ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ڕاکیتیچ: بارودۆخی من ئاڵۆزە و کریستیانۆ بەتایبەتی پەیوەندی پێوە کردم

خەڵک سپۆرت

ئیڤان ڕاکیتیچی کرواتی دەیەوێت لەڕیزەکانی یانەی بەرشلۆنە بەشداری زیاتری پێبکرێت و نهێنی پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئاشکرا دەکات.

ڕاکیتیچ ماوەی دوو وەرزە لە یاریزانێکی سەرەکی و کاریگەرەوە خزێنراوەتە سەر کورسی یەدەگ و تەنانەت لەم وەرزەدا لەکۆی ڕووبەڕوبونەوەکانی چامپیۆنز لیگ تەنها ٣٠ خولەک و لە چوارچێوەی ململانێکانی خولی ئیسپانیا تەنها ١٥٧ خولەک بەشداری پێکراوە، ئەوەش بێزاری لای خودی یاریزانەکە و خێزانەکەی دروست کردووە.

لەم بارەیەوە ڕاکی بە تۆڕی “٢٤ ساتا”ی کرواتی ڕاگەیاندووە :” هاوینی ڕابردوو لەگەڵ مێسی و بارتومیۆ قسەم کرد و هەمووان بۆچونی منیان دەزانی، دەشیانزانی هەڵبژاردەی ئەوەم لەبەردەمدایە یانەکە بەجێبهێڵم، من هێشتا دەمەوێت لەپێناو بەرشلۆنەدا بجەنگم و سود بەیانەکەم بگەیەنم، هەر کاتێک پێویستیان بە من بێت ئامادەم، بەڵام ئەگەر لە داهاتودا بارودۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردا نەیەت، ئەوا دووبارە پێویست بە دانیشتن و قسەکردن دەکات”.

هەروەها دەڵێت :” نازانم چی ڕوودەدات، بارودۆخی من زۆر ئاڵۆزە، نامەوێت تەنها ئەندامێکی یانەکە بم، بەڵکو دەمەوێت یاریی بکەم، هێشتا بۆندەکەم دوو وەرزی تێدا ماوە و هیچ یانەیەک لە بارسا باشتر نییە، بەڵام وەک وتم دەمەوێت یاریی بکەم و نامەوێت کارم پیاسەکردن بێت لەنێو بازاڕەکانی بەرشلۆنە”.

لەکۆتاییدا نهێنیەک ئاشکرا دەکات و دەڵێت :” هاوینی ڕابردوو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەتایبەتی پەیوەندی پێوەکردم، دووپاتیکردەوە کە ژووری جلگۆڕینەکانی یانەی یوڤانتۆس چاوەڕوانم دەکەن و خۆشحاڵ دەبن ئەگەر پەیوەندیان پێوە بکەم، بەڵام یانەی بەرشلۆنە داوای بڕی ٥٠ ملیۆنی لە یوڤانتۆس کرد و پڕۆسەکە بەوهۆیەوە شکستی هێنا”.

جیهانی

پلانی پێرێز بۆ دوورخستنەوەی زێدان و ڕاهێنەری داهاتوی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا بوو !

خەڵک سپۆرت

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەکاری بۆ دوورخستنەوەی زینەدین زێدانی ڕاهێنەری فەرەنسی کردووە و پلانی داڕشتووە داوای دوو ڕاهێنەری ئەزموندار بکات.

تۆڕی “دۆن بالۆن”ی ئیسپانی لەزاری ڕۆژنامەوانانی بەشداری بەرنامەی “ئیل شیرینگیتۆ”وە ئاشکرای کردووە، ئیدارەی یانەی شاهانە لە کارەکانی ئەم وەرزەی زینەدین زێدان ڕازی نین، بەتایبەت پاش دۆڕاندنیان بەیانەکانی پاریس سانت جێرمان و مایۆرکا و ئەو ئاستە خراپەی بەرامبەر کلوپ بروجی بەلجیکی نیشانیانداوە، لەهەموو ئەوانەش قورستر بە نسبەت پێرێز و هاوەڵانیەوە لەدەستدانی پێگەی یەکەم بووە بۆ یانەی بەرشلۆنە لەڕیزبەندی یانەکانی “لالیگا”.

جوسێپ پیدرۆرێل و ئادۆ ئاگێری کە دوو ڕۆژنامەوانی نزیکی یانەی شاهانەن ئاماژەیان بە جموجۆڵ و پلانەکانی فلۆرنتینۆ پێرێز کردووە تایبەت بە پێگەی ڕاهێنەر و داهاتووی یانەکە.

بەپێی زانیارییەکان، لەحاڵی شکستی مێرەنگی بەرامبەر گەڵاتەسەرای لە گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ چیتر بڕیاری دوورخستنەوەی “زیزۆ” دەدرێت لەکۆتایی قۆناغی یەکەمی وەرز.

بەپێی هەمان سەرچاوە، سەرۆکایەتی یانە زەبەلاحەکەی مەدرید دوو ڕاهێنەریان بۆ شوێنگرتنەوەی زێدان دەستنیشان کردووە، یەکەمیان جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی و دووەمیان ماسیمیلیانۆ ئالێگری ئیتاڵی ڕاهێنەری پێشوی یانەی یوڤانتۆسن، نزیکترینیشیان بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی ئیدارە جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالیە کە پێشتر ئەزمونی لە مەدرید پەیدا کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنز لیگ (سێ شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپا لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکان دەست پێدەکاتەوە، چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن کە گرنگترینیان ئەمانەن:

ئەتلەتیکۆ مەدرید – بایەرلیڤەرکوزن (٧:٥٥)

شاختار – دینامۆ زاگریب (٧:٥٥)

کلوپ بروج – پاریس سانت جێرمان (١٠:٠٠)

یوڤانتۆس – لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ (١٠:٠٠)

مانچستەر سیتی – ئاتالانتا (١٠:٠٠)

تۆتنهام – سرڤینیا زڤیزدا (١٠:٠٠)

ئۆڵۆمپیاکۆس – بایرن میونشن (١٠:٠٠)

گەڵاتەسەرای – ڕیاڵ مەدرید (١٠:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گواردیۆلا: لەبەر یەک هۆکار پێکهاتەکەم ئامادە نییە نازناوی چامپیۆنزلیگ بچنێتەوە

خەڵک سپۆرت

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئیسپانی یانەی مانچستەر سیتی پێی وایە یانەکەی توانای چنینەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەم وەرزەی نییە و هۆکارەکەش ئاشکرا دەکات.

ڕاهێنەرە ناودارەکەی ئیسپانیا بە ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی ڕاگەیاندووە :” خەڵکی باس لەوە دەکەن کە خولی یانە پاڵەوانەکان ئامانجی سەرەکیمانە لەم وەرزەدا، بەڵام ئێمە هێشتا بۆ ئەو دەستکەوتە ئامادەنین، چونکە هەلێکی زۆر دروست دەکەین و لەهەمان کاتیشدا زۆرینەی لەدەست دەدەین، ئێمە دەتوانین بەرەوپێش بچین و باشتر ببین، دوو وەرزی ڕابردوو چەندین گۆڵمان تۆمار کرد و دڵنیام باشتر دەبین، پێویستە لەئێستادا بەردەوام بین لەهەوڵدان”.

هەروەها دەڵێت :” هەلی زۆری تۆمارکردنی گۆڵمان لەدەستدا، زۆرینەشیان لەنێو ناوچەی سزای ڕکابەراندا بوون، پێویستە لە داهاتوودا حەماسەت و تەرکیزی زیاترمان هەبێت”.

لەکۆتا هەفتەی خولی ناوخۆی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی بە دوو گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتنی بەسەر کریستاڵ پاڵاسدا بەدەست هێنا، بەڵام یاریزانانی یانە شینە ئاسمانیەکە چەندین هەلی بەهێزیان بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی گۆڵەکان لەدەستدا، ئەم دیاردەیە گواردیۆلای گەیاندۆتە ئەو بۆچونەی لەدەستدانی هەلی گۆڵکردن بۆ چوارەم وەرز لەسەریەک هۆکار دەبێت بۆ شکستیان لە خولی یانە پاڵەوانەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان