژانە بەکار مەهێنە کە نیشانی بدات هاوسەرەکەت لە ژیانی تۆدا گرنگی نییە.

-دەستەواژەی “ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نییە” بەکار مەهێنە چونکە وا دەکات بەرامبەرەکەت هەستبکات کە بۆچونەکانی بۆتۆ گرنگ نییە.

-ئەو دەستەواژانە بەکار مەهێنن کە دەری دەخات ناتانەوێت گفتوگۆ لەگەڵ یەکدیدا بکەن.

-دڵی یەکدی ڕابگرن و لێبگەڕێن خۆشەویستیەکەتان تاسەر بێت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان