ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

کۆمەڵێک هەڵەی هەڵگرتنی جل و بەرگ لە نێو کەنتۆردا کە پێویستە خۆتی لێ لابدەیت

خێزان

هەڵگرتنی جلو بەرگەکانت لە کەنتۆردا شێواز و ڕێکاری خۆی هەیە و پێویستە لە هەڵەکان دوور بیت، ئەمەی خوارەوە کۆمەلێک هەڵەی باوە کە زۆرجار لە ناو کەنتۆردا ئەنجامی دەدەیت:

 

– جلەکانت و بەتایبەت جلی وەرزیەکان کە دواتر بە کاری ناهێنیت بە پیسی لە نێو کەنتۆردا هەڵمەگرە و پێشتر پاکی بکەرەوە

– دڵنیابە لەوەی کە عەلاگەی جلی گونجاو بەکاردەهێنیت کە زیان بە قەدی جلەکەت ناگەیەنێت

– جلوبەرگی لۆکە  و خوری بە عەلاگەوە هەڵمەواسە، چونکە شێوەکەی تێکدەدات بەڵکوو قەدی بکە

– عەزی درێژ بە جۆرێک هەڵمەواسە کە خوارەکەی بیدات لە کەنتۆرەکە و چرچی بکات

– باشترین ڕێگا بۆ هەڵواسینی کابۆ لە قاچەکانیەوەیەتی، چونکە لە ناوەڕاستەوە جێگاکەی دیار دەبێت

– گەر ستیان قەدبکەیت شێوەکەی تێکدەدەیت، هەر بۆیە بە ڕێکی دایبنێ

– ئەو جلانەی لە قوماشینەرم دروستکراوە هەڵبواسە و جلی لۆکە و خوری قەد بکە

– جلی زیادە و قورس بە عەلاگەوە هەڵمەواسە

– کاتێک جلەکان هەڵدەواسیت قۆپچەکانیان دابخە، بەم جۆرە شێوەکەی تێکناچێت

ماڵداری

چۆن کەوچک و چەتاڵەکانی ماڵەکەت وەک ئەوەی تازە کڕیبێتت پاکدەکەیتەوە؟ بیکە ئەم گیراوەیەوە

خێزان

چۆن کەوچک و چەتاڵەکانی ماڵەکەت وەک ئەوەی تازە کڕیبێتت پاکدەکەیتەوە؟ دەتوانیت بۆ ئەو کارە سوودم لەم گیراوەیەی خوارەوە وەربگریت:

 

پێداویستیەکان:

-دەفرێکی قوڵ و پان

-کاغەزی ئەلەمنیۆم

-سۆدەی نان

-خوێ

-ئاوی گەرم

 

چۆنیەتی پاککردنەوە:

كاغەزی ئەلەمنیۆمەکە لەناو دەفرەکەدا دابخە و دواتر خوێ و سۆدی نانەکەی تێبکە (یەکی کەوچکێک) پاشان ئاوە گەرمەکەی بەسەردا بکە و تێکی وەربدە، دواتر کەوچک و چەتاڵەکانی بکەرە ناو، با ماوەیەک تێیدا بێت و دەبینیت پاک دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

پێویستە دایک و باوک چی فێری منداڵەکەی بکات؟ لە ١ ساڵ تا ١٨ ساڵ

خێزان

ئەمەی خوارەوە گرنگترین ئەو خاڵانەیە کە دایک و باوک بە پێی تەمەنی منداڵەکەی پێویستە فێری بکات و کاری لەسەر بکات:

 

سەروو ٥ ساڵ

  • فێربێت کۆنتڕۆڵی توڕەی و کاتی شکستی خۆی بکات.
  • فێری لێبوردەیی ببێت.
  • فێری مامەڵە و ڕێکەوتن ببێت لەگەڵ منداڵانی دیکە و گەورەکان.
  • متمانەی بە خۆی هەبێت و بتوانێت کارەکانی خۆی ئەنجام بدات.
  • ناونیشانی ماڵەکەی خۆیان بزانێت
  • لەگەڵ کەسی نەناسراو قسە نەکات و نەڕوات لەگەڵیدا.
  • خواردنی تەندرووست بخوات و ئەو خواردنانە نەخوات کە بۆی خراپە.

  • لەبەردەم گەورەکاندا شەرم نەکات.
  • گەر شتێکی نەزانی ترسی لەوە نەبیت پرسیار بکات.
  • بەرپرسیارێتی کارەکانی خۆی هەڵبگرێت.

 

سەروو ٦-٨ ساڵ

 

  • چۆن بزانێت خواردنی سادە درووستبکات ( چاو هێلکەوڕۆن)
  • ژمارە مۆبایلە پێویستەکان بزانێت (دایک و باوکی)
  • پابەند بێت بە کاتەوە و بزانێت کەی کارەکانی دەکات

  • فێری مەلەکردن ببێت
  • یاساکانی هاتوچۆ بزانێت و بتوانێت بپەڕێتەوە.
  • ترسی لە ناسینی کەسی نوێ نەبێت.
  • فێری ئەتەکیەتی نانخواردن و گرتنی کەوچک و چەقۆ ببێت.

  • بزانێت چۆن لە کتێب و ئینتەرنێتدا بەدوای زانیاریدا بگەڕێت.
  • فێری ئەوە بێت کە هەرچیەک هات بە مێشکیدا یەکسەر نەیڵێت، چونکە ڕەنگە کەسانی دیکە بێزار بکات.
  • فێری ژینگە دۆستی و پاراستنی مافی ئاژەڵان ببێت.

 

 

سەروو ٩-١٢ ساڵ

 

  • فێری گەشبینی و ژیاندۆستی ببێت و کەسێکی واقعیش بێت.
  • حەز و خولیای خۆی بدۆزێتەوە و کار لەسەر پێشخستنی بکات.
  • بە ڕێک و پێکی و بەپێی بۆنەکان جلوبەرگ بپۆشێت.

  • بزانێت چۆن بەشێوەیەکی درووست ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا بەکار بهێنیت.
  • ئاگاداری پارە و کلیل و شتە گرنگەکانی بێت و بەجێی نەهێڵیت.
  • وردە وردە فێری درووستکردنی هەندێک خواردنی قورس ببێت، وەک برنج و شلە
  • کاتی تەماشاکردنی تەلەفیزیۆن و بەکارهێنانی کۆمپیتەر دیاری بکات.

  • دەستبکات بە ڕاهێنان و وەرزش.
  • بزانێت کە بچێت بۆ فرۆشگا نزیکەکانی دەوروبەری ماڵی خۆیان و سەوزە و میوە بکڕێت.
  • ڕۆژی لەدایکبوونی خۆی و کەسە نزیکەکانی بزانێت.

 

 

سەروو ١٣-١٥ ساڵ

 

  • زیانەکانی جگەرە و ماددە کحولیەکان بزانێت.
  • فێری ناونیشان و نەخشەی شارەکەی ببێت.
  • بەتەنها بزانێت هاتوچۆی گشتی بەکار بهێنێت (پاس و تەکسی)
  • شێوە و ڕوخسار و پێکهاتەی جەستەی خۆی وەک ئەوەی هەیە قبووڵ بێت.

  • هاوڕێیەتی خۆی لەگەڵ هاوڕێکانی پتەو بکات.
  • بزانێت چۆن هەستەکانی خۆی بۆ ڕەگەزی بەرامبەر دەردەبڕێت.
  • کاتێک هەڵە دەکات فێرببێت بەڵێت “ببورە”
  • فێری کۆکردنەوەی پارە و خەرجی زیرەکانە ببێت.

  • متمانەی بە خۆی هەبێت، بەڵام خۆبەزلزان نەبێت.

 

 

سەروو ١٦-١٨ ساڵ

 

  • بەر لەوەی بڕیاری گرنگ بدات بیر بکاتەوە.
  • فێری چارەسەری کێشە ببێت.
  • بزانێت کە بە ژیرانە ڕیسک بکات لە ژیانیدا.
  • ئاگاداری کێش و جەستەی خۆی بێت.

  • بەرگەی پەستانی خوێندن و ژیان بگرێت.
  • خاڵە لاواز و بەهێزەکانی خۆی بناسێت.
  • پلانی بۆ داهاتوو هەبێت و بیر لە داهاتوو بکاتەوە.
  • هەوڵبدات بەشداری لە کاری ڤۆلێنتێری و خۆبەخشدا بکات.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

10 به‌كارهێنانی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ بۆ سوراوی له‌ماع کە زۆر بەسوودە بۆت

خێزان

كه‌رسته‌ی جوانكاری Lip balm كه‌ له‌ كوردستان به‌ سوراوی له‌ماع ناسراوه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ پێدانی ره‌ونه‌ق و شێداركردنه‌وه‌ی لێوه‌كانه‌، له‌ كاتێكدا ده‌توانیت له‌ چه‌ندین بواری دیكه‌دا سوودی لێوه‌ربگریت:

 

-گه‌ر پێڵاوه‌كه‌ت ته‌نگبێت ده‌توانیت كه‌مێك ئه‌و سوراوه‌ی لێبده‌یت و دواتر به‌ باشی له‌پێی بكه‌یت.

-له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌ڵقه‌ بۆ په‌نجه‌تان ته‌نگه‌ ده‌توانن سودی بیده‌ن له‌ ده‌ور و به‌ره‌كه‌یی و ئه‌ڵقه‌كه‌ بهێننه‌ ده‌ره‌وه‌.

-بۆ لابردنی ئه‌و شوختانه‌ی له‌سه‌ر پێڵاوی چه‌رم دروستده‌بێت زۆر به‌سوده‌.

-به‌هۆی جۆری پێكهاته‌كه‌یه‌وه‌ ده‌توانیت برینه‌ بچوكه‌كانی پێچاره‌سه‌ربكه‌یت و خوێنه‌كه‌ی بوه‌ستێنیت.

-ده‌توانیت له‌ رێگه‌ی ئه‌و سوراوه‌ له‌ ماعه‌وه‌ برۆكانت چڕتر و جوانتر ده‌ربخه‌یت.

-له‌ كاتی وه‌رزی سه‌رما گه‌ر له‌ هه‌ڵامه‌ت ده‌ترسیت، ده‌توانیت كه‌مێك ئه‌و سوراوه‌ بده‌یت له‌ نزیك لێوه‌كانت و ڕێگری له‌ دروستبونی سوربونه‌وه‌و خوروو بگریت.

-له‌ كاتی پێویستدا كه‌ هیچ ڕوناكیه‌ك ده‌ستنه‌كه‌وت ده‌توانیت وه‌ك مۆم به‌كاری بهێنیت.

-له‌ پێكهاته‌كه‌یدا نه‌وت هه‌یه‌ كه‌ بۆ ئاگر كردنه‌وه‌ زۆر گونجاوه‌ گه‌ر داری وشكت ده‌ستنه‌كه‌وت.

-گه‌ر زنجیره‌كه‌ت گیری خوارد به‌م سوراوه‌ چاره‌سه‌ری بكه‌.

-به‌ر له‌وه‌ی بۆن له‌ خۆت بده‌یت كه‌مێك له‌ماع له‌ شوێنه‌كه‌ی بده‌، دواتر ده‌بینیت بۆنه‌كه‌ زۆر زیاتر ده‌مێنێته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان