ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

داوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەكرێت
بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا لەسەر دۆخی ڕۆژئاوا هاتنە دەنگ

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای دەستپێكردنی هێرشی توركیا بۆ سەر ڕۆئاوای كوردستان هەریەكە لە بەریتانیا و فەڕەنسا داوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەكرێت و هەسەدە-ش داوای ناوچەی ئارام و دژە فڕین دەكات.

سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، كە ئەنجوومەنەكە چاودێری دۆخی باكووری سوریا دەكات و داوایان لێ‌ دەكەم دان بەخۆیاندا بگرن و هاووڵاتیانی سڤیل بپارێزرێن.

لای خۆشیەوە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، پڕۆسەی سەربازی توركیا لە سوریا دەبێتە هۆی زیاتربوونی كێشەكان لە ناوچەكە و بەهێزبوونەوەی داعش.

هاوكات بەپێی هەواڵێكی بەپەلەی (RT)ی ڕوسی، هەریەكە لە وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و بەریتانیا داوایان لە ئەنجوومەنی ئاسایش كردووە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام بدات سەربارەت بە دۆخی سوریا و هێرشی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

هەروەها، لیندزی گراهام، سیناتۆری كۆمارییەكان ڕایگەیاند، كە لە كۆنگرێس كارێك دەكات بۆ ئەوەی ئەردۆغان باجێكی قورس بدات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەسەدە لە ڕاگەیەنراوێكدا لە تویتەری خۆی داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە هێرشەكانی توركیا ڕابگرێت و ناوچەی دژەفڕین و ئارام بۆ ڕۆژئاوای كوردستان بچەسپێنێت.

کوردستان

تەندروستی كۆیە: سەردانیكردنی هاووڵاتی بۆ لای نەخۆش لە نەخۆشخانەكان قەدەغەیە

خەڵك ـ بەشی هەواڵ

لە كۆیە سەردانیكردنی هاووڵاتی بۆ لای نەخۆش لە نەخۆشخانەكان قەدەغەكرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە ڕایدەگەیەنێت، لەپێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان سەردانی كردنی نەخۆش لەنەخۆشخانەكان، بۆ كاتێكی نادیار قەدەغەكرا.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەپێناو پاراستن و تەندروستییەكی باش بۆ هەمووان سەردانیكردنی هاووڵاتی بۆ لای نەخۆش لە نەخۆشخانەكانی سنوورەكەیان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەكرا.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە، داوا لە هاووڵاتیانیش دەكات پابەند بن و هاوكاریان بن لەپێناو سەلامەتی خۆیان.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لەبارەی ئەو گەشتیارانەی لە ئێران گەڕاونەتەوە و لە مەرزەكەیان گیریان خواردووە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت هەواڵێكی ناڕاست لە هەندێ ڕاگەیاندنەوە.

وەك هەموولایەك ئاگادارن بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتی ئێران دەستبەجێ ڕێنمایی و ڕێكاری تایبەت بە ڕێگری كردن لەداخڵ بوونی ئەو ڤایرۆسە لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتی و عیراق بەگشتی گیرایەبەر لەژێر ڕۆشنایی ئەو بڕیار و ڕاسپاردانەی لەلایەن هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی عیراقی فیدراڵ، دەركراون.

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیش وەك دەروازەكانی تر دەستبەجێ كەوتە جێ بەجێ كردنی ئەو ڕاسپاردانە لە پێناوسەلامەتی تەندروستی هاووڵاتیانی خۆمان.

لەو چوارچێوەیەشدا وەك جێ بەجێ كردنی یەكێك لەو خاڵانەی كە بڕیاری لەسەردراوە ئەو هاووڵاتییانەی كە هەڵگری پاسپۆرتی عیراقین و لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە پێویستە بە وردی لەژێر چاودێری و پشكنینەكانی تیمە تەندروستییەكان بن بۆماوەی چواردە ڕۆژ.

هەر بۆیە وەك بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە هاوكاری كردنیان لەڕووی دابین كردنی شوێنی شیاو بۆ پاراستنیان لەسەرما كەمتەرخەمیمان نەكردووە و لەئێستادا باشترین شوێنمان بۆ دابین كردوون و لەچاوەڕوانی وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ترداین كە شوێنیان لە سلێمانی بۆ دابین كەن و ئێمە پاسیشمان بۆ ئامادەكردوون تا بیانگوازینەوە بۆ شوێنی تایبەت و دیاری كراو بەمەبەستی چاودێری كردنیان لەڕووی تەندروستییەوە.

ئەمەش تەنها لەپێناو بەرژەوەندی ئەو گەشتیارانە بەتایبەتی و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەگشتی.
هەر بۆیە ئێمە بەهەموولایەك ڕادەگەیەنین لەخزمەت تاك بەتاكیان دەبین و ڕێزیش لەوانەیان دەگرین كە ڕەتیان كردووەتەوە خزمەتیان بكەین و ئارەزوومەندانە سەرمایان هەڵبژاردووە ئیدی بەمەبەست بێ یاخود بێ مەبەست.

لەكۆتاییدا داواكارین لەڕاگەیاندكاران و ڕاگەیاندنەكان ئەم حاڵەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە پێویستی بە گەیاندنی پەیام و ڕێنمایی یە تەندروستییەكان هەیە بەڕای گشتی و نەك خۆیان و خەڵكیش بەهەواڵ و زانیاری لاوەكی و ناڕاست سەرقاڵ بكەن.

وێنەكانیش هۆڵی میوانخانەی بەڕێوەبەرایەتیمان و خزمەت كردنیان لەلایەن كارمەندانی هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان وەك ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتیمانی نەك مننەت.

بەهیوای سەلامەتی و تەندروستی باشتر بۆ هەموو لایەك.

اسماعیل علی اغا
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەڵەبجە: سەردانیكردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەكان قەدەغەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو پاراستن وتەندروستیەكی باش بۆهاوڵاتیان سەردانیكردنی هاووڵاتیان بۆ لای نەخۆش بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات، لە پێناو پاراستن و تەندروستییەكی باش بۆ هاووڵاتیان سەردانیكردنی هاووڵاتیان بۆلای نەخۆش بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە لەسەرجەم نەخۆشخانەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكەیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات پابەندبن و هاوكار بن لەپێناو سەلامەتی خۆیان و نەخۆشەكاندا.

پێشتریش، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندبوو، لەپێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان سەردانی كردنی نەخش لەنەخۆشخانەكان، بۆ كاتێكی نادیار قەدەغەكرا.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان