ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

عوسمانی فەرەنسی بەشداری کلاسیکۆ ناکات و ڤاڵڤێردی پشت بە (MSG) دەبەستێت

خەڵک سپۆرت

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەفەرمی سزادانی عوسمان دیمبیلی فەرەنسی ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنەی ڕاگەیاند و بەهۆیەوە لەڕووبەڕوبونەوەی کلاسیکۆ بەشداری ناکات.

لیژنەی سزادانەکانی سەر بە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، بەفەرمی بۆ ماوەی دوو ڕووبەڕوبونەوە عوسمانی فەرەنسی سڕکرد، ئەوەش بەهۆی پیاهەڵچونی لەگەڵ ماتیۆ لاهوز ناوبژیوانی ڕووبەڕوبونەوەی نێوان یانەی بەرشلۆنە و سڤیلیە لەکۆتا جەولەی ململانێکانی خولی ئیسپانیا.

لەڕووبەڕوبونەوەی نێوان بارسا و سڤیلیە، یاریزانە ڕەش ئەسمەرەکەی فەرەنسا وتەی ناشرینی ئاڕاستەی ماتیۆ لاهۆزی ناوبژیوان کرد و لاهوز کاردی سوری بەڕوودا بەرزکردەوە، لەم بارەیەشەوە لیژنەی لێکۆڵینەوە و سزادانەکان گەیشتنە ئەو بۆچونەی یاریزانەکە سوکایەتی بە ناوبژیوان کردووە و بەپێی یاسا کارپێکراوەکان سزای ئەو ماددەیە دوو یاریی دوورخستنەوەیە.

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە هەوڵیاندا سزای سڕکردنەکە هەڵبوەشێننەوە، چونکە بەو شێوەیە یاریزانەکە ناتوانێت بەشداری ڕووبەڕوبونەوەی کلاسیکۆ بکات و لەو هەوڵەشدا سەرکەوتوو نەبوون.

بەپێی زانیاریەکانی موندو دیپۆرتیڤۆ، ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی لە کلاسیکۆی کامپ نو لە هێڵی هێرشبەر پشت بەتواناکانی مێسی و سوارێز و گریزمان دەبەستێت و وەک یەدەگ مامەڵە لەگەڵ ئانسو فاتی دەکات.

جیهانی

ڕابیتەی یانەکانی لالیگا گڵۆپی سەوزی بۆ بەرشلۆنە داگیرساند: یەک بۆندی ناوخۆیی ڕێگەپێدراوە

خەڵک سپۆرت

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لەلایەن ڕابیتەی یانە پیشوەرەکانی خولی ئیسپانیاوە ئاگادارکراوەتەوە، کە لەماوەی داهاتوودا دەتوانن یاریزانێکی شوێنگرەوە بۆ عوسمان دیمبیلی فەرەنسی بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان.

ماڵپەڕی “گۆڵی نێودەوڵەتی” ئاشکرای کردووە، کە لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا ڕابیتەی یانە پیشوەرەکانی ئیسپانیا بەفەرمی دەرگای گواستنەوەکانیان بەڕووی بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنەدا کردۆتەوە بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستێک.

سەرەڕای ئەوەی دەرگای گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠٢٠ داخراوە، بەڵام ڕایبتەی یانەکانی لالیگا پاش لێکدانەوەی بارودۆخی پێکانی عوسمانی فەرەنسی، پێیان وایە بەپێی یاسا دەکرێت یانە کەتەلۆنیەکە لەماوەی (١٥) ڕۆژدا یەک یاریزان بۆ جێگەی هێرشبەرە فەرەنسییەکە دابین بکەن.

بەپێی یاسا کارپێکراوەکان لە ئیسپانیا، هەر یانەیەک بەر لەداخستنی دەرگای گواستنەوەکان یاریزانێکی دووچاری پێکانی درێژخایەن ببێت، دەتوانێت یاریزانێکی شوێنگرەوەی بۆ دابین بکات.

گۆڵ ئاماژەی کردووە، کە لەدوای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی پزیشکی پێکانی عوسمان دیمبیلی، دەرکەوتوە یاریزانەکە چەند ڕۆژێک بەر لە کۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەکان دووچاری پێکانی درێژخایەن بووە و بەهۆیەوە تاکۆتایی وەرز دووردەکەوێتەوە، ئەوەش ڕێگە بە یانە کەتەلۆنیەکەی دەدات لەژێر سێبەری یاسای قەرەبووکردنەوەدا یاریزانێک بکڕێت.

لەم وەرزەدا یانەی بەرشلۆنە دووجار ڕووبەڕوی قەیرانی هێرشبەران بووەتەوە، یەکەم جار بە پێکانی لویس سوارێز و دواتریش پێکانی دیمبیلی.

سەرچاوەکان پێیان وایە نوێنەرانی بارسا لەنێوان یانەکانی خولی پلە یەک و دووی ئیسپانیا دەتوانن هێرشبەرێک بگویزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، ئەو یاریزانانەش کە دیاریکراون پێکهاتوون لە: کریستیان ستیوانی (جیرۆنا)، ویلیان جوزێ (ڕیاڵ سۆسیداد)، لۆرینزۆ مۆرن (ڕیاڵ بیتیس).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گواردیۆلا هەڵوێستی خۆی لەبارەی سزاکانی یوفا و بەجێهێشتنی مانچستەر سیتی ئاشکراکرد

خەڵک سپۆرت

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئیسپانی بەبێ گوێدانە سزا سەپێنراوەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، بڕیاریداوە تا کۆتایی بۆندەکەی لە پۆستی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بەردەوامبێت.

تۆڕی “سکای سپۆرت”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، کە پیپب گواردیۆلای ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بە یاریزانانی راگەیاندووە، یانە ئینگلیزییەکەی بەجێناهێڵێت تەنانەت ئەگەر سزاکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا قوتستریش بن.

سەرچاوەکە وەڵامی گواردیۆلای بۆ یاریزانانی مان سیتی بڵاوکردۆتەوە، کە ڕایگەیاندووە :” دەستبەرداری پۆستەکەم نابم، ئەگەرچی سزامان بدەن و مانچستەر سیتی بۆ خولی پلە دوو داببەزێنن من هەر لێرە دەبم و بەردەوام دەبم، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ سەلماندنی ڕێز و وەفاداریمان بۆ یانەکەمان، کاتی ئەوەیە دەستبخەینە نێودەستی یەکتری و یەکبگرین”.

بەپێی سەرچاوەکە، جگە لە گواردیۆلا، ڕەحیم ستێرلینگی هێرشبەری یانە بەهەمان شێوە بەردەوامبوونی لەڕیزەکانی سیتی دووپاتکردۆتەوە و بە هاوڕێکانی ڕاگەیاندووە، کە تا کۆتایی بۆندەکەی بەردەوام دەبێت.

چەند ڕۆژێکە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەفەرمی سزای دوو ساڵ سڕکردنی لە خولە ئەوروپییەکان بەسەر یانەی مانچستەر سیتیدا سەپاندووە، هاوشانی سزای دارایی بەبڕی ٣٠ ملیۆن یورۆ.

بەهۆی ئەم سزایانە و دوورخستنەوەی یانەکە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی داهاتوو، میدیاکان پێیان وایە زیانی دارایی قورسیان بەردەکەوێت و ناچار دەبن ڕاهێنەر و یاریزانەکانیان بفرۆشن.

میدیاکان بەتایبەت سەرنجیان لەسەر گواردیۆلای ڕاهێنەر بووە و پێیان وایە، لەکۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی دەکات و پەیوەندی بە یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵییەوە دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا خەڵاتی باشترین یاریزانانی چامپیۆنزلیگ دەکات

خەڵک سپۆرت

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) لەقۆناغی (١٦)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاوە خەڵاتی باشترین یاریزان لەهەر ڕووبەڕوبونەوەیەکدا دابەش دەکات.

سبەینێ دوو یاریی گرنگی قۆناغی چوونی قۆناغی (١٦)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەنێوان یانەکانی بوروسیا دۆرتمۆند و پاریس سانت جێرمان لەلایەک، لەلایەکی تر لەنێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و لیڤەرپوڵ ئەنجام بدرێت.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بریاریداوە لە قۆناغی (١٦)ی خولە ئەوروپییە ناودارەکەوە دەست بەدابەشکردنی خەڵاتی باشترین یاریزان لەهەر یارییەکدا بکات، سارەزایانی یەکێتیەکە لێکدانەوە بۆ ئاستی یاریزانان لەهەر ڕووبەڕوبوونەوەیەکدا دەکەن و پاش گەیشتنیان بە ئەنجامی کۆتایی خەڵاتی باشترین یاریزان دەکەن.

لێکدانەوەکان لەسەر ئاستی تاکە کەسی و هونەری یاریکردن و ئەرکیان لە ساتە گرنگەکان و ئاستی تاکتیکی و جۆش و خرۆشی یاریزانان دەبن.

میکانیزمی دیاریکردنی باشترین یاریزانی یارییەکان بەشێوەیەکی سیستماتیکی لەلایەن نۆ چاودێری فەرمی (یوفا) و ئەندامی یەکێتیەکەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت.

نمونەیەک لەو خەڵاتەی بۆ باشترین یاریزانانی هەر یارییەک تەرخانکراوە

بەپێی زانیارییەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، ئەوانەی دەنگ لەسەر باشترینی هەر یارییەک دەدەن پێکهاتوون لە: ئیتۆر کارانکای یاریزانی پێشووی ئەتلەتیک بلباو و ڕیاڵ مەدرید، کە لەپێشوودا ئەرکی ڕاهێنانی لە خولی ئینگلتەرا ئەنجامداوە، هەروەها  ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا و جینێس میلێندێز ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەکانی لاوانی ئیسپانیا و پاکی بۆنەر گۆڵپارێزی پێشووی ئێرلەندا و  کۆزمین کۆنترا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ڕۆمانیا، هەروەها ڕۆبی کەینی ئەفسانەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی  ئێرلەندا و فیڵ نیڤیڵ یاریزانی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد کە حاڵی حازر ڕاهێنەری هەڵبژاردەی کچانی ئینگلتەرایە، لەپاڵ ناوەکانی ویڵی ڕۆتینشتاینەری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسرائیل و گاریس ساوزگەیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

شارەزایان بۆ هەر یارییەک هەڵدەستن بە دیاریکردنی باشترین یاریزان و تا کۆتایی خولەکە ٢٩ جار خەڵاتەکە بەسەر باشترینی یاریزاناندا دابەش دەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان