ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

زیاتر لە ٢٠ کاری ڕێکلام لە بیرۆکەی زۆر جوانی تێدا بەکار هاتووە و شایەنی بینینە

خێزان

شارەزایانی بواری ڕیکلام بیرۆکەی ناوازە و جوان بەرهەمدەهینن بۆ کارەکانیان، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک پۆستەری ڕیکلامە کە زۆر ناوازەیە:

کاتێک بیرۆکەیەکی نوێ بە مێشکتدا دێت

خواردنی خراپ، سەگی خراپ

٢٤ کاتژمێر کراوەیە

بۆنی دەمی سەگەکەت وەک مرۆڤی لێدێت لەگەڵ ئەم خواردنەدا

گوێزانەکە حلی نییە

تیپەکە لە بزمارەکە بەهێزترە

لەگەڵ Express وەک ئەوە وایە شت بگەیەنیت بە دراوسێکەت

کرێمی شەوانە

بەکارهێنانی کەرەستەی خراپ مەترسیدارە

دڵنیایت کالۆری زیاترت ناوێت؟

ئامێری ڕێشتاشینی بورن پیاو دەکاتەوە بە مرۆڤ

بەم کامێرایە پۆترێت بگرە نەک سێڵفی

ئەم کرێمە پێڵاوەکەت وەک ئاوێنە لێدەکات

هیوای هۆلۆوینێکی ترسناکتان بۆ دەخوازین

پارکی بەلاش

کەچەپەکە جیاوازە

کاتێک ئەم هیدفۆنە دەکەیتە گوێت، حەزدەکەیت بڵێیت “سڵاو مایکل”

لەگەڵ ئەم بنێشتە کەس نازانیت کە چیت خواردووە

دڕێلێکی بەهێز کە دیوارەکەش دەخولێنێتەوە

ئەویشت وەک خۆت خۆشبوێت

وێنەکە بە میکانۆی LEGO تەواوکراوە

جپسێکی گەرم و توون

ئەم مەعجونی ددانە وادەکات کاتێک ساردی دەخۆیت دانت نەتەزێت

بەیانیان بە کوپێک قاوە لەخەو هەڵبستە

دوو دانە لەم حەبە ڕێکت دەکاتەوە

ژیاندۆستی

٨ نیشانە کە دەری دەخات مێشکت شۆردراوەتەوە و کەسانی دیکە کۆنتڕۆڵیان کردویت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانە و ئاماژەیەکە کە دەری دەخات لەلایەن حیزب و ڕێکخراو و کۆمپانیا بازرگانیەکانەوە مێشکت شۆراوەتەوە بۆ ئەوەی بە خواستی خۆیان بەکارت بهێنن.

 

-زۆر سەرقاڵدەکرێیت بە بابەتی هونەری و کۆمەڵاتی و وەرزشییەوە بەجۆرێک کە بیرت نییە باس لەسەر کێشە سەرەکیەکانی ئابوری و سیاسەت بکەیت.

-لە خۆت دڵنیانیت و بەردەوام ترسی ئەوەت هەیە کە کەسانێک پەلامارت بدەن، هەر بۆیە هەستی ئەوەت لا درووستدەبێت کە  پێویستی زۆرت بەوە هەیە کەسانی کە بتپارێزن و بەوەش کۆنتڕۆڵت دەکەن.

-کەسانیک وا خۆیان دەردەخەن کە خۆت لە خۆت باشتر دەناسن، هەر بۆیە لەو ڕێگەیەوە هەوڵدەدەن کۆنتڕۆڵت بکەن.

 

-واتلێدەکەن کە لە بەرامبەر شتی سادەدا هەست بەتاوان بکەیت، لەو ڕێگەیەوە هەوڵدەدرێت ڕەفتارەکانت بگۆڕدرێت.

-ناچار دەکرێیت وابەستەبیت بە خواستی خەڵکەوە تا تەنها نەکەویت، بۆنمونە پێویستە بەشداری ئاهەنگەکان بکەیت و سوپڕاز بکەیت ئەگەر نا تۆ دواکەوتویت!

-کەسانێک وا ڕەفتار دەکەن کە تۆ منداڵیت و ئەوان لە تۆ ژیرترن، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە کۆنتڕۆڵت بکەن

-شتەکانی خۆیانت وردە وردە بەسەردا ساغ دەکەنەوە، سەرەتا بیرۆکەیەکی ئاسایی دەبێت و دواتر دەبێتە پێویستیەکی سەرەکی ڕۆژانەت یاخود هەموو ڕۆژێک گوێبیستی دەبیت.

-هەوڵدەدرێت تەنهات بکەن لە کۆمەڵەکەت، بەو جۆرە باشتر کاریگەریت لەسەر دادەنێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کەتەلۆک: چۆن ڕەنگی گونجاوی پانتۆڵ هەڵدەبژێریت لەگەڵ پێڵاوەکانتدا

خێزان

تاقیکردنەوەیەکمان بۆ ئامادەکردوون کە تێیدا ٩ ڕەنگی هەڵبژێردراومان تاقیکردووتەوە لەگەڵ پانتۆڵەکاندا تاوەکوو بەرچاو ڕوونی تان هەبێـت لە کاتی بازاڕکردندا.

 

لەگەڵ پانتۆڵی سپیدا ئەم ڕەنگانەی خوارەوە پێشنیار کراوە

پانتۆڵی خۆڵەمێشی هەر ٩ ڕەنگەکەی لەگەڵدا دەگونجێت.

پانتۆڵی ڕەش ٣ ڕەنگ لەو ٩ ڕەنگەی لەگەڵدا ناگونجێت کە دیاریمان کردووە بۆتان.

پانتۆڵی ڕەنگ بێجی تەنها قۆنەرەی ڕەشی لەگەڵدا ناگونجێت.

پانتۆڵی قاوەی ڕوون یاخود کاڵ قۆنەرەی ڕەساسی و ڕەشی لەگەڵدا ناگونجێـت چوونکە تاریکن.

 

قاوەیی تاریک؛ لەگەڵ چوار ڕەنگدا ناگونجێن کە ئەمانەی خوارەوەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٩ کاری خراپ کە زۆرێکمان کاتێک گەورە دەبین بەرامبەر دایک و باوکمان ئەنجامی دەدەین

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کاری خراپ کە زۆرێکمان کاتێک گەورە دەبین بەرامبەر دایک و باوکمان ئەنجامی دەدەین:

 

-پێنەدانی کات پێیان و پشتگوێخستنیان

-وتنی قسەی ڕەق بەرامبەریان یاخود دڵ ڕانەگرتنیان

-سوپاسنەکردنیان بەرامبەر ئەو تەمەنەی بە ئێمەیان بەخشیوە

-بانگ نەکردنیان بۆ ئاهەنگ و کۆبونەوە خێزانیەکان

-لێنەپرسینەوە لە تەندرووستیان و بەدەمەوە نەبوونیان

-هاوکارینەکردنیان لە ڕووی داراییەوە

-شاردنەوەی زانیاری لێیان و پێنەدانی هەواڵ و ئاگاداریەکان

-بێزاربوون لە دووبارەکردنەوەی قسەکان بۆیان

-مامەڵەکردن لەگەڵیان وەک منداڵ کە ئەوەش هەڵەیە، چونکە ئەوان گەورەن

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان